سزای زیندانیکردن بەسەر زەینەب خانیاپور سەپێندرا

دادگای تاوانی دووهەم سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەر زەینەب خانیاپور سەپاند.

ناوەندی هەواڵ

 

دادگای تاوانی دووهەم بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی وێنەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا، سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەر زەینەب (بەهار) خانیاپور، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری بێهبەهان سەپاند.

 

دانیشتنی دادگاییکردنی زەینەب (بەهار) خانیاپور لە ٩ی تشرینی یەکەم، لە لقی ١٠٤ی دادگای تاوانەکانی دووەم لە شاری بێهبەهان بەڕێوەچوو.

 

دادگای ئینقلابی مەهشەر پێشتر بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی ڕژێم” حوکمی ٣ مانگ و یەک ڕۆژ زیندانی بەسەردا سەپاندبوو،

ڕژێمی ئێران لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، لە کاتی ڕاپەڕینی ئەم دواییەدا، فرۆشگای جلوبەرگی زەینەب خانیاپوری داخست، ئەمەش لە ئەنجامی پەیوەستبوونی بە مانگرتنە گشتییەکانەوە بوو.