لە کەرکوک منداڵێک کە ئەشکەنجە درابوو گیانی لەدەستدا
ئەو منداڵە تەمەن ١٠ ساڵانەی لە شاری کەرکوک ئەشکەنجەدرابوو گیانی لەدەستداو مامی منداڵەکە بە تۆمەتی ئەشکەنجەدانی منداڵەکە دەستگیرکراوە.
ناوەندی هەواڵ
لە ٢٩ی کانوونی یەکەم، لە کەرکوک منداڵێك گەیەندرایە نەخۆشخانە کە شوێنەواری ئەشکەنجەی بە جەستەوەبوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا، بەپێی زانیارییەکان منداڵەکە بە ڕەگەز عەرەبە، باوکی لە زیندانە و دایکی بەجێیهێشتوون لەلایەن مامییەوە بەخێوکراوە.
مەناع ئیبراهیم، جێگریی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی کەرکووک لەبارەی گیان لەدەستدانی منداڵەکە، بۆ ڕاگەیاندنەکان وتوویەتی: ئەمڕۆ ئەو منداڵە تەمەن ١٠ ساڵانەی لەلایەن مامییەوە ئەشکەنجەدرابوو و لە نەخۆشخانەکەی ئێمە چارەسەری بۆ دەکرا گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، مامی منداڵەکە بە تۆمەتی ئەشکەنجەدانی منداڵەکە دەستگیرکراوە.