شەپۆلێکی گەرما لە هیندستان: ٤٦ کەس گیانیان لەدەستدا

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ٤٦٦ کەس بەهۆی شەپۆلی گەرماوە لە هندستان گیانیان لەدەستداوە، پلەی گەرمای وەرزی ئاسایی بەرزبووەوە بۆ  ٤٢.٢ پلە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هیندستان ڕایگەیاند، پلەی گەرما لە ناوچەی بالیای ئوتار پرادێش بۆ ٤٢.٢ پلە بەرزبووەتەوە و ئاستی ئاسایی وەرزی تێپەڕاندووە، پزیشکەکانیش ڕایانگەیاندووە، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ٤٦ کەس گیانیان لەدەستداوە، ٣٤ کەسیان لە ئوتار پرادێش و ١٢ کەسیش لە بیهاردا، ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی ٦٠ ساڵەوەن نابێت بچنە دەرەوەی ماڵەکانیان.

 

کاربەدەستانی ویلایەتەکە ئاشکرایان کردووە شەپۆلی گەرمای هندستان کاریگەری لەسەر ٢٤ ناوچەی ویلایەتی بیهار کردووە، کاربەدەستان دەڵێن لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ١٢ کەس، لەناویاندا دوو ئەفسەری پۆلیس، بەهۆی شەپۆلی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە.

 

کاریگەری لەسەر  ملیۆنەها کەس دەبێت

شەپۆلی گەرما زۆرجار دەبێتە هۆی کەمی ئاو، کە کاریگەری لەسەر ملیۆنان کەس هەیە، ١٣ کەس کە لە مانگی نیساندا ئامادەی ڕێوڕەسمێک بوون بەهۆی تیشکی خۆرەوە لە شاری مومبای هێزی دەریایی لە ویلایەتی مەهاراشترای ڕۆژئاوای هندستان گیانیان لەدەستدا، لە لایەکی ترەوە پلەی گەرمای تۆمارکراو لە وڵاتانی ناوچەکە وەک هندستان، بەنگلادیش، تایلاند، فلیپین، ڤێتنام و لاوس دەبینرێت.