ژنانی شام گلەیی لە نەدانی موچەو گرانی نرخ دەکەن
ژنانی کرێکاری دانیشتووی شامی پایتەختی سووریا ڕایانگەیاند، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە، مووچەی فەرمانبەران نەدراوە، دۆخی ئابووری ناوچەکە خراپتر بووە، نرخەکانیش بەردەوامن لە بەرزبوونەوە.

ڕاما خەلیف
دیمەشق "شام"- کەرتی ئابووری سووریا ساڵانێکە لە قەیراندایە، ئەم کێشەیە دوای نائارامییەکانی ساڵانی ڕابردوو توندتر بووە، لەناو شەڕی ناوخۆدا، سەپاندنی یاسا نێودەوڵەتییەکان بەسەر سووریا و لەدەستدانی سەقامگیری سیاسی، ڕێگەی بۆ داڕمانی ئابووری خۆشکردووە، دوای ئەوەی جیهادییەکانی هەتەشە لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ دەستیان بەسەر سووریادا گرت، ئابووری هەرێم زیاتر تێکچوو و مووچەی فەرمانبەران نەدرا.
ژنانی کرێکار لە شامی پایتەختی سووریا ئاماژەیان بەوە کردووە، دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، دۆخی ئابووریی ناوچەکە خراپتر بووە، چونکە تا ئێستا مووچە نەدراوە، هاوکات دابەزینی بەهای دۆلار کاریگەری لەسەر نرخی کاڵاکان نەبووە و نرخەکان بەرزبوونەتەوە.
مووچە نەدراوە، بەرزبوونەوەی قورسی نرخ هەیە
فەرمانبەر سۆزان ئەحمەد ڕایگەیاند، دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، دۆخی ئابووری هەرێم لەبری باشتربوون خراپتر بووە و وتی: دوای ڕووخانی ڕژێم مووچەی فەرمانبەران ڕاگیرا، بەهۆی ئەمەوە زۆرێک لە فەرمانبەران ناچارن کارێکی تر بدۆزنەوە بۆ ئەوەی بتوانن بژێوی خێزانەکانیان بدۆزنەوە، سەرەڕای دابەزینی بەهای دۆلار، هێشتا کاڵاکان بە نرخێکی زۆر لە بازاڕەکان و لەلایەن بازرگانانەوە دەفرۆشرێن، هەروەها موچەکە بە لەبەرچاوگرتنی نرخەکەی بەس نییە، ێویستە لیژنەی بەدواداچوون لە بازاڕەکاندا چالاک بێت بۆ ڕێگریکردن لە ساختەکاری لەلایەن بازرگانانەوە.
کاریگەری بەرزبوونەوەی نرخەکان لەسەر ژیانی ڕۆژانە
سیدرا دەکدەک ئاماژەی بەوەدا کە دابەزینی بەهای دۆلار هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەکان نەبووەو وتی: ئەم دۆخە کاریگەری لەسەر ئەو گەنجانە هەیە کە زۆرترین کاردەکەن، وەک ژنە فەرمانبەران دەبینین ئەم بەرزبوونەوەی نرخە کاریگەری لەسەر ژیان و بژێوی ژیانمان هەیە، بەتایبەتی لە مانگی ڕەمەزاندا، نرخی کاڵاکان زۆر گران بووە، سەرەڕای دابەزینی بەهای دۆلار، نرخی کاڵاکان، کەم نەبوونەتەوە.