منداڵێکی تەمەن یەک ساڵان لە کۆیە خنکا

لە گوندى ساتوقەڵا لە سنوورى شارۆچکەی تەقتەق سەر بە شاری کۆیە منداڵێکی تەمەن ساڵێک و ٦ مانگ کەوتە ناو حەوزى ماسى و گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

گۆران ئەحمەد، بەڕێوەبەرى بەرگرى شارستانى کۆیە بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ ١١ی تشرینی یەکەم منداڵێک، کە تەمەنى ساڵێک و ٦ مانگە و ناوى "ڕێنوار ڕێبوارە" لە گوندى ساتوقەڵا لە سنوورى تەقتەق کەوتە ناو حەوزى ماسى و بەهۆیەوە گیانى لەدەستدا.

 

ئاماژەى بەوەش کرد، دواى ڕووداوەکە تیمەکانى فریاکەوتن چونەتە شوێنى ڕووداوەکە و توانراوە تەرمى ئەو منداڵە دەربهێندریتەوەو ڕەوانەى پزیشکى داد کراوە.

 

بەم ڕووداوەوە لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٩ کەس لە سنوورى شارۆچکەى كۆیە لە ئاودا خنكاون.