لە تل تەمر بە ٥ خولەک وەستان ڕێز لە شەهیدانی هەڵەبجە گیرا
لە ٣٧ ساڵیادی کۆمەڵکوژی هەڵەبجەدا، پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ ماوەی ٥ خولەک وەستان.

تل تەمر
لە ٣٧ ساڵەی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە لە باشووری کوردستان کە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە ئەنجامدرا، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ٥ خولەک وەستان ڕێز لە شەهیدان گیرا.
هەروەها دانیشتووانی تل تەمر لە کانتۆنی جزیرەی سەر بە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا بە مەبەستی یادکردنەوەی قوربانیانی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە بۆ ماوەی ٥ خولەک لە بەردەم ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان بۆ ٥ خولەک وەستان و ژنانی تل تەمر ئەو کۆمەڵکوژییەیان شەرمەزار کرد و هەڵوێستی خۆیان دەربڕی.
"لە سەرێکانی و چیاکانی کوردستان چەکی سووتێنەر بەکارهێندرا"
گولیخان سۆفی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی تل تەمر ڕایگەیاند، لە ١٦ی ئاداری ١٩٨٨یان کۆمەڵکوژی هەڵەبجە، ڕۆژێکە کە لە مێژووی گەلی کورددا هەرگیز لەبیرناکرێت وتی: سەدەی ٢١ بوو کە چەندین کۆمەڵکوژی و هەوڵی جینۆساید لە دژی گەلی کورد ئەنجامدرا، ئەم کۆمەڵکوژی و پلانە جینۆسایدانەی کە ئامادەکرابوون و ئەنجامدران، بێگومان دەرئەنجامی هاوپەیمانییەکان بوون بە نێوەندگیری زلهێزە نێودەوڵەتییەکان، هەرچەندە ئێمە لە سەدەی جینۆسایدەوە بەرەو سەدەی ئازادی دەڕۆین، بەڵام هێشتا ئەو هاوپەیمانێتیانەی لەسەر جینۆسایدی گەلان بونیاد نراون، هەر بەردەوامن، بە تایبەتی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە و ناوچەکانی پاراستنی مەدیا بەکارهێنرا، ئەمڕۆش لە شاری سەرێکانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەڵام ئەمڕۆ کۆمەڵکوژی خوێناوی دژ بە گەلان ئەنجام دەدرێت، ئێمە بە فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ لە شەنگال چی ڕوویدا و چۆن لە بازاڕەکاندا ژنان دەفرۆشران، ئەمڕۆش ئەو کۆمەڵکوژییەی لە لازقیە و جەبلا ڕوویدا، کە زیاتر لە هەزار عەلەوی تێیدا کۆمەڵکوژ کران.
"پێویستی بە یەکسانی و دیموکراسی هەیە"
گوڵیخان سۆفی داوای ناسینەوەی بەرپرسانی ئەو کۆمەڵکوژیانە و ناساندنی کۆمەڵکوژی هەڵەبجەی کرد، هەروەها باسی لە گرنگی پرۆسەکە و ئەوەی پێویستە ڕووبدات بۆ ڕێگریکردن لە کۆمەڵکوژییەکان و وتی: ئەگەر ئێمە هێشتا بە کۆمەڵکوژی و جینۆسایددا تێدەپەڕین، ئەمە واتای ئەوەیە کە پێویستی بە یەکسانی و دیموکراسی هەیە، چونکە ئەو خەڵکەی کە تووشی جینۆساید دەبن تەواو نەبوون، هێشتا لە ژیاندان و گەلی کورد بەتایبەتی. هیوادارین سەدەی ٢١ سەدەی ئازادی و دیموکراسی بێت، سەدەی گەیشتن بە ئاشتی و بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی بێت، ئەمەش بە ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی و بەکارهێنانی چەکیش دەکرێت، هۆکاری ئازادی ناکوژرێت چونکە گەل نامرێت، دەبێت هێزە نێودەوڵەتییەکان بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و کۆمەڵکوژی دژی گەلان قەدەغە بکەن، هەروەها سزای ئەو وڵاتانە بدەن کە ئەو کۆمەڵکوژیانە بە ڕێگەی یاسایی ئەنجام دەدەن.
"هێرشەکە درێژەپێدەری کۆمەڵکوژی و کۆمەڵکوژییەکانە"
ئەیهان یونس، بەڕێوەبەری ئیدارەی خوێندنگەی تل تەمر ڕایگەیاند، دۆسیەی هەڵەبجە لەبیرناچێت و هەمیشە لەبیری دەمێنێتەوە وتی: ئەگەر پێتانوابێت دۆسیەی گەلی کورد لەگەڵ کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە کوژراوە، زۆر هەڵە دەکەیت، چونکە گەلی کورد بۆ هەتا هەتایە دەژی، نامرێت و کۆتایی نایەت، و دۆزی ئازادیشیان ناکوژرێت، ئێمە ئەنفال و ژنانی شەنگال لەبیر ناکەین، پلانی سیستماتیکی جینۆساید دژی ژنان و منداڵان بەڕێوەدەچێت، هەروەها ئیدانەی ئەو هێزە نێودەوڵەتیانە دەکەین کە بەهەمان شێوە دەستیان لە جینۆسایدی گەلی کورددا هەیە، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە نەپچڕاوە و لە بنەڕەتدا درێژەپێدەری ئەو جینۆسایدەیە.
"ڕاپەڕین چارەسەرە"
ئەیهان یونس ڕایگەیاند کە پێویستی بە ڕاپەڕینێکی جەماوەری لە دژی سیستمی دەسەڵاتدار و سەرمایەداری هەیە بۆ ئەوەی هێرشەکان ڕابگرن و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: لە ناو خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گەلی کورد یاخیترینە و تەنانەت شۆڕشیشی ئەنجامداوە، بەڵام پێویستە هەموو گەل و نەتەوەکانیان لە دژی سیستمی حوکمڕان ڕاپەڕن، ئێمە هێزی خۆمان لە بیر و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان وەردەگرین کە تا ئەمڕۆش بەرخۆدانەکەی بەردەوامە، بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ نەک هەر گەلی کورد دەپارێزێت، بەڵکو عەرەب و ئاشووری و چەرکەسی وهەموو گەلانیش دەپارێزێت، هەر بۆیە ئەو کوردانەی پێشنەگایەتی بەرخۆدان دەکەن، ئازادی بۆ خۆیان و بۆ هەموو گەلان و ژنانی دیکەی جیهان مسۆگەر دەکەن.