لە زانکۆی سلێمانی ڕۆژی زمانی دایک بەرز ڕاگیرا
لە زانکۆی سلێمانی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک بە چەند چالاکییەک بەرز ڕاگیراو جەخت لە پاراستنی زمانی کوردی و گرنگی کارکردن بۆ دەوڵەمەندکردن کرایەوە.

ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ١٩ی شوبات، لە کۆلێژی زمان لە کامپی نوێی زانکۆی سلێمانی، بە چەند چالاکییەکی جیاواز ڕۆژی جیهانی زمانی دایک بە درووشمی “زمانی دایک، شکۆی بوون و نەتەوەییمانە” بەرز ڕاگیرا.
بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەکی زۆری مامۆستا و خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دەست بە چالاکییەکان کرا و چەندین پەرتووکی زمانەوانی و بەتایبەت کوردی لە چالاکییەکاندا پێشکەش بە خوێنەران کرا و کاری دەستی کوردەواری و چالاکی کولتووری بەڕێوەچوو.
دواتر خەڵاتی ڕێزلێنان بە مامۆستا و فەرمانبەرانی خانەنشیکراو لە لایەن سەرۆکی زانکۆ بەخشرا، ئەوەش وەک ڕێزێک بۆ چەند ساڵ خزمەتکردنیان لە زانکۆی سلێمانی، هەروەها پانێڵێک سەبارەت بە جوگرافیا و شووناس و کولتووری زمان بۆ هەریەک لە پرۆفیسۆر ئیسماعیل بەرزنجی، دکتۆر عەبدولجەبار، دکتۆر بێخاڵ، پسپۆڕان و مامۆستایانی زمانی کورد ئەنجام درا.