لە ئامەد ئامادەکارییەکانی ژن کارت دەستیپێکرد

شارەوانیی گەورەی ئامەد بە مەبەستی کارئاسانی بۆ بەشداریکردنی ئەو ژنانەی کە هیچ داهاتێکیان نییە، ژن کارت لە پاسەکانی شارەوانیدا دەستپێدەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی بەڕێوەبەریی سیاسەتی ژنان لە شارەوانی ئامەد بۆ ئەو ژنانەی کە خاوەنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی نین دەستی بە کارکردن کرد، بە ئامانجی وەدیهێنانی بەشداری ژنان لە ژیانی کۆمەڵگە و ئاسانکاری بۆ کاری ڕۆژانە و ئاسانکاری بۆ دەستڕاگەیشتن بە چالاکییە ڕۆشنبیری و هونەریەکان، شارەوانی ژن کارتی جێبەجێ کردووە.

 

خەبات دەستیپێکرد

 جێبەجێکردنی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەن لە هەفتەی دووەمی مانگی تەمووزدا لە بەرنامەی کاردا دەبێت، بەڵام پێشتر کارەکان دەستیپێکردووە، مەرج و ڕێساکانی داواکارییەکە دوای بڕیاری ئەنجومەن ڕادەگەیەندرێت، کاتێک مەرجەکان بۆ ژنان جێگەی ڕەزامەندی بوون، ژنان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ئەو ناوەندانەی کە لەلایەن شارەوانی ئامەدەوە دیاری کراوە، بۆ ئەو ژنانەی داهاتیان نییە، مافی ئەوەیان دەبێت مانگانە ٩٠ جار بەبێ باج هاتوچۆ بە پاس بکەن.

 

ئۆزدن گوربوز سومەر، سەرۆکی بەڕێوەبەریی سیاسەتەکانی ژنان ڕایگەیاند، هەژاری و بێکاری گرنگترین کێشەکانی شارەکەن، بەشێکی زۆری ئەو ژنانەی لەو شارەدا دەژین بەهۆی نەبوونی ئابووری، لە تەندروستییەوە بۆ بەشداریکردن لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا، لە ڕووی دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانیانەوە، کێشەی گەورەیان بەسەردا دێت.