یەکێتی لیژنەکانی ژنانی فەڵەستین بەردەوام بوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ ژنان
دامودەزگاکانی ژنان، بەتایبەتی یەکێتی لیژنەکانی ژنانی فەلەستین، بەشداری دەکەن لە پێشکەشکردنی هاوکاری و پاڵپشتی دەروونی بۆ ئەو ژنانەی کە تووشی هێرش و ئاوارەبوون لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە بوون، ئەمەش بەهۆی نەبوونی ڕۆڵی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە پێشکەشکر

ڕەفیف ئیسلیم
غەززە- زۆربەی دامودەزگاکانی کەرتی غەززە لە ئێستادا بەدەست سەختی کارکردنەوە دەناڵێنن، بەهۆی ڕووخاندنی زۆربەی بارەگاکانی سەردەمی شەڕی کەرتی غەززە لەلایەک و نەبوونی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە زۆربەی شوێنەکان لە لایەکی ترەوە، ئەمە جگە لە فرەیی پۆلەکان کە پێویستیان بەو خزمەتگوزارییە هەیە کە پێشکەشی دەکرێت، بۆیە ئاسان نەبوو بۆ یەکێتی گشتی ژنانی فەلەستینی بگەڕێتەوە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی بۆ ژنان لە دوای جەنگ.
سوهەیر خزر، سەرۆکی یەکێتی لیژنەکانی ژنانی فەلەستینی، دووپاتی کردەوە کە دامودەزگاکانی ژنان بەتایبەتی یەکێتیی لیژنەکانی ژنانی فەلەستین، لەکاتی شەڕی کەرتی غەززەدا کارەکانیان ڕانەگرت، بەڵکو خزمەتگوزاری جۆراوجۆریان پێشکەش کرد، لەوانە فریاگوزاری، تەندروستی، دەروونی و خزمەتگوزاریی دارایی، بەتایبەتی بۆ ژنان و منداڵان، لە ماوەی ساڵێک و سێ مانگدا و دوای ئەوەش بە هەمان شێوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتییەکە خزمەتگوزارییەکانی پێشکەش بە هەموو چین و توێژەکانی ژنان و هەموو تەمەنەکان کردووە، بەتایبەتی کە ٧٥٪ زیانبەرکەوتووانی جەنگ ژن و منداڵن، ژمارەیەکی زۆر لەو ژنانە هەن کە خێزان و بژێوییان نەماوە هەروەها ژنانی گەنج و ژنانی بەتەمەن هەن بەدوای یارمەتیدا دەگەڕین. ئەمە جگە لەو ژنانەی بەتەنها ماونەتەوە، هەروەها ئەو ژنە گەنجانەی کە بژێوی ژیانیان دابین دەکەن.
سوهەیر خزر نکوڵی لەوە ناکات کە ئاوارەبوونی بەردەوام لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە لە کاتی شەڕی کەرتی غەززەدا ئەوەیە کە بووەتە ڕێگر لە کارەکانی تیمی یەکێتیی لیژنەکانی ژنان، جگە لە میکانیزمەکانی پەیوەندیکردن، وەک ڕێگاوبان، گواستنەوە، ئینتەرنێت، و ئەو مەترسیانەی کە تیمی یەکێتی ڕووبەڕووی دەبێتەوە، وەک بۆردوومانکردن و بەئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی تیمەکەی.
ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتی لیژنەکانی ژنان کار لەسەر تۆڕکردنە لەگەڵ زۆرێک لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر کە ژنان پێویستیان پێیەتی و بۆ فراوانکردنی بازنەی پۆلێنەکان کە دەتواندرێت لە ماوەی داهاتوودا جێگەیان بگرێتەوە، چونکە بارودۆخی سەختی شەڕەکە کۆتایی نەهاتووە، بۆیە ڕەنگە هەموو ئەو سەختی و ئاستەنگانە زیاتر لە پێشوو فراوانتر بووبێت بۆ ئاشکراکردنی ئەو ئازارانەی کە ڕەنگە لە کاتی ئاگرەکانی شەڕدا باسیان لێ نەکرێت.