لە دژی گۆشەگیری چالاکی ئێشکگری بەردەوامە

چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی مەخموور لە دژی گۆشەگیری توندی سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە.

مەخموور

 

لە دەزگای خانەوادەی شەهیدانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ٢٠ی تەمووز ڕێپێوانێک دەستیپێکرد، چالاکی ئێشکگران لەگەڵ گروپی ٢٧ بەردەوامە.

 

پێش ڕێوڕەسمەکە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ ئازادیخوازان بەڕێوەچوو و دوای ڕێزگرتن، موراد ئینجو، وتەبێژی دەزگای بنەماڵەی شەهیدان بە ناوی گروپی ٢٦ەم قسەی کرد.

 

"هەموو ڕۆژێک چالاکییەکانمان زیاد دەکەین"

موراد ئینجو ئاماژەی بەوەکرد، وەک گەلی کامپی مەخموور، مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسی پیرۆز دەکەن و وتی: چالاکییەکەیان پیرۆز و بەنرخە، وەک گەلی کامپەکە، ئەوەی لە تواناماندا بێت دەیکەین و پشتگیری چالاکییەکانیان دەکەین تا کۆتایی، ماوەی نزیکەی سێ ساڵە ڕێبەرمان لە گۆشەگیرییەکی تونددایە و لەم دواییانەدا ڕاگەیەندراوە کە سزایەکی دیکەی دیسپلینی بەسەردا سەپێندراوە، وەک گەلی مەخموور هەموو ڕۆژێک چالاکییەکانمان زیاد دەکەین هەتا ئەوەی لە تواناماندا بێت دەیکەین بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و ئازادی کوردستان.

 

"لە هەموو شوێنێک گەلی کورد لەناو چالاکی بەهێزدایە"

موراد ئینجو ڕایگەیاند، بەرخۆدانی گەلی کورد لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە زیادبووندایە و وتی: وەک دەزانن هەواڵگری ژاپۆن لەم دواییانەدا پەکەکەی لە لیستی تیرۆر لابرد، ئەمە هەنگاوێکی زۆر گرنگە، باوەڕمان وایە و هیوادارین هەموو دەوڵەتانی دیکە بەم زووانە پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربێنن، ئەمە هەنگاوێکە بۆ ئازادی کوردستان و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، چونکە لە هەموو شوێنێک گەلی کورد چالاکی بەهێز دەکات و چالاکییەکانیان لە زیادبووندایە.

 

لە کۆتاییدا ڕاگەیەندرا وەک کامپی پەنابەران لە مەخموور بەڵێنیان داوە هەتا ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادی کوردستان، هەمیشە لەسەر ڕێگای ڕاستی تێکۆشان بۆ ئازادی دەکەن.

 

مەراسیمەکە بە دروشم کۆتایی هات.