تولای هاتمئۆغولاری: لە دژی بیری تاریک بەیەکەوە تێدەکۆشین

تولای هاتمئۆغولاری، هاوسەرۆکی گشتی هەدەپ لە کۆبوونەوەی گروپەکەدا بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم تیشکی خستە سەر بارودۆخی ژنان و وتی: شارەوانییەکانمان بنیاد دەنێینەوە و ئەو شتانە بنیاد دەنێینەوە کە هەوڵیان داوە وێرانیان بکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "HEDEP" کۆبوونەوەی گروپی بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕێکخست و ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی ئاشتی و ژمارەیەکی زۆر لە ژنان ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.

 

لە کۆبوونەوەکەدا تولای هاتمئۆغوڵاری، هاوسەرۆکی گشتی هەدەپ قسەی کردو وتی: جارێکی دیکە لە ناوەڕاستی توندوتیژی پیاواندا پێشوازی لە ٢٥ی تشرینی دووەم دەکەین، حوکمی ٢١ ساڵەی ئاکەپە دەیەوێت ژنان لە ماڵەوە لە سەدەی ٢١دا بەند بکات، تەنها لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ٧٩ هەزار ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون، هەموو ڕۆژێک ژنێک دەکوژرێت، ژنان بەهۆی هۆشیاری پیاوانەوە کۆمەڵکوژ دەکرێن ئەوان بەهۆی سیاسەتی دوژمنکارانەی دەسەڵاتەوە کۆمەڵکوژ دەکرێن، بەهۆی سیاسەتی بێ سزاوە دەکوژرێن، ژنان لەبەر ئەوەی دەوڵەت نایانپارێزێت بکوژەکان دوای سێ ساڵ و پێنج ساڵ لە زیندان ئازاد دەکرێن، هەمیشە بۆ مافەکانی خۆمان تێکۆشانمان کردووە و جارێکی دیکە هاوار دەکەین "ژن، ژیان، ئازادی" لە شەقامەکان هاوار دەکەین.

 

"پێکەوە دژی عەقڵییەتی تاریک دەجەنگین"

حکومەت چەندین شتی خراپی کرد و جارێکی دیکە پەیماننامەی ئیستەنبوڵی هەڵوەشاندەوە، لە ئێستادا پێداچوونەوە بە یاسای ژمارە ٦٢٨ و یاسای ژمارە ٦٢ دەکات، هەوڵی زیندانیکردنی ژنان لە ماڵەوە دەدەن، پێکەوە تێدەکۆشین دژی بیرکردنەوەی تاریک و ئەوانەی ئەم بیرکردنەوەیەیان هەیە. 

 

وتیشی: داوا لەو ژنانە دەکەم کە هەرگیز دەنگیان بە هەدەپ نەداوە هەموو کەسێک ئازادە و نابێت هیچ کەسێک ئەم کارە بکات وەک ئامرازێکی سیاسی، ئاکەپە و هودا-پار ناتوانن شێوەی ژیان و جلوبەرگ هەڵبژێرن، لە دژی ئەمە تێکۆشانێکی هاوبەش دەکەین. بۆ ئازادی ژنان، پێویستە پێکەوە کۆبینەوە و تێکۆشانمان زیاد بکەین و لە دژی دەسەڵات دەست بخەینە ناودەستی یەک.

 

"عەقڵییەتی قەیووم لەناودەبەین"

تولای هاتمئۆغولاری وتیشی: بە قەیومەکان دەلیێن، سەیری ئەو نادادپەروەرییە دەکەین کە دەیکەن و سەیری بێ ڕێزییان دەکەین، بەرتیل زۆر بەرزە پێویستە هەموو ئەمانە بە باشی بە کۆمەڵگە بڵێین. پێویستە یەک بە یەک بڵێین کە تا ئێستا لە شارەوانییەکانمان چیمان کردووە و مانای قەیوم چییە، دەسەڵاتدارانی فێڵباز ناتوانن ئەو شارەوانییانە بگرنە دەست کە ماڵی گەلە، ئێمەی ژنان لەم هەڵبژاردنە ناوخۆییانەدا لێپرسینەوە لە عەقڵیەتی قەیوم دەکەین، ئەوەی دەیکەین ئەوەیە کە بە دڵنیاییەوە دەیگەڕێنینەوە، شارەوانییەکانمان بنیاد دەنێینەوە و ئەو شتانە بنیاد دەنێینەوە کە هەوڵیان داوە وێرانیان بکەن.

 

"کوردەکان گەلی کۆنی ئەم وڵاتەن"

ئاماژەی بەوەشکرد، قەیوم، پارێزگارەکان و دەستنیشانکراوەکانی ئاکەپە ناتوانن شارەوانییەکانمان بەڕێوەببەن، با یەک بە یەک ئەمە ڕوون بکەینەوە. ئاکەپە و هاوپەیمانەکانی، بەتایبەتی هاوبەشەکەی لە کوردستان، لەوانەیە گرنگی بەمە نەدەن و نایبیننم ئەگەر بیانبینیایە قەیومیان دانەدەنا، هاوبەشی ئاکەپە لە کوردستان پێی خۆش نەبوو کە قەیوم دانرابێت، کوردەکان گەلی کۆن و ڕەسەنی ئەم وڵاتەن، بە دڵنیاییەوە سەرکەوتوو دەبین، شەو و ڕۆژ کار دەکەین، با کەس گومانی لێ نەبێت. 

 

لە کۆتایی قسەکانیدا تولای هاتمئۆغولاری وتی: باجێکی زۆرمان داوە بۆ دەستکەوتەکانی ئەمڕۆ، هەرگیز دەستبەرداری دەستکەوتەکانمان نابین، بە پێچەوانەوە  خەباتی خۆمان زیاد دەکەین و دەستکەوتی نوێ بەدەستدەهێنین و دەستکەوتەکانمان زیاد دەکەین. لە ٢٥ی تشرینی دووەم، لەگەڵ ژنان لە هەموو شوێنێکی تورکیا و کوردستان دەبین بە دروشمی "کڕنۆش نابەین، لە هەموو شوێنێکین." بە ڕۆحی ئازادی گەورەترین هاوپەیمانی ژنان لە دژی ئەو هاوپەیمانێتییە پیاوانە وەڵام دەدەینەوە کە دان بە ئیرادەمان نانێت و دەیەوێت لە ماڵەوە زیندانیمان بکات.