گوڵستان ئال بەو گۆرانیەی وتوویەتی بانگ لە ڕای گشتی دەکات

گولستان ئال کە بەشداری لە مانگرتن لە خواردن کردووە لە چوارچیوەی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەری سیاسی کورد بۆ پرسی کورد"، بە گۆرانییەک بانگی لە ڕای گشتی کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە ٢٧ی تشرینی دووەم بە داواکردنی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"  دەستیپێکردو لە پێنجەمین ڕۆژیدا بەردەوامە، لە ماوەی مانگرتن لە خواردن کە لە ١٠٤ زیندانەوە دەست پێدەکات، زۆرێک لە زیندانییەکان پەیامی خۆیان لە ڕێگەی خێزانەکانیان و پارێزەرەکانیانەوە دەگوازنەوە.

 

لە لایەن گوڵستانەوە گۆرانی

دوای گۆرانییەکەی سەعدەت ئەکین لەسەر مانگرتن لە خواردن و لەلایەن خەڵکەوە بۆ پشتگیریکردنی بەرخۆدان، گولستان ئال، کە بە زیندانی هەتاهەتایی سزادرا و ئێستا لە زیندانی ژنانی قەیسەری بونیانە، بە گۆرانییەک کە بە تەلەفون بۆ خێزانەکەی وت، داوای پشتگیری لە ڕای گشتی کرد.