زنجیرە کوشتنەکان بەردەوامن... ژنێک لە سوەیدا کوژرا

تاوانێکی نوێ شاری سوەیدا دەهەژێنێت، ژنێک لە تاوانێکی ترسناکدا بە دەستی برا بچووکەکەی لە شارۆچکەی ئەلقەریە لە گوندەکانی سوەیدای سووریا کوژرا.

سوەیدا

 

ڕۆژی ٣٠ی حوزەیران، شاری سوەیدا شایەتحاڵی کوشتنی ژنێکی تەمەن ١٩ ساڵان بوو بە ناوی سیدرا وەسیم عەزیز بە دەستی برا بچوکەکەی کە تەمەنی ١٧ ساڵە، خوشکەکەی دەستبەند کردووە و لە بەردەم دایکی و کچە دوو ساڵانەکەی سەری بڕیوە.

 

دوای دوو کاتژمێر لە تاوانەکە، کاتێک هێزەکانی ئاسایش و تاوان و پزیشکی دادوەری چوونە شوێنی تاوانەکە، دواتر تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوە و ڕێکارە پێویستەکان، هاوکات بکوژەکە خۆی ڕادەست کرد.

 

بنەماڵەی ژنە کوژراوەکە خەڵکی شاری سەلخادن و لە کێڵگەیەکی شارۆچکەی ئەلقەرەییە نیشتەجێن و لە بەخێوکردنی ئاژەڵدا کاردەکەن، تا ئێستا پاڵنەرەکانی ئەو کوشتنە قێزەونەی کە لە دژی ژنێکی گەنج ئەنجامدراوە، ڕوون نەبووەتەوە.