"جارێکی دیکە شارەوانییەکانمان لە قەیوم وەردەگرینەوە"

ئەو ژنانەی لە پارتی دەم خەباتی هەڵبژاردن دەکەن بە وتنی "قەیوم دەڕوات، ئێمە دێین" ڕایانگەیاند، شارەوانییەکانیان لە دەستی قەیومەکان کە پیشێلی ئیرادەی ملیۆنان کەسیان کردووە وەردەگرنەوە.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد- پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان "دەم"  کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ٣١ی ئادار لە باکووری کوردستان و تورکیا لەپێش هەڵبژاردنەکان کە لە ٥٠ ناوەند دەبێت دیاری دەکات پەرلەمانتاران، ئەندامانی ئەنجومەنی پارتی، ئەنجومەنی ژنان، ئەنجومەنی گەنجان و بەڕێوەبەرانی ناوچەکان، نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پێش هەڵبژاردنەکان دەستنیشان دەکرێن، دوای هەڵبژاردنی کاندیدەکان، خەباتی هەڵبژاردنی هەرێمی دەستپیدەکات.

 

لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ٣١ی ئاداری ٢٠١٩، هەدەپە ٦٥ شارەوانی بردەوە، لەناویاندا ٣ شاری گەورە، ٥ شار، ٤٥ ناوچەو ١٢ شارۆچکە، هەزار و ٢٣٠ ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانییەکان و ١٠١ ئەندامی ئەنجومەنی گشتی هەدەپە هەڵبژێردران، لەگەڵ ئەوەشدا، جگە لە شارەوانییەکانی شارە گەورەکانی ئامەد، وان  ماردین، پێنج لە شارەکان، ٣٣ ناوچەو ٧ شارەوانی شارۆچکەکە، ٤٨  شارەوانی هەدەپەوە قەیومان بۆ داندرا، لەو شارەوانییانەی کە قەیوم داندرا ٨٠٧ ئەندامی هەدەپە هەڵوەشێندرانەوە، مافی ملیۆنان دەنگدەر بە قەیوم پێشێل کراون.

 

"لەگەڵ گەل تێکۆشانمان دەستپێکردووە و لەگەڵ گەل بەردەوام دەبین"

مەزیا چاکماک لە پارتی دەم ئاماژەی بەوەکرد، نەک تەنها لەکاتی هەڵبژاردنەکان بەڵکو دەبێت لەهەموو کاتێک لەگەڵ گەلدا بن و وتی: دەچینە لای گەل، ئەو ڕەخنەیەی کە گەل دەیگرن ڕاستە، پێویستە لەگەڵ گەلدا بین و پێکەوە براوە بین، پێویستە ئاگاداری ناخۆشییەکانیان و کێشەکانیان بین،  بەم شێوەیە دەتوانین بگەڕێینەوە بۆ ڕۆحی ڕێکخراوی ساڵانی ١٩٩٠ و ٢٠٠٠، لەگەڵ گەل تێکۆشانمان دەستپێکردووەو لەگەڵ گەل بەردەوام دەبین، لەبەر ئەم هۆکارە، پێویستە سەرەتا گوێ لە یەکتر بگرین و بە گوێرەی ئەوە کار بکەین، ئەم پارتە ۆارتی گەلە، هەرکەسێک ئەمڕۆ پاڵێوراو بێت، گەل دەنگ بۆ ئەو دەدەن. چونکە هەموویان کەسانی ئێمەن، سەرەتا دەبێت خێزانەکانمان قازانج بکەن، پێویستە شەو و ڕۆژ کار بکەین. پێویستە بە شێوەیەکی ڕاستەقینە کار بکەین. بە ڕۆحی یەکگرتوویی، قەیوم لادەبەین.

"قەیومەکان لادەچن"

ئەڤین یەلبۆغا باسی لەوەکرد، ژنان دەسەڵاتی گۆڕانکارییان هەیە و وتی: ئامانجمان بڵاوکردنەوەی نوێنەرایەتییەکی هاوبەشە، زۆر کار دەکەین بۆ لابردنی قەیومەکان، لەم قۆناغەدا، زۆرێک لە ژنانمان کار دەکەن، پێویستە ژنان هان بدەین بۆ کاری بەڕێوەبەرایەتی ناوخۆ، باوەڕمان وایە سەرکەوتوو دەبین، بەردەوام دەبین لە کارەکانمان لەسەر شەقامەکان، ماڵ بە ماڵ، داوا لە ژنان دەکەم بەشداری بکەن خاوەنداری لە ئیرادەیان بکەن.

 

"بە هێزی سروشتیمان، لەم پرۆسەیەدا سەرکەوتوو دەبین"

کوردە ئالتون ئاماژەی بەوەکرد، بە ئیرادەو کاری گەورە شارەوانییەکانی خۆیان وەردەگرنەوەو وتی: هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین لەم هەڵبژاردنەدا، وەک ژنان لەگەڵ پارتی و خەباتی خۆمانین تا کۆتایی، لە پشت ئیرادەی خۆمانین و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ گەڕاندنەوەی شارەوانییەکان، با گەلی کورد پاشەکشە نەکەن، با خاوەنداری لە ئیرادەو زمانی خۆیان بکەن، ئەمە ئەو شتەیە کە وامان لێدەکات بژین و گەشە بکەین، دەمانەوێت لە گوندەکان و شارەکانمان خەبات دەکەین، با پێکەوە کاربکەین و سەرکەوتوو بین، لەم پرۆسەیەدا بە هێزو ئیرادەی خۆمان سەرکەوتوو دەبین.

 

"بە یەکگرتوویی لە خەباتمان بەردەوام دەبین"

گوڵستان ئەتاسۆی ئاماژەی بەوەکرد، ئەو ڕۆحە هاوبەشەی کە لە ساڵانی نەوەدەکاندا هەبوو دەبێت دووبارە بنیاد بندرێتەوە، دەبێت بە ڕۆحی هاوبەش بەسەر هێرشی سیستماتیکی بۆ سەر پارتەکەیان زاڵ بن و وتی: بە تایبەتی، پێویستە ئاگاداری ئەمە بین، دەسەڵات لە تورکیا دەبێتە ناوەند، سیاسەتی فشار لەسەر گەل و بەتایبەتی لەسەر ژنان لە زیادبووندایە،  ئەمەش کاریگەری لەسەر ژنان و گەنجانی کورد زیاتر لە جوگرافیای کوردستان هەیە، لە لایەکەوە، بە سیاسەتی کۆچ دەیانەوێت ئەم شوێنە چۆڵ بکەن، هەروەها لە هێرشەکانیان بە سیاسەتی نەبینینی دەستکەوتەکانی ژنان بەردەوامی بە هێرش دەدەن، بۆیە ئەوەی پێویستە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بیکەینە بنەما خاوەنداری لە ئیرادەو ناسنامەی خۆمان بکەین.

 

"خۆبەڕێوەبەری هەرێمی ڕێگایەکە بۆ گەیشتن بە دیموکراسی"

گوڵستان ئەتاسۆی ڕایگەیاند، خۆبەڕێوەبەری هەرێمی ڕێگایەکە بۆ بنیادنانی دیموکراسی ناوخۆیی و وتی: لە پرۆسەیەکی ئاوادا کە دەسەڵاتی دەسەڵاتداری ناوەندی لە هەموو بوارەکانی ژیاندا خۆی دەردەخات، پێویستە دیموکراسی بنیاد بنێینەوەو خەبات بکەین بۆ بەدیهێنانی ئەمە، وەک ساڵانی ٢٠٠٠ کاتێک شارەوانییەکانمان بردەوە، پێویستە پشتیوانی هاوبەش لە دەرفەتەکانی ئەمڕۆدا بنیاد بنێینەوە. سەرەتا قەیومەکان لە کوردستان لادەبەین و دواتر خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک بە کولتووری خۆمان بنیاد دەنێین، داوا لە ژنان و گەنجان دەکەین کە پێکەوە کۆتایی بەو سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبەر بهێنن، با پێکەوە شارەکانمان بەڕێوەببەین.

 

"دەستکەوتەکانی خۆمان دەگەڕێنینەوە"

بەیبون ئاسلان وتی: لە دژی هێرشەکان بۆ سەر دەستکەوتەکانی ژنان و سیاسەتی شەڕی تایبەت لێرەین، وەک ژنان لە هەموو شوێنێکین و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ بەدیهێنانی دەستکەوتەکانمان، هەموو هاوڕێ ژنەکان و کاندیدەکان کۆلان بە کۆڵان بەردەوامی بە خەبات دەدەن،  بە دوای ڕۆحی ڕابردوودا دەگەڕێن و ئەم پرۆسەیەش دووبارە بەدەستهێنانەوەی ئەو ڕۆحەیە، باوەڕمان بە هێز و ئیرادەی خۆمان هەیە، وەک ژنانی گەنج، هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین، بە خەبات و تێکۆشانی خۆمان سەرکەوتن بەدەست دەهێنینەوە.