لەماوەی ١٧ ساڵدا ٣١٥هەزار منداڵ پێشێلکارییان بەرامبەر کراوە

ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی منداڵان "یونسێف" ڕایگەیاند لە نێوان ساڵانی ٠٠٥ بۆ ٢٠٢٢، ٣١٥ هەزار منداڵ بەهۆی شەڕو پێکدادانەکان پێشێلکارییان بەرامبەر کراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی منداڵان "یونسێف" لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە لە ساڵی ۲۰۰۵ەوە دەستی بە چاودێری کردووە، لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە تا ئێستا ٣١٥ هەزار پێشێلکاری بەهۆی جەنگەوە بەرامبەر منداڵان کراوە، زۆربەی پێشێلکارییەکان لە ئەفریقا و ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمریکای لاتین ڕوویان داوە.

 

ئاماری پێشێلکارییەکان بەم شێوەیەیە:

زیاتر لە ١٢٠ هەزار منداڵ کوژراون یان بوون بە خاوەن پێداویستی تایبەت.

بەلایەنی کەمەوە ١٠٥ هەزار منداڵ لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە بەکارهێنراون یان کراونەتە سەرباز.

زیاتر لە ٣٢٢ هەزار و ٥٠٠ منداڵ ڕفێندراون.

زیاتر لە ١٦ هەزار منداڵ دەستدرێژی سێکسیان کراوەتەسەر.

زیاتر لە ١٦ هەزار هێرش کراوەتە سەر قوتابخانە و نەخۆشخانەکان لە سەرانسەری جیهاندا و زیاتر لە ٢٢ هەزار حاڵەتی ڕەتکردنەوەی یارمەتی مرۆیی بۆ منداڵان هەبووە.