گیان لەدەستدان بەهۆی تەقینەوەکەی لازقییە بۆ ١٦ کەس بەرز بووەوە

بەپێی ئامارە نوێیەکان، ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی دوێنێی شاری لازقییە گەیشتووەتە ١٦ کەس.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ تەقینەوەیەکی گەورە لە گەڕەکی ڕامیل لە باشووری شاری لازقییە لە سووریا ڕوویدا، سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە کە تەقینەوەکە بەهۆی موشەکێکەوە بووە کە لەناو دامەزراوەیەکی هەڵگرتنی پاشماوەدا بووە.

 

بەپێی ئەو ئامارەی دوێنێی SOHR بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا ٥ کەس گیانیان لەدەستدابوو و ١٤ کەسیش برینداربوون.

 

بەڵام بەپێی ئامارە نوێیەکان ڕاگەیەندرا کە ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتووەتە ١٦ کەس کە ٥ ژن و ٥ منداڵیان تێدایە.