قوربانیانی جەنگی "لەبیرکراو" لە مەترسیدان
ڕەدا ئیسماعیل خەڵکی گوندەکانی زرگانە و دایکی زیانبەرکەوتوویەکی لەبیرکراوە بە هۆی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە کە لە کاتی هێرشەکاندا باری دەروونی کچەکەی تێکچووە و داوای کۆتایی هێنان بە شەڕ و هێرشەکان دەکات.
سۆرگوڵ شێخۆ
زرگان - لیژنەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بە "قوربانی لەبیرکراوی شەڕ" پێناسە دەکات، کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەناو تەم و دوکەڵی شەڕدا نابیندرێن، بارودۆخیان و پاریزراویی جەستەیی و دەروونییان لەبەرچاو ناگیرێت، لە شەڕەکاندا سەدان کەس ڕووبەڕووی مەترسی گەورە دەبنەوە بەهۆی خاوەن پێداویستی جەستەییەوە، بەپێی زانیارییەکان، لە گوندەکانی زرگان ماڵی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت تۆپباران دەکرێن و خەڵکێکی زۆریش بریندار دەبن.
باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاش لە تەم و دوکەڵی شەڕ و هێرشدایە، بەڵام لێرەدا یاسا نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی و موڵک و ماڵ و نەخۆشخانە و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان پێشێل دەکرێن، ئەو دەوڵەتانەی ئەم یاسایانەیان دەرکردووە و واژۆیان کردووە، بە دوو شێوە نزیک دەبنەوە لە مافی مرۆڤ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە ڕاستەوخۆ لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە دەکرێنە ئامانج.
ماوەی ٥ ساڵە لەژێر هێرشدا دەژی
خەڵکی خاوەن پێداویستی تایبەت کە لە ژێر سایەی هێرشەکاندا دەژین، ئامانجی فیشەکی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان. تا ئێستا ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هیچ لێدوانێکیان لەبارەیانەوە بڵاونەکردۆتەوە و دۆخی ئەوانیش هەڵنەسەنگێندراوە، ئاماژە بە مەترسی لەسەر ژیانیان نەکراوە و هیچ ڕێوشوێنێک نەگیراوەتەبەر، ڕەدا ئیسماعیل، تەمەنی ٧٠ ساڵە، دایکی مەلیحای تەمەن ٢٩ ساڵە و خاوەن پێداویستی تایبەتە، لە گوندی گیرێ میر لە باکووری شاری زرگان نیشتەجێیە، باسی باری دەروونی کچەکەی بۆ دەزگاکەمان دەکات کە ماوەی ٥ ساڵە لەژێر هێرشدا دەژی.
"داگیرکەران گوندەکەمانیان لەگەڵ زەوی کردووە بەیەک"
ڕەدا ئیسمایل ئەو پێشێلکاریانەی کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرامبەر بە گوند و ماڵ و موڵک و زەوی و زارەکانیان دەیکات بەم شێوەیەی خستەڕوو: داگیرکەران گوندەکانمانیان لەگەڵ خاکدا یەکخستووە، تۆپبارانی ماڵ و موڵکەکانمان دەکەن، خەڵکیان ئاوارە کرد و ژیانمان خستە مەترسییەوە.
ڕەدا ئیسماعیل سەرنجی بۆ ژیانی ئەو کەسانە ڕاکێشا کە باری جەستەیییان زۆرترین زیانی پێدەگات و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: کچەکەم خاوەن پیداویستی تایبەتە، تەمەنی ٢٩ ساڵە تێدەگات و دەڕوات و کاری ماڵەوە دەکات، دەتوانێت بخوات و بخواتەوە، لە هەموو شتێک تێدەگات، بەڵام ناتوانێ بە باشی قسە بکات، لەبەر ئەوەی کۆمەڵگە ڕێز لەو جۆرە کەسانە ناگرێت و وایان لێدەکات ڕووبەڕووی هەموو جۆرە توندوتیژییەک ببنەوە، من نەمناردە خوێندنگە.
"تا تۆپباران هەبێت ناخەوێت"
ڕەدا ئیسماعیل باسی باری دەروونی کچەکەی کرد کە بەهۆی هێرش و تۆپبارانەوە زیانی پێگەیشتووەو وتی: کچەکەم لە ترسەوە تا بەیانی و هەموو کاتژمێرەکانی بەیانی دەگری، تا تۆپباران هەبێت، ئەو ناخەوێت، لە ترسێکی نائاساییدا دەژی، هەرچەندە هەوڵ دەدەم دڵخۆشی بکەم، بەڵام ترسی لە تۆپباران کەم نابێتەوە، ئێستا دۆخی کچەکەم زۆر جیاوازە لە پێش هێرشەکان، پێشتر لە خۆشی و ئارامیدا دەژیا، بەڵام ئێستا لە ترسدا دەژی، دوای ئەوەی تۆپبارانەکە کۆتایی دێت، تا دەتوانم لە باوەشی دەگرم.
ڕێدا ئیسماعیل هەروەها گلەیی لە مەترسی و گرنگی وەستاندنی شەڕ و هێرشەکان کردو لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: بەهۆی توندی هێرش و تۆپبارانەوە، دەڵێین بەیانی بۆ ئێمە نابێت، بەیانیش دەڵێین ئێوارە بۆ ئێمە نابێت، پێویستم بە شوێنێک و ژینگەیەکی پارێزراوە بۆ ئەوەی کچەکەم بتوانێت بە سەلامەتی بژی، ئێستا کە تۆپبارانەکە ڕوودەدات کچەکەم دەلەرزێت، هەموومان هیوادارین ئەم دۆخە باشتر بێت، شەڕەکە کۆتایی پێبێت، هەستکردن بە ئارامی زۆر جیاوازە لە هەستکردن بە ترس، دەبێت لە پێناو کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتدا ئەم شەڕە بوەستێندرێت.