نێرگس محەمەدی لە نێوان ٢٥ژنی کاریگەرە بۆ ساڵی ٢٠٢٣

ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمزی بەریتانی، ٢٥ ژنی وەک کاریگەرترین ژنان بۆ ساڵی ٢٠٢٣ دیاریکردووەو نیرگز محەمەدی، چالاکان و داکۆکاری مافی مرۆڤ لەناو ڕیزبەندییەکەدایە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە لیستی کاریگەرترین ژنان بۆ ساڵی ٢٠٢٣ لە ڕۆژنامەی فاینانشال تایمز ٢٥ ژن لەخۆ دەگرێت کە لە بوارەکانی مافی مرۆڤدا کاردەکەن، بەتایبەتی داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ و ژنان، تییدا نێرگس محەمەدی کە لە زیندانی ئەڤین زیندانی کراوەو براوەی خەلاتی نۆبڵی ئاشتییە هەیە.

 

هەروەها لە لیستەکەدا بێجگە لە نێرگز محەمەدی کاتالین کاریکۆ، زانای زیندە کیمیای هەنگاری، ئێلیزابێس ماروما میرما،  سکرتێری گشتی کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر هەمەچەشنی بایۆلۆجی ، نووسەر باربارا کینگ سولڤەر، مارینا سیلڤا، وەزیری ژینگەی بەڕازیل و مارگۆت ڕۆبی، ئەکتەری ئوسترالی،  باربارا کینگسولفەر، نووسەر و ڕۆماننووسی ئەمریکی لە لیستی ٢٥ژنی کاریگەر بۆ ساڵی ٢٠٢٣ دا بوون بەهۆی چالاکییەکانیان لە بوارە جۆراوجۆرەکان و کاریگەرییە گەورەکانیان لەسەر جیهان.

 

ڕۆژنامەکە نێرگس محەمەدی وەک نموونەیەکی بوێری و تێکۆشان بۆ مافەکانی مرۆڤ و ژنان و دژی سزادانی زیندانی تاکەکەسی و گۆشەگیری و ڕەتکردنەوەی خزمەتگوزارییە پزیشکیەکان کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە لە زینداندا بەسەریدا سەپێندراون پێناسە کرد.

 

نێرگس محەمەدی دووەم ژنی ئێرانییە کە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بباتەوە دوای ئەوەی شیرین عەبادی، پارێزەر و نووسەر، ئەوان دەبن بە پەیامێکی بەهێز بۆ جیهان، چونکە نوێنەرایەتی ژنانی تێکۆشەری ئێرانی دەکەن.