لە مەخموور سیمینارێک دەربارەی ٢٥ی تشرینی دووەم بەڕێوەچوو

ئەنجومەنی عشتاری کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی مەخموور لە چوارچێوەی چالاکییەکان بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، سیمینارێکی ڕێکخست.

مەخموور

 

بە بۆنەی نزیکبوونەوەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ئەنجومەنی عشتاری کامپی پەنابەرانی مەخموور لە ١٦ی مانگدا بە دروشمی "بە هاواری ژن، ژیان، ئازادی، تەونی ژیان دەهۆنینەوە" چالاکییەکانی دەستپێکرد، لە چوارچێوەی چالاکییەکان سیمینارێک بۆ خەڵکی کامپەکە بە پێشەنگایەتئ ئەنجومەنی عشتار پێشکەش کرا.

 

 لە سیمینارەکەدا باس لە بابەتەکانی کوشتن، توندوتیژی دژ بە ژنان، گرنگی ڕێکخستن و یەکگرتوویی ژنان کرا، سیمینارەکە لە کۆمەڵەی کەسوکاری شەهیدان بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد. دوای ڕێزگرتن، فاتمە بیلەن، هاوسەرۆکی کامپی پەنابەرانی مەخموور قسەی کرد.

 

"ئەو ژنانەی کە خۆیان ڕێکدەخەن دەکرێنە ئامانج"

فاتمە بیلەن ڕایگەیاند، ئەو ژنانەی لە دژی دەسەڵات ڕاپەڕیون هەمیشە دەکرێنە ئامانج و وتی: خوشکانی میراباڵ لە دژی ستەمکاری ڕاپەرین و کوژران، دەزانین کە لەو ڕۆژەوە ئەم کردەوە نادادپەروەر و توندوتیژە دژی ژنان ئەنجام دراوە. ئەمڕۆ شۆڕشی ژنان لە دژی ئەم ستەمە گەیشتۆتە بەرزترین ئاست و بەرزبووەتەوە، ئەو ژنانەی کە دژی ستەم بەبیرو فەلسەفەی ڕێبەر خۆیان ڕێکدەخەن دەکرێنە ئامانج، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، زوڵم لەسەر ژنان جێبەجیدەکرێت و لە کەسایەتی ژینا ئەمینیدا شکا، دەنیز پۆیراز، هەڤرین خەلەف و هەزاران ژن لە دژی ئەم ستەمە ڕاپەڕوین، ئەمڕۆ لە بەرزترین ئاستدا ژنانی تێکۆشەر بە بەهێزترین شێوە خەبات دەکەن.

 

سیمینارەکە بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی پێهات.