نەسیم سیمیاری زیندانی سیاسی دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد

نەسیم سیمیاری بەهۆی ئەوەی ماوەی ٧ مانگە زیندانی کراوە بەبێ ئەوەی بنێردرێتە دادگا و مافی ئەوەی پێنەدراوە پارێزەرێک بۆ خۆی دابین بکات، دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

نەسیم سیمیاری، کە لە فرۆشگەیەکی جوانکاری لە تاران کار دەکات، لە ١٨ی ئایار لەلایەن بریکارانی هەواڵگرییەوە دەستگیرکرا بە بیانووی بەشداری ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی"، نەسیم سیمیاری کە نزیکەی ٧ مانگ لەمەوبەر دەستگیرکرا و لە زیندانی تاکەکەسی ۲-A و ۱-A لە زیندانی ئەڤین زیندانی کراوە، لە ١٦ی تشرینی دووەم گواسترایەوە بۆ بەشی ژنان لە هەمان زیندان.

 

دوای ٦ مانگ برایە قاوش

زانراوە نەسیم سیمیاری، کە فشاری لەسەر کرابوو بۆ ئەوەی دان بەوەدا بنێت، لە حەوتەمین مانگی دەستگیرکردنیدا ڕەوانەی بەشی ژنانی زیندانی ئەڤین کراوە.

 

زانراوە کە نەسیم سیمیاری، وتەی لێوەرگیراوە بەڵام هێشتا ڕەوانەی دادگا نەکراوە، ڕەتکراوەتەوە قەرەبوو بکرێتەوە و مافی پارێزەرەکەی ڕەتکراوەتەوە.

 

مانگرتن لە خواردن بۆ ناڕەزایی دەربڕین

نەسیم سیمیاری، تۆمەتبارکراوە بە " ڕێککەوتنی نهێنی دژی ئاسایشی وڵات"، "بۆمبارانکردنی شوێنە گشتییەکان"، "تێکدانی سیستم و سەقامگیری گشتی"، بۆ ناڕەزایەتیدان بەو بێ یاساییە دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

 

لە لایەکی دیکەوە، زانراوە ئەو پشکنەرەی کە لێکۆڵینەوە لە کەیسی نەسیم سیمیاری دەکات لە نووسینگەی داواکاری گشتی ئەڤین بەهۆی تاوانی سیاسی-ئەمنی  پارێزەرەکەی نەبینیووە داوای لە خێزانەکەی نەسیم سیمیاری کردووە ئارام بگرن.