لە هەڵەبجە لە یادی ٣٧ ساڵەی کیمیاباران ڕێپێوانێک بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ لە ٣٧مین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا رێپێوانیک لەو شارە بەڕێوەچوو، شەهیدان بەبیرهێندرانەوە.

ڕێژنە سەلام

 

هەڵەبجە- لە ١٦ ئاداری ١٩٨٨، لەلایەن ڕژێمی بەعسی ڕووخاوەوە چاکی کیمیایی لەسەر شاری هەڵبجە کراو بەهۆی ٥ هەزار کەس گیانیان لەدەستداو ١٠ هەزار کەسی دیکەش برینداربوون، ساڵانە لەم ڕۆژە چالاکی بەڕێوەدەچێت و یادی شەهیدان دەکرێتەوە.

 

 سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەئامادەبوونی سەرجەم  توێژەکانی هەڵەبجەو مامۆستایان و فەرمانبەران و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کونسوڵگەری وڵاتان ٣٧ هەمین ساڵیادی کیمیاباران کردنی هەڵەبجە بەڕێوەچوو، مەراسیمەکە بە دەستپێکردنی ڕێپێوان لە بەردەم باخی گشتی بەرەو مەزاری شەهیدان بەڕێوەچوو، لە رێپیوانەکەدا گۆرانی و سروود دەوترێتەوە.

 

 هاوکات لە کاتژمێر ١١:٣٥ خولەکدا بۆ ڕێز گرتن لە یادی شەهیدان بە خولەکێک وەستان سەری ڕیز بۆ قوربانیان دادەنەوێندرێت.

 

 نوخشە ناسح سەرپەرشتیاری گشتی لیژنەی باڵای یادی کیمیاباران وتی: مەبەستمان لەم چالاکییە ئەوەیە کە بەم ڕێپێوانە شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکە بە بیربهێنینەوە و بێبێتە چالاکی گەلی هەڵەبجە لە بەرامبەر ڕژێمی بەعس.