گولدەرەن ڤارلی: دۆخی وان دەریدەخات کە دەوڵەت دڵسۆز نییە

گوڵدەرەن ڤارلی، پەرلەمانتاری وانی دەم پارتی کاردانەوەی بەرامبەر بە دانانی قەیومەکان دەربڕی و ڕایگەیاند کە قەیوم ڕێگری لە ئاشتی دەکەن و وتی: خەڵک چاوەڕێی هەنگاوی جددی بوون، بەڵام دانانی قەیوم ئەوە نیشان دەدات کە ئەو هەنگاوانە تەنها بە قسە ماونەتەوە.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد- دوای ئەوەی عەبدوڵا زەیدان، هاوسەرۆکی شارەوانی وان سزای سێ ساڵ و ٩ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، ئۆزان بالچی پارێزگاری وان لە ١٥ی شوبات وەک قەیومی شارەوانی وان دەستنیشانکرا، گەلی وان کاردانەوەیان بەرامبەر بەم بڕیارە هەبوو و چەند ڕۆژێکە لە شەقامەکاندا خۆپیشاندانی ناڕەزایی ئەنجام دەدەن، هەرچەندە پۆلیس بە گازی فرمێسکڕێژ و فیشەکی پلاستیکی چالاکوانانی کردە ئامانج و لەژێر ئەشکەنجەدا دەستبەسەری کردن، بەڵام گەلی شاری وان چالاکییەکانیان ڕانەگرتووە.

 

لەو ڕۆژەوە کە قەیوم لە شارەوانی دوورخرایەوە، تا ئێستا ٤٠٠ کەس کە ٦٠ کەسیان منداڵن، لە شارەکەدا دەستبەسەر کراون و ٢٠ کەسیشیان دەستگیر کراون.

 

گوڵدەرەن ڤارلی، پەرلەمانتاری وانی دەم پارتی کە چەند ڕۆژێکە لەگەڵ گەل لە بەرخۆداندایە، سیاسەتەکانی حکومەتی ئاکەپەی هەڵسەنگاند.

 

چاوبرسی ئاکەپە بۆ کرێ و سەرمایە

گوڵدەرەن ڤارلی باسی لەوەشکرد، سیاسەتەکانی دانانی قەیوم دەگەڕێتەوە بۆ دانەنان بە ئیرادەی گەلی کورد و لە هەمان کاتدا چاوبرسی ئاکەپە بۆ کرێ و سەرمایە نیشان دەدات وتیشی: حکومەتی ئاکەپە دەزانێت قەیوم واتە کرێ و بەو پێیەش سیاسەت پەیڕەو دەکات، شوێنێک بۆ ژیانی لایەنگرانی دروست دەکات، کاتژمێر ٠٤:٠٠ هێرشیان کردە سەر شارەوانی و کودەتایەکیان ئەنجامدا. پۆلیس هێرشی کردە سەر هەموو ئەو شوێنانەی کە خەڵک تێیدا دەژیا، دەرگا و پەنجەرەکانیان شکاندم ژن و منداڵ و گەنج هەبوون، کەسانێک لە هەموو چین و توێژەکانی ژیانەوە بوون، بێ ئاگادارکردنەوە بە گولـلەی پلاستیکی و سپرای بیبەر هێرشیان کردە سەر شارەوانی. هێرشیان کردە سەر پەرلەمانتاران و هەڕەشەیان لەو هاوڵاتیانە کرد کە لە باڵکۆنی ماڵەکانیانەوە وێنەیان دەگرت، دەیان گەنج دەستگیرکران و ئەشکەنجە دراون.

 

گەل لە دژی ئەشکەنجە وتیان: ئێمە ناترسین

گوڵدەرەن ڤارلی ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای ئەشکەنجەدانی پۆلیس، گەل بەتایبەتی ژنان هاواریان لە پۆلیس کردوو وتی: ئێمە لە ئێوە ناترسین، پۆلیس وتی 'ئێمە لێرەین' و چوونەتە ژوورەوە، ئەوان بە تەواوی باش دەزانن کە شارەوانی هی ئەوان نییە، ئەوان لە ڕێگەی دەستبەسەرداگرتنەوە چوونەتە ناو شارەوانی، بەڵام دەزانن شارەوانی ماڵی گەلە، هەروەها پێیان دەڵێین؛ هەرچییەک ڕووبدات جارێکی تر دێینەوە، قەیوم دەچن و خەڵکەکە لێرە دەمێننەوە.

 

"گەل هەنگاوی کۆنکرێتی بۆ چارەسەر نابینێت"

 

گوڵدەرەن ڤارلی سەرنجی بۆ ئەو پرۆسەیە ڕاکێشا کە بە پەیامەکانی ڕێبەری گەلی کورد دەستیێکرد و ڕایگەیاند کە خەڵک بە ئومێدەوە پەیڕەوی لە پرۆسەکە دەکەن، دانانی قەیوم زیان بەم پرۆسەیە دەگەیەنێت و وتی: کاتێک گەل ئێشکگری بۆ وان ئەنجام دەدا، پێیان وابوو کە قسەکانی حکومەت بۆ ئاشتی ڕوون دەبێتەوە لەگەڵ ئەو بڕیارەی کە بۆ وان دراوە، ڕەنگە هەندێک شت بە وشە دەستی پێکردبێت، بەڵام هێشتا هەنگاوی کۆنکرێتیمان نەبینیوە، لە لایەکەوە باسی دانوستان دەکەن، لە لایەکی دیکەشەوە قەیوم دادەنێن.

 

"بەم شێوەیە ئاشتی نابێت"

گوڵدەرەن ڤارلی ڕایگەیاند کە حکومەت بە سەرکوت و ئەشکەنجە وەڵامی هیوای گەل بۆ ئاشتی داوەتەوە و لە کۆتاییدا وتی: دەوڵەت نیشان دەدات کە دڵسۆز نییە، هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە زۆر باش دەزانن کە ئاشتی بەم شێوەیە دروست نابێت، ئەمە دیموکراسی نییە، ئێمە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ ئێشکگرییمان ئەنجامدا، چ بۆ ویستی خۆمان و چ بۆ دیموکراسی، هەموو کەسێک لەم وڵاتەدا پێویستی بە دیموکراسی هەیە، گەلی وان سەرەڕای ئەم دەستبەسەرداگرتنە دەستبەرداری خەباتی دیموکراسی خۆیان نابن.