ژیان
-

ژن کوشتن بەستراوەتەوە بە پاراستنی شەرەفەوە
کولتووری هەر نەتەوەیەک پێکهاتووە لە بیرکردنەوە، باوەڕەکان و دابوونەریت، کۆی ئەمانە چۆنیەتی ژیانکردن نیشاندەدات لە ڕابردووەوە تا ئێستا و مانەوەی ئەو کۆمەڵگەیەش دیاریدەکات، ژن کوشتن وەک ڕێگەیەک بۆ پاراستنی شەرەف بووەتە بەشێک لە کولتووری نەتەوەکان.
-

چاکەخوازی، هەنگاونان بۆ بەرەو مرۆڤ بوون و یەکسانیخوازی
یەکێک لە تایبەتمەندییە بنچینەییەکانی مرۆڤ چاکە کردنە لەگەڵ خودی خۆت و کەسانی دەوروبەر یان سروشت و گیانەوەران، بێ جیاوازی ڕەگەزی، ئاینیی، باوەڕ و نەتەوەیی.
-

٢٢ ملیۆن کەس ڕووبەڕووی برسێتی دەبنەوە لە ئەفریقا
نزیکەی ٪٤٠ دانیشتووانی ئەفریقا بەپێی هەڵسەنگاندنێکی بەرنامەی جیهانی خۆراک کە لە مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بڵاوکراوەتەوە لە ئەفریقا ڕووبەڕووی برسیەتی دەبنەوە.
-

جیاکاری ڕەنگەکان لەسەر بنەمای ڕەگەزی بووەتە باو
هەر لە کۆنەوە تا ئێستا ڕەنگەکان لەسەر بنەمای ڕەگەزی جیاکراونەتەوە ڕەنگی ناسکی پەمەیی بە کچان بەخشراوە و ڕەنگی بەهێزی شینیش بە کوڕان، بە جۆرێک لە کاتی گەورەبوونیشدا ئەم جیاکارییە بەردەوامی هەیە و ڕەنگەکان بۆ ڕەگەزێک دیاریکراون.
-

ژنانی ئێزدی: بۆ تۆڵەی فەرمانەکە بگەڕێنەوە سەر خاکەکەتان
دوژمنان کە نەیانتوانی بە فەرمانی ٣ئ ئابی ساڵی ٢٠١٤ کۆمەڵگەی ئێزدی لەناوببەن، دەیانەوێت لەڕێگەی کۆچەوە کولتوور و باوەڕیان بە گەنجانی ئێزدی لەناوببەن، لە بەرامبەردا ژنانی ئێزدی داوای گەڕانەوەی ئەو گەنجانە دەکەن.
-

خەنای ٨٣ ساڵ کۆچکردنی لە نەینەواوە بۆ تل تەمر دەگێڕێتەوە
خەنا یونان تەمەنی ٨٣ ساڵەو لە گوندی تل شەمیران لە ناوچەی تل تەمر نیشتەجێیە و باس لە کۆچکردنی خۆیمان بۆ دەکات.
-

ڕۆتیندا ئامەد: هەنگاوی ١٥ی تەباخ لە دژی کۆیلایەتی ژن سەرهەڵدانێکە...٢
ڕۆتیندا ئامەد، ئەندامی ئەنجومەنی پاژک، لە بەشی دووەمی چاوپێکەوتنی ئاژانسەکەماندا، دەربارەی هەنگاوی ١٥ی تەباخ و پاراستنی جەوهەری ژنان لە کوردستان تا یەکەم ڕێکخستنی ژنان دوا و وتی: ئێمە بۆ هەموو ژنانی جیهان شەڕ دەکەین.
-

ئەقڵیەتی پیاوسالاری ئامارەکانی کوشتنی ژنانی بەرزکردووەتەوە، ڕێگریش لە بڵاوبوونەوەی دەکرێت
ماوەی دوو مانگە ڕێگری لە بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانی کوشتنی ژنان کراوە، لەم ماوەیەدا ئامارەکانی کوشتنی ژنان ونن، لایەنی پەیوەندیداریش خۆی بەرپرس نابینێت لە گرنگیدان بە بڵاوکردنەوەی ئامارەکان، ڕێکخراوەکانیش وەک پێویست فشاریان دروست نەکردووە.
-

ڕۆتیندا ئامەد: هەنگاوی ١٥ی تەباخ لە دژی کۆیلایەتی ژن سەرهەڵدانێکە...١
ڕۆتیندا ئامەد، ئەندامی ئەنجومەنی پاژک جەختی لەوەکردەوە کە هەنگاوی ١٥ی ئاب/تەباخ سەرهەڵدانە دژی کۆیلایەتی ژن و وتی: بێدەنگی گۆڕاوە بۆ هاوارکردن، تاریکی بۆ ڕووناکی، بێهیوایی بۆ هیوا.
-

هەوار محەمەد: ژنانی ڕۆژنامەنووس درێژەپێدەری ڕێبازی شەهیدانی قەڵەمن
بەخشینی خەڵاتی شەهیدی قەڵەم وەدات حسێن بە نەسرین حەسەن پەیامنێر لە شەنگال، ئەوەی دووپات کردەوە کە ڕۆژنامەنووسانی ژن درێژەپێدەری ڕێبازی شەهیدانن و پیشەکەیان دەکەن بە ئامڕازی نیشاندانی خەم و ئازاری کۆمەڵگەکەیان.
-

بێخاڵ عەلی: خولی هاوینە کراوەتە کەرتی بارزگانی و لەسەر منداڵ بەڕێوەدەچێت
بێ ئاگاداری لە سود و زیانی خولە هاوینەکان، خێزانەکان پەنا دەبەنەبەر خولی هاوینە بۆ منداڵەکانیان، ئاگادار نین لەوەی ئەم خولانە کاریگەری دەروونی هەیە و کراوەتە کەرتی بازرگانی.
-

"ئازادی وا لە مرۆڤ دەکات هەست بکات خاوەن بەختەوەری هەموو دونیایە"
جیهان مستەفا چیرۆکەکەی جیاواز نییە لە چیرۆکی ژنانی مەنبج، کە شاهیدی پێشێلکاری چەتەکانی داعش بوون، وتی: ئەو دەرفەتانەی کە دوای ئازادکردنی مەنبج پێمان درا، لە خەوێکی قوڵدا بەئاگای هێناینەوە".
-

دێنێ و درەو دووانەیەکی ژینگەپارێز
لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەڵەبجە بەردەوام دوو کچی دووانەی لێکچوو بە بەری بەیان کۆڵان و ماڵ، پارک و شوێنە گشتییەکان لە ماددە پلاستیکیەکان پاک دەکەنەوە.
-

تل تەمر، ژنان بۆ بەرگریکردن لە خۆیان پەروەردەی چەک وەردەگرن
ژنانی تل تەمر، کە فێری چەک دەبن بۆ بەرگریکردن لە خۆیان، دەڵێن: ئەو چەکانەی ئەمڕۆ لە پەروەردەدا هەڵیدەگرین، هی کوڕ و برا و هاوڕێکانیانن، تا کۆتایی شەڕ دەکەین.
-

فاتمە حسێن، داگیرکاری تورکیا لە یەک چرکەدا هەموو شتێکی وێران کرد
ژنێک بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا ناچارە گوندەکەی جێبهێڵێت و ڕووبکاتە گوندێکی دیکە بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئارام، داوا دەکات دەوڵەتی تورکیا لە بەرامبەر هێرشەکانی لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت.
-

شانیا بینایی لەدەستداوە بەڵام بە ئومێد و گەشبینە
شانیا فایەق، خوێندکارێکی نابینایە بە کۆنمرەی ٩١.٢٣ دەبێتە سێیەمی سنوری پەروەردەی سەیدسادق و دەڵێت، ئەگەرچی دەکرا نمرەی بەرزتر بەدەستبهێنم، بەڵام بەم شێوەیەش دەتوانم سەرکەوتوو بم و خزمەت بە کۆمەڵگەکەم بکەم.
-

قورسی ژیان و بیرکردنەوەی کۆمەڵگە کاریکردووەتە سەر دەروونی ژنان
ڕۆژانە ژن ڕووبەڕووی کێشە و توندوتیژی جۆراوجۆر دەبێتەوە، قورسی ژیان، خراپی باری ئابووری و هەبوونی ئەرکێکی زۆر لەسەر شانی ژنان وایکردووە زیاتر کاریگەر بن بە کێشە خێزانی و کۆمەڵایەتییەکان، بەڵام توانیویانە خۆیان بپارێزن و ڕێگەچارەسەری بدۆزنەوە.
-

"تاڵیبان ناتوانێت دەنگی ژنان سەرکوت بکات"
هەرچەندە ساڵێک بەسەر گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ ئەفغانستان تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا ژنان لە مافە سەرەتاییەکانیان بێبەشن و ناتوانن بخوێنن و کار بکەن، لە هەمان کاتدا سەرجەم کارمەندە ژنەکان لە فەرمانگەکانی حکومەت لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە.
-

ژنانی باشوور لە کۆنفرانسەکەی بەغداوە، داوای یەکڕیزی ژنان دەکەن
لەپێناو دووبارە نەبوونەوەی کۆمەڵکوژی و جینۆسایدی دیکە دژی ژنان و نەتەوەی کورد، ژنانی باشووری کوردستان داوای یەکڕیزی و پاڵپشتیکردنی یەکدی دەکەن بۆ وەستاندندەوە بە ڕووی دوژمناندا.
-

خەتەنەکردن بووەتە مۆتەکەی ژنان لە هەرێمی کوردستان
خەتەنەکردنی ژنان وەک یەکێک لە نیشانەکانی توندوتیژی دژی ژنانە لە نەبوونی زانیاری و نائاگای کۆمەڵگە سەرچاوە دەگرێت، بەهۆی زاڵبونی دابونەریتی کۆمەڵگە تا ئێستا نەتوانراوە ئەو دیاردەیە بە یەکجاری بنەبڕ بکرێت.