ژنانی کۆچبەر لە شام: ناتوانین بژێوی ژیانمان دابین بکەین

قەیرانی ئابووری و کۆمەڵایەتی بۆ ژنانی کۆچبەر کە ڕووبەڕووی قەیرانی ئابووری و کۆمەڵایەتی دەبنەوە قورسترە، ئەم قەیرانە کە ساڵانێکە بەردەوامە، کاریگەری لەسەر ژیانی گەلی سووریا بەردەوامە.

ڕاما خەڵەف

 

دیمەشق "شام"- دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، گەلی سووریا هیوایان بە دادپەروەری لەناو کۆمەڵگە و باشتربوونی بارودۆخی ئابووری هەبوو، بەڵام ئەو ژنانەی لە کاتی قەیرانەکاندا کۆچیان کردووە بۆ شام تا ئێستاش لە ژێر چەوساندنەوەدان، ئەم دۆخە خراپتر بوو چونکە ئارامی نەبوو.

 

پێشتر هۆکارەکە بۆ بەرزبوونەوەی کرێی خانووبەرە و بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو دەگەڕایەوە، بەڵام ئەمڕۆ هەرچەندە نرخی ئاڵوگۆڕ دابەزیوە، بەڵام نرخی هەموو شتێک بەرز دەبێتەوە، هەروەها ئەم دۆخە ژنانی کۆچبەر، کە لە ئێستاوە بێ ئاسایش و پاراستن، ڕووبەڕووی دۆخێکی ئابووریی ترسناک دەبنەوە.

 

ئەم دۆخە چۆن دەستیپێکرد؟

لە ساڵانی جەنگدا هەزاران سووری بە تایبەتی ژنان ناچار بوون کۆچ بکەن بۆ شام بۆ ئەوەی لە بۆردوومان و بارودۆخی خراپی ڕزگاریان بێت، لەگەڵ شەپۆلەکانی کۆچبەریدا، خاوەن ماڵەکان ئەم دۆخەیان کردە دەرفەتێک، کەمیی خانووبەرە و بەرزبوونەوەی دۆلاریان کردە بیانوو بۆ زیادکردنی کرێی خانوو بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش.

 

"ئێرە باش بوو بەڵام کرێی خانووەکەی کەم نەبوو"

ئەو ژنانەی هاوژینەکانیان نەماوەو ژنانی جیابووەوە بە تایبەتی لە کاتی قەیرانەکاندا ناچار بوون بە تەنیا بمێننەوە، چونکە هیچ کەسێکی پشتیوانیان نەبووە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان، لەگەڵ ڕووخانی ڕژێم زۆر کەس پێیان وابوو کە بارودۆخی ئابووری باشتر دەبێت، بەڵام پێچەوانەکەی ڕوویدا، هەرچەندە لەڕووی لیرەی سوورییەوە دۆخەکە باشتر بوو، بەڵام لەبری کەمکردنەوەی کرێی خانوو، کرێ وەک خۆی مایەوە، هۆکاری ئەمەش نەبوونی دەسەڵاتێکە بۆ کۆنترۆڵکردن و بەتایبەتی ژنان کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، دەخرێنە دۆخێکی خراپتر و ڕووبەڕووی ئیستغلالکردنی ئابووری دەبنەوە.

 

درێژەدان بە قەیرانەکان

بۆ زۆرێک لە ژنان کەوتنی ئەسەد کێشەکانیانی چارەسەر نەکرد، بەپێچەوانەوە بەهۆی نەبوونی کۆنتڕۆڵ و پشێوی ئابووری، فۆرمێکی نوێی کۆلۆنیالیزم سەری هەڵدا. ئەمڕۆش ژنانی شام بەهۆی ناهاوسەنگی نێوان داهاتی مانگانە و کرێی خانوو، هێشتا لەگەڵ هەمان ئاستەنگیدا دەجەنگن.

 

"وتیان خزمم هەیە لە دەرەوەی وڵات و داوای پارەی زیاتریان لێکردم"

عەلیە هادی، کە لە دێرەزوورەوە کۆچی کردووە بۆ شام، باسی ئەو سەختییانە دەکات کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە و وتی: لەکاتی شەڕدا بۆ ئەوەی هەلومەرجی ژیانی سەلامەت بۆ منداڵەکانم دروستبکەم، هاتمە دیمەشق، خێزانەکەم و هاوسەرەکەم گیانیان لەدەستدا، کاتێک هاتمە شارەکە، ڕووبەڕووی کرێی خانووی زۆر بوومەوە، نرخی هەموو شتێک، و ئیستغلالکردنی بازرگانەکان، هەرچەندە ئەوان دەیانزانی کە من ژنێکی تنهام، من بۆ کرێی زیاتر کاتێک زانیان کە من لە دێرەزوورەوە هاتوومەتە دەرەوە، وتیان کە خزمم لە دەرەوەی وڵات هەیە، و داوای پارەی زیاتریان لێکردم.

 

"با دەسەڵات چارەسەرێک بدۆزێتەوە"

عەلیە باسی لەوەکرد، کوڕە ١٢ ساڵانەکەی دوکانێکی لەسەر شەقام کردۆتەوە بۆ ئەوەی خەرجییەکانی خانووەکەی بدات، هەرچەند ڕژێم کەوتووە بەڵام هیچ گۆڕانکارییەکیان نەبینیوە، پێشتر بەرزبوونەوەی دۆلاریان دەکردە بیانوو، بەڵام ئێستا تەنانەت لەگەڵ زیادبوونی لیرەی سوورییش، خاوەن خانووەکە دەیەوێت کرێی خانووەکە زیاد بکات، با دەسەڵات چارەسەرێک بۆ ئەمە بدۆزێتەوە.

 

"بەو پێیەی هێشتا حکومەت پێکنەهاتووە، دەرفەتەکە کەوتۆتە دەستی کاسبکاران"

بەیان میشلیح، ژنێکی ئاوارە و لە دەرعاوە چووەتە شام سەبارەت بە بارودۆخی خۆی ئەمانەش وتی: ێمە بەهۆی شەڕەوە هاتووین بۆ شام، سەرەتا کرێی خانووەکە ئاسایی بوو، بەڵام لە ماوەی پێنج ساڵدا بەشێوەیەکی بێ خەیاڵ زیادی کردووە. ئەوان داوای ملیۆنان لیرە دەکەن بە کرێ تەنانەت بۆ خانووی بچووک و خراپیش، بەو پێیەی هێشتا حکومەت پێکنەهاتووە، دەرفەتەکە کەوتۆتە دەستی بازرگانان و ئەوانیش کۆلۆنیکردنیان زیاد دەکەن.

 

بەیان میشلیح ئاماژەی بەوەدا کە ژنان لە شوێنی کاردا مووچەی یەکسان لەگەڵ پیاوان وەرناگرن، ئەمەش کێشەی ئابووریی قووڵتر کردووەتەوە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە تاکە ژنین کە لەم خانووەدا دەژین و هەرچەندە هەموومان کار دەکەین، بەڵام ناتوانین بژێوی ژیانمان دابین بکەین، دەبێت کرێی خانوو کەم بکرێتەوە و میکانیزمێکی کۆنترۆڵکردن دابنرێت.

 

"چارەسەریش پڕۆژەی نیشتەجێبوونی تایبەتە بۆ ژنان"

لە شارێکی وەک شام کە ژمارەی دانیشتووانەکەی زۆرە، چارەسەری جۆراوجۆر بۆ کەمکردنەوەی قەیرانی ئابووری پێشنیار دەکرێت، بۆ نموونە؛ وەک لە هەندێک وڵاتدا دەتوانن دەست بە پڕۆژەی تایبەت بکەن بۆ خانووی کرێ، لە وڵاتانی کەنداو، پڕۆژەی خانووبەرەی کۆمەڵایەتی بەرز دەتوانێت نموونەیەک بێت، بەتایبەتی بۆ ئەو ژنانەی هاوژینەکانیان نەموە یان جیابووەکان، یان ئەوانەی دوور لە خێزانەکانیان دەژین، کە دەتواندرێت خانووی سەلامەت دروست بکرێت.

 

لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی ئەو ژنانەی کە بە تەنها دەژین، دەبێت چارەسەرێک لە بازاڕی خانووبەرەدا بدۆزرێتەوە کە مافەکانیان بپارێزێت. پڕۆژەیەکی لەم شێوەیە نەک هەر بارگرانی ئابووری کەم دەکاتەوە، بەڵکو دەتوانێت بارگرانی ژنان لە گەڕان بەدوای خانووبەرەدا چارەسەر بکات، هەروەها بارگرانی دەروونی و کۆمەڵایەتییان کەم بکاتەوە.

 

داگیرکاری تا کەی دەخایەنێت؟

قەیرانی ئابووری و کۆمەڵایەتی ژیان هێندەی تر سەختتر دەکات، بەتایبەتی بۆ ژنانی کۆچبەر و سووری، پرسیاری سەرەکی ئەوەیە: کەی سیاسەتەکانی پاراستنی ئەو کەسانەی کە زیانی ئابوورییان بەرکەوتووە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە؟

 

ئایا حکومەتی کاتی هیچ هەنگاوێک دەنێت بۆ کۆتاییهێنان بەم کۆلۆنیالیزمە؟ یان ژنان لە نێو ئاژاوەگێڕی خۆپەرست و ئابووریدا بەردەوام دەبن لە خەبات بۆ مانەوە؟

 

لە ئێستادا هیچ وەڵامێکی ڕوون بۆ ئەم پرسیارانە نییە، بەڵام دڵنیاترینیان ئەمەیە: ژنانی سووریا هێشتا لە نێوان نادادپەروەری و ئیستغلالکردنی ئابووری و بێباکی دەسەڵاتداراندا گیریان خواردووە، ئەوان چاوەڕێی ئەوە دەکەن دادپەروەری لەناو کۆمەڵگادا زیاتر بێت لە تەنها بەڵێنێک، چاوەڕێی ئەوە دەکەن کە بەدیبهێنرێت.