بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥.٦ پلەی ڕێختەر لە ئەدەنە ڕوویدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥.٦ پلەی ڕێختەر لە ئەدەنە ڕوویداو تا ئێستا زیانەکانی نەزاندراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە کاتژمێر ٨:٤٤ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ ٢٥ی تەمموز، بوومەلەرزەکە بە گوڕی ٥.٦ پلەی ڕێختەر لەناوچەی کۆزانی ئەدەنە ڕوویدا.

 

بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی چاودێری "کاندیڵی"، بوومەلەرزەکە کە لە قووڵایی 3.7  کیلۆمەتردا ڕوویدا، لە شارەکانی دەوروبەریش هەستی پێکراوە.

 

هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا "AFAD" ڕایگەیاند کە بوومەلەرزەکە بە گوڕی ٥.٥ پلەی ڕێختەرو لە قوڵایی ١١.٢٧ کیلۆمەتر بووە.

 

دەربارەی زیانەکان تا ئیستا هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.