کۆمەڵکوژی سێواس، ئەو ئاگرەی ٣١ ساڵە هێشتا دەسووتێت

لەپاش ٣١ساڵ لەو کۆمەڵکوژی سێواس، هەتا ئێستا هیچ کەسێک لەسەر ئەو تاوانە دادگایی نەکراوە، جگە لەوەش دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەتا ئەمڕۆش کوردانی عەلەویی بە نەبوو لەقەڵەم دەدات و سەرەتاییترین مافەکانیان پێشێل دەکات.

ساریا سارینا

 

٣١ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی سێواس تێپەڕبووە، ٢ی تەمووزی ١٩٩٣ لە مێژووی تورکیادا وەک بەرواری کۆمەڵکوژی تۆمار کراوە.

 

لە ٢ی تەمووزی ١٩٩٣ لە هۆتێل مادیماک لە سێواس، ٣٥ ڕۆشنبیر، هۆنەرو نووسەری عەلەویی، کە بۆ چالاکییەکانی پیر سوڵتان عەڤدال کۆبووبوونەوە، لەلایەن فاشیستانەوە ئاگر لە هۆتێلەکە بەردراوهەموویان تێیدا سووتان، بەبێ ئەوەی کەس بە هانایانەوە بچێت، تەنانەت فاشیستان لەو کاتەشدا هێرشیان دەکەنە سەر بۆ ئەوەی ڕزگاریان نەبێت.

 

گەورەترینیان تەمەنی ٦٦ ساڵە و بچووکترینیان ١٢ ساڵە

لەو٣٣ کەسەدا گەورەترینیان تەمەن٦٦ ساڵ بوو، لە نێو ئەو گروپەدا بچووکترینیان تەمەن١٢ ساڵ بوو، کە بۆ بەشداریکردن لە نمایشێکی فۆلکلۆریدا چووبوونە سێواس، بەشێکیان بەهۆی خنکان و بەشێکی دیکەیان بەهۆی سووتانەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

فاشیستان دەیانویست هەموو کەسێک لە هۆتێلەکەدا بکوژن، چاوەڕێی ئەوە بوون کەسێک بە زیندووی بێتە دەرەوە تا بتوانن بیکوژن بەردیان بۆ هۆتێلەکە فڕێدا تا پەنجەرەکانی شکا و لە کۆتاییدا ئاگر شوێنەکەی گرتەوە.

 

هەمووی گوڵی تازە بوو

ژنەکان بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵەکانی پیر سوڵتان لە سێواس بوون، عوسمان سەفری کە تەمەنی تەنها ١٦ ساڵ بوو، ئەرکی کارە بەرفراوانەکەی وەرگرتبوو، بەڵقیس شاکر، تەمەنی١٨ ساڵ بوو و لە تاقیکردنەوەکانی زانکۆ لە بەشی کارگێڕی بازرگانی لە کۆلێژی زانستە کارگێڕییەکان دەرچووبوو، هەروەها بەرپرسیار بوو لە وەرگرتنی لە کۆمەڵەکە، لە کاتێکدا ئۆزلەم شاهین تەمەنی ١٧  ساڵ بوو ئەوانەی دەیانناسی دەیانوت، ژنێکی دۆستانە بوو، پڕ لە خۆشەویستی بۆ مرۆڤەکان، کەسایەتییەکی متمانە بەخۆبووی هەبوو، ئاسوودەبوو و حەزی لە پێکەنین بوو، یەکێک لە تایبەتمەندییە گرنگەکانیشی ئەوەبوو کە بەشێوازێکی ڕەوان قسەی دەکرد، کارینا جوانا، ژنێکی هۆڵەندییە، تەمەن ٢٣ ساڵ و خوێندکاری زانکۆ بوو بۆ لێکۆڵینەوە لە ژنان و کولتووری عەلەوی چووبووە تورکیا، هەروەها ئەدیبە سۆلاری تەمەن ٤٠ ساڵ، لە شاری بازل دەژیا و بەشداری سەرجەم بۆنە و ئاهەنگەکانی کولتووری بەکتاشی و کۆبوونەوەکانی ئەهلی بەیت و کۆنفرانسەکان بوو کە لە تورکیا بەڕێوەدەچن.

 

گولەندەر ئەکشا، لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا لە کۆمەڵەیەکی تایبەت بە کولتووری و تەبایی کاری کردووە، هەروەها بەهۆی خولیای بۆ فۆلکلۆر، کۆمەڵەی توێژینەوەی هەڵپەڕکێی ئەنادۆڵیASAT  دامەزراندووە، لە کاتێکدا گوڵسون کارەبابا لە سێواس لەدایک بووە و تەمەنی ٢٢ ساڵ بووە کاتێک لە ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکەدا گیانی لەدەستدا، هاندان مەتین، تەمەنی ٢٠ ساڵ، لە ساڵی ١٩٩٢ پەیوەندی بە فاکەڵتی پەروەردە لە زانکۆی METU بەشی بایۆلۆجی کردبوو، لە لیژنەی ژنانی کۆمەڵەی کولتووری دیڤریجی کاری کردووە، هوریا ئۆزکان تەمەنی ٢٢ساڵ بوو، دەرچووی فاکەڵتی دەرمانسازی لە زانکۆی غازی بەشداری چالاکییەکانی کۆمەڵەی پیر سوڵتان عەبدەلی دەکرد و لەگەڵ خوشکەکەی یەشیم لە تیمی هەڵپەڕکێ بوون، ئینجە تورک لە ساڵی ١٩٩٢ فاکەڵتی دەرمانسازی لە زانکۆی غازی تەواو کردبوو، ئەندامی ستافی هونەری تیپی شانۆی پیر سوڵتان عەبدەلی بووە.

 

کەس هەوڵی نەدا بۆ وەستاندنی کۆمەڵکوژییەکان

 

کەس هەوڵی نەدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان، هەرچەندە چەند کاتژمێرێک لەبەردەم هۆتێلەکەدا بوون، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەش درەنگ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، تانسو چیلەر، سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتە ، وتی: سوپاس بۆ خودا کە گەلەکەمان لە دەرەوەی هۆتێلەکە زیانیان پێنەگەیشت، سلێمان دەمیرەل، سەرۆک کۆماری ئەو سەردەمە، وتی: ڕووداوەکە هەراسانکەرەو لە ئەنجامی ئەو هەراسانکردنە خەڵک نائارام بووە و هێزە ئەمنییەکان هەموو هەوڵێکیان داوە و هیچ ململانێیەک لە نێوان گروپە دژبەرەکاندا نییە.

 

 

ڕێوشوێنی دادگا چۆن ڕۆیشت؟

ئەو لێدوانانەی دوای کۆمەڵکوژییەکە لەڕاستیدا دەریخست کە ئەگەری دادگاییکردنەکە چۆن دەڕوات ٣٥کەس دەستگیرکران و دواتر ژمارەی دەستگیرکراوەکان گەیشتە ١٩٠ کەس، ڕاستەوخۆ دوای ئەم دەستگیرکردنە ٦٦ کەس ئازادکران و ئەوانی دیکەش بۆ ماوەی ساڵێک لە دادگای ئاسایشی دەوڵەت بە تۆمەتی"هەوڵدان بۆ گۆڕینی دەسەڵات" دادگای کران، دادگاییکردنەکە کە لە مێژوودا بەدادگایی سێواس ناسرابوو، لە ئەنجامدا ٢٢ تۆمەتبار سزای ١٥ ساڵ زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا، ٣ تۆمەتبار سزای ١٠ ساڵ زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا، ٥٤ تۆمەتبار سزای ٣ ساڵ زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا، ٦ تۆمەتبار سزای دوو ساڵ زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا، ٣٧ کەس لەوانەی دادگایی کراون بێتاوان دەرچوون.

 

دادگای باڵا بڕیارەکەی DGMی هەڵوەشاندەوە و بڕیاردرا دووبارە دادگاییکردنی تۆمەتباران بکرێت لە بڕیارە نوێیەکەدا کە لە ساڵی ١٩٩٨دا پەسەندکرا، ٣٣ تۆمەتبار سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا، هەروەها ١٤ تۆمەتبار سزای زیندانیکردنیان تا ١٥ ساڵ بەسەردا سەپێندرا، زیندانی هەتاهەتایی بەسەر ٣٣ تۆمەتباردا سەپێندرا، کە لە ساڵی ٢٠٠٠دا جارێکی دیکە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٢دا سزای لەسێدارەدانیان هەڵوەشایەوە، زۆرێک لەو کەسانەی لەو کاتەدا پارێزەری تۆمەتباران بوون، دواتر لەڕاستڕەو و کۆنەپەرستەوە بوونە ئەندامی پەرلەمان حزبەکان، و تەنانەت بۆ پۆستە وەزارییەکان دامەزران و لەگەڵ بە تێپەڕبوونی کات ژمارەی زیندانییەکان گەیشتە ٣٣ کەس.

 

٨ تۆمەتبار کە بە کەسایەتی سەرەکی کۆمەڵکوژی سێواس دادەنران، دوای دەرچوونی یاسای هەڵوەشاندنەوە لە ساڵی ١٩٩٧ هەڵهاتن، لەناویاندا کافی ئەرچاکماک، ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی سێواس بوو، بووە یەکەم تۆمەتباری دۆسیەکە، کە گوایە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە سێواس لە ساڵی ٢٠١١ گیانی لەدەستداوە.

 

بڕیاری سنووردارکردن

تا ساڵی ٢٠١٤ تەواوی دۆسیەکە داخرا، کاتێک ڕێکخراو و لایەنە ناحکومییەکان داوای هەڵوەشاندنەوەی یاسای بەسەرچوون بۆ تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی دەکەن، سەرۆکی دادگا وتی: هیچ یاسایەک بۆ تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی نییە.

 

دوا بەدوای ئەو کۆمەڵکوژییە، خۆپیشاندانی ناڕەزایی دژی فرۆشتنی ئەنجامدرا، لە پاش ئەم هەوڵانە لە ساڵی ٢٠١٠ داخرا و ناوچەکە وەک هۆتێلێک بە نیشتیمانی کرا و لە ساڵی ٢٠١١ بیناکە گۆڕدرا بۆ ناوەندی زانست و کولتووری سێواس.

 

ئاگرەکە گەرمتر دەبێت

کۆمەڵکوژی سێواس وەک یەکێک لە دڕندانەترین کۆمەڵکوژییەکانی توندڕەوەکان لە مێژووی کۆماری تورکیادا هاتۆتە ناو مێژووەوە، بەڵام ئەم کۆمەڵکوژییانە دوا کۆمەڵکوژی نابن، دوای ئەوە کۆمەڵکوژی نوێ لە لایەن گرووپە توندڕەوەکانی پشتیوانیکراو کە بە حیزبوڵڵا و داعش ناسراون زیادی کردووە، ژنان، ئێزیدی، منداڵان و ئەوانەی کە ئاشتییان دەویست، کرانە ئامانج، لەم ساڵانەدا دۆخەکە باشتر نەبوو کە تەنانەت کەمێک دڵی مرۆڤەکان ئاسوودە بکات، بە پێچەوانەوە ئەو ئاگرەی لە دڵیاندا دەسووتێت، هێندەی تر گەرمتر بوو.