بکوژی هەڤرین خەڵەف لەبری ئەوەی دادگایی بکرێت، لە زانکۆکانی تورکیا دەردەچێت

شڤین قولاگاسی، سەرۆکی پارتی سووریای ئایندە بە توندی ئیدانەی دەرچوونی ئەو سەرچەتەیەی کرد کە هەڤرین خەڵەفی شەهید کرد و وتی: پێویستە حاتم ئەبو شەقرا و ئەوانەی دەیپارێزن دادگایی بکرێن.

بەرچەم جودی

 

کۆبانێ- لە ٦ی حوزەیراندا وێنەکانی دەرچوونی حاتم ئەبو شەقرای بکوژی هەڤرین خەلەف لە یەکێک لە زانکۆکانی تورکیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، کە گروپی ئەحرار ئەلشەرقیە بەڕێوەدەبات، حاتم ئەبو شەقرا لە کاتی داگیرکردنی سەرێکانی و گرێسپیدا هەڤرین خەڵەف، سکرتێری گشتی پارتی سووریای ئایندەی شەهید کرد.

 

حاتم ئەبو شەقرا لە تەممووزی ٢٠١٩دا خۆی چەتەکانی لەلایەن خەزێنەی ئەمریکاوە سزا دران، بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ دوو چەتەی دیکە وێنەی ئاهەنگی دەرچوونی لە زانکۆی ماردین لە بەشی زانستی سیاسی بڵاوبوونەوە، ئەمەش دەنگدانەوەی گەورەی لەسەر ئاستی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لێکەوتەوە.

 

ئەحرار ئەلشەرقیە و تاوانەکانی

شڤین قولاگاسی، سەرۆکی پارتی سووریای ئایندە هەڵوێستی خۆی دەربڕی و وتی: دەیان چەتە لە قەیرانی سووریادا سەریان هەڵداوە، هەر گروپێک بە سەرکردایەتی هێزێکی هەژموونی، بە تایبەتی، دەوڵەتی تورکیا چەندین گروپی چەتەی ڕێکخستووە کە بە ئۆپۆزسیۆنی سووریا ناسراون، چالاکترین گروپ کە ڕاستەوخۆ ڕوانگەکانی خۆی لە دەوڵەتی تورکەوە وەردەگرێت ئەحرار ئەلشەرقیەیە، تا ئەو کاتەی زانیارییەکان ئاشکرا بوون کە بەڕێوەبەرایەتی ئەو گروپە، حاتم ئەبو شەقرا، لەگەڵ ئەردۆغان کۆبووەوە، لەبەرئەوە ئەم گروپە بەشێوەیەکی چالاکانە بەشداری لە هەموو هەنگاوە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیادا کردووە و چەندین دیاری وەرگرتووە بۆ ئەمە، لە ماوەی داگیرکردنی عەفرین لە ساڵی ٢٠١٨دا، ئەحرار ئەلشەرقیە لە هەموو گروپەکان زیاتر ڕۆڵی گێڕا و دەیان کۆمەڵکوژی و کردەوەی لە عەفرینی داگیرکراو ئەنجامدا، هەتا ئێستا، ئەوان دەستیان هەیە لە هەموو ڕووداوێکدا کە ڕوودەدات، وەک دەستدرێژی سەر ژنان و منداڵان، تاڵانکردنی ماڵەکانی خەڵک، بڕین و سوتاندنی درەختەکان.

 

"کوشتنی هەڤرین خەڵەف تاوانی جەنگە"

شڤین قولاگاسی لە بەردەوامی هەڵسەنگاندنەکانیدا تیشکی خستەسەر بە ئامانج گرتنی سیاسەتمەدار ھەڤرین خەڵەف و وتی: کاتێک دەوڵەتی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٩دا هێرشی داگیرکەری بۆ سەر سەرێکانی و گرێسپی دەستپێکرد، جارێکی دیکە داوای لە گروپی ئەحرار ئەلشەرقیە کرد یارمەتی بدەن، لەسەر ئەو بنەمایە، هەمان ئەو کردەوانەی لە عەفرین ڕوویدا لە هەردوو ناوچەکە ڕوویدا، یەکێک لە دڕندانەترین کردەوەکان کە لەو کاتەدا لەلایەن گروپەکەوە بە ئامانج گرتنی هەڤرین خەڵەف، سکرتێری گشتی پارتی سووریای ئایندە بوو، هەڤرین خەڵەف ژنە سیاسەتمەدارێک بوو کە کاری دەکرد بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا و بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتیک و لامەرکەزی، بۆ بەشداریکردن لەم ململانێیە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، پەرلەمانی ئەوروپا شوێنێکی تەرخان کردووە بۆ ئەوەی وەک نوێنەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڕوات، لە بەرامبەر ئەم کەسایەتییەدا گروپی ئەحرار ئەلشەرقیەی سەر به دەوڵەتی تورکیا پلانێکی هاوبەشی دانا و ئەوان بە شێوەیەکی دڕندانە کوشتیان، بۆ ئەوەی یاری بە جەستەی بکەن و دیمەنی ئەو تاوانەیان لە میدیا دیجیتاڵییەکاندا بڵاوکردەوە.

 

"لە جیاتی ئەوەی سزا بدرێت، لە زانکۆ دەردەچێت"

شڤین قولاگاسی لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە دەرچوونی حاتم ئەبو شەقرا لە زانکۆکانی دەوڵەتی تورکیا کرد و وتی: کوشتنی هەڤرین خەڵەف لەلایەن گروپی ئەحرار ئەلشەرقیە بووە ڕۆژەڤی نێودەوڵەتی و دەیان جار دادگاییکردنی ئەو گروپە هەڵوەشێندرایەوە، تەنانەت بەهۆی ئەو تاوانانەی کە لەلایەن ئەم چەتەیەوە ئەنجامدراون، ئەمریکا سزای داون، بەڵام لەبەر ئەوەی حاتم ئەبو شەقرا و گروپەکەی چەندین تاوان لەژێر چەتری دەوڵەتی تورکیادا ئەنجام دەدەن، ئەوان پارێزراون و ئەو سزایانە جێبەجێ نەکراون، ئەم گروپە هەموو داواکاری و بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتی تورکیای جێبەجێ کردووە، چونکە هەمیشە لەژێر پاراستنی هەواڵگری دەوڵەتی تورکیادا بووە و هەموو تاوانێکی ئەنجامداوە، بینیمان حاتم ئه بو شەقرا هەفتەی ڕابردوو له بەشی زانستی سیاسی زانکۆکانی تورکیای تەواوکرد و جلوبەرگی دەرچوونی لەبەردابوو.

 

داوای دادگاییکردنی حاتم ئەبو شەقرا

لە کۆتایی قسەکانیدا شڤین قولاگاسی، سەرۆکی پارتی سووریای ئایندە، داوای دادگاییکردنی ئەو چەتانەی کرد کە تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە، وتی: حاتم ئەبو شەقرا لە قەیرانی سووریا و بەتایبەتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، تاوانی جەنگی ئەنجام داوە، لەجیاتی ئەوەی ئەم کەسە لە دادگا نێودەوڵەتییەکان دادگایی بکرێت، دەبینین کە لە زانکۆ فەرمییەکان دەردەچێت، ئەم کەسە، کە مرۆڤ دەتوانێت وەک بکوژ ناوی بهێنێت، دەرچوونی لەو بەشە شتێکی ئاسایی نییە، کە ئێستا بڕوانامەی لە زانستی سیاسیدا وەرگرتووە و دەتوانێت چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام بدات.