لە خوێندنگەکانی کەرکوک چیتر ڕێگە بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان نادرێت

بەپێی نووسراوێک کە ئاڕاستەی دەستەی کارگێڕی خوێندنگەکانی کەرکوک کراوە، چیتر ڕێگە بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان نادرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکووک لە نووسراوێکدا دەستەی کارگێڕی قوتابخانەکانی کوردی، تورکمانی، سریانی و عەرەبی لە کەرکووک ئاگادار کردووەتەوە جگە لە ئاڵای عێراق ئاڵای دیکە قەدەغەیە هەڵبکرێت.

 

نووسراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک ئەمڕۆ ٤ی کانوونی دووەم، واژۆی مونسور مزری مەلوم، بەڕێوەبەری پەروەردەی كەركوكی لەسەرە، ئاڕاستەی خوێندنگاكانی كەركوک کراوە.

 

لە نووسراوەكە جەخت لە پاپەندبوون كراوەتەوە بە بڕیارەكەوە و ئاماژە بەوەشكراوە هەركەسێك پابەند نەبێت ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەبێتەوە.