ژنانی ڕەققە: پەیامی ڕێبەر ئۆجالان پاڵنەرێکی بەهێزمان پێدەبەخشێت بۆ ئەوەی بەرەو پێشەوە بچین

بەشداربووانی ئەو ڕێپێوانە کە لەلایەن گەنجانەوە لە کانتۆنی ڕەققە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێکخرابوو، جەختیان لەوە کردەوە کە ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کلیلی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەلانی ستەملێکراوە، بەتایبەتی بە لەب

ڕەققە

 

 بۆ ئیدانەکردنی بەردەوامی گۆشەگیریی سەپێندراو بەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ، گەنجانی پارێزگای ڕەققە ڕۆژی ١٦ی ئادار بە دروشمی "بە هاودەنگی و ڕێکخستنی گەنجان، ڕێبەرتیەکی بە شێوەیەکی جەستەیی ڕزگار دەکەین" ڕێپێوانێکی بەرفراوانیان ڕێکخست.

 

لە ڕێپێوانەکەدا ئاڵا، وێنەی ڕێبەر ئۆجالان لەلایەن گەنجان و ژنانی شۆڕشگێڕ بەرز کرانەوە، هەروەها دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "بژی ڕێبەر ئاپۆ" و "ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" وترایەوە، دواتر بە ناوی گەنجانەوە وتارێک پێشکەشکرا، کە تیایدا نووسرابوو: ماوەی ٢٦ ساڵە ڕێبەر ئۆجالان لە ئەنجامی کۆمپلۆیەکی نێودەوڵەتیدا لە خەباتی بۆ دیموکراسی و ئازادی، بە دیل دەگیرێت.

 

وترا: ئازادی ڕێبەر ئۆجالان کلیلی چارەسەرە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا،لەم دواییانەدا ڕێبەر ئۆجالان لە ڕێگەی بانگەوازەکانی بۆ دیموکراسی و ئاشتی ئامادەیی خۆی نیشانداوەبەردەوام دەبین لەسەر ئەو ڕێبازە خەباتەی کە ڕێبەر ئۆجالان بۆی داناوە تا ئەو کاتەی بە ئازادی جەستەیی خۆی دەگەین.

 

لە پەراوێزی ڕێپێوانەکەدا، بوشرە ئیبراهیم، ​​هاوسەرۆکی دەستەی لاوان و وەرزش، ئەو گۆشەگیرییەی بەسەر ڕێبەر ئۆجالاندا سەپێندراوە، ئیدانە کرد و وتی: دەوڵەتی تورکیا زیاتر لە ٢٦ ساڵە بەردەوامە لە ڕاگرتنی ڕێبەر ئۆجالان لە زیندانی ئیمرالی، ئێمەش بەردەوامی گۆشەگیریی توندی سەپێندراو بە سەر ئۆجالان تا ئەمڕۆش ئیدانە دەکەین، وەک ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت "ئێمە بە گەنجی دەستمان پێکرد و بە گەنجی سەردەکەوین" بۆیە ئێمە بەرپرسیارێتی و ڕۆڵی گەورەتر لە داوای ئازادی جەستەیی ئەودا هەڵدەگرین، ​​ئەو ئەوەندەی بەخشیوە بە ژنان و گەنجان، چونکە گەنجان هێزی بنەڕەتین لە بونیادنانی کۆمەڵگەکاندا، پەیامەکەی ڕێبەر ئۆجالان هیوایەکە بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو کە تامەزرۆی ئازادین.

 

لەتیفە حەسەن، هاوسەرۆکی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ وتی: ئەم ڕێپێوانەمان بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیریی سەپێندراو بەسەر ڕێبەر ئۆجالان لە سێ ناوچەی تەبقا، ڕەققە و دێرەزوور ئەنجامداوە، بە یەک دەنگ داوای خاوەنی مرۆڤایەتی و ئاشتی ڕزگار دەکەین، پەیامی ڕێبەر ئۆجالان هاندەرێکی بەهێزی پێبەخشیوین بۆ هەنگاونان بەرەو پێشەوە، ئێمە وەک گەنج و ژن، ئیرادەی خۆمان بۆ بەردەوامبوون لە شوێنپێی ڕێبەر ئۆجالان دووپات دەکەینەوە و هەوڵدەدەین لە ئاست چاوەڕوانییەکانیدا بژین، بۆ ساتێکیش درێغی ناکەین بۆ داوای ئازادی جەستەیی ئەو، و بە ڕێکخستنی ئەو بۆنەیانەی کە داواکارییەکانمان دەرببڕن، تێکۆشانمان بەهێزتر دەکەین.