دەوڵەتی تورک دهۆکی بۆردوومان کردو پێدەچێت چەکی قەدەغەکراوی بەکارهێنابێت
سوپای تورک سنووری گوندەکانی گوهەرزێ و بەلاڤای سەر بە ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد، بە وتەی دانیشتووانی ناوچەکە پێدەچێت جارێکی دیکە چەکی قەدەغەکراوی بەکارهێنابێت.

ناوەندی هەواڵ
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە لە بۆردوومان و هێرشەکانی بۆسەر باشووری کوردستان و زۆرینەی جارەکانیش لە بۆردوومانەکانیدا چەکی قەدەغەکراوی بەکارهێناوە، بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی برینداربوون و گیانیان لەدەستداوەو هەروەها زیان بە ژینگەی ناوچەکە گەیشتووە.
ئەمڕۆ ١٩ی شوبات، جارێکی دیکە سوپای داگیرکەری تورک سنووری گوندەکانی گوهەرزێ و بەلاڤای سەر بە شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد.
بەپێی وتەی دانیشتووانی ئەو دوو گوندە، دوای بۆردوومانەکە دووکەڵێکی زۆر لە ناوچەکەدا بڵاوبووەتەوە کە جیاواز بووە لە بۆردوومانەکانی پێشووتر، پێدەچێت چەکی قەدەغەکراو لە ناوچەکەدا بەکارهێندرابێت و دووکەڵەکە ماوەیەکی زۆر لە ناوچەکەدا ماوەتەوە.