لە ئازاری خەتەنەکردنی مێینە بۆ شکاندنی بێدەنگی
ئایە مستەفا لە زیانبەرکەوتووی خەتەنەکردنی مێینەوە گۆڕا بۆ چالاکوانێک کە شەڕی پاراستنی ژنان دەکات و هۆشیاری بڵاودەکاتەوە و بە بوێری و ئیرادەیەکەوە ڕووبەڕووی نەریتە زیانبەخشەکان دەبێتەوە.
					ئیمان سەمیر عەلی
میسر- ئایە مستەفا، تەمەن ۲٤ ساڵ، خەڵکی گوندی دیکران لە ئاسیوت، بە ئەزموونێکی پڕ لە ئازاردا ژیاوە کە برینێکی نەبینراوی بەجێهێشتووە، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ ماوەی ساڵانێک بەردەوام بووە لە خوێنبەربوون لەناویدا، لە تەمەنی ١١ ساڵیدا خەتەنەی ژنانی بۆ کراوە، بەڵام هەرگیز لەبیری نەکردووە چی ڕوویداوە، بڕیاریدا ئازارەکانی بگۆڕێت بۆ هێز و بێدەنگییەکەی بگۆڕێت بۆ دەنگێک کە ئەوانی دیکە لە هەمان چارەنووس بپارێزێت.
ئایە مستەفا، دەرچووی بەشی فیزیای کۆلێژی پەروەردەیە، وتی: ئەو کاتەی لە تەمەنی ١١ ساڵیدا خەتەنەکردنی بۆ کراوە، هەرگیز لەبیری نەکردووە، بە تەواوی ئاگاداری ئەو شتانە بوو کە لەو کاتەدا ڕوویاندا، هەروەها هێشتا هەموو ساتەکانی ئەو ڕۆژە چارەنووسسازەم لەبیرە، بەهۆی ئەو کارەساتەوە بڕیارمدا هەرگیز ڕێگە نەدەم هیچ منداڵێکی کچی تر بەو کارە تێپەڕێت کە من ئەزموونم کردووە.
پڕۆژەیەک هەبوو بە ناوی "وزەی ڕووناکی" کە باسی لە پرسی خەتەنەکردن و کاریگەرییە زیانبەخشەکانی دەکرد، کاردەکات بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە مەترسییەکانی وەک تاوانێک کە هیچ بنەمایەکی لە هیچ ئایینێکی ئیلاهییدا نییە،ئەویش بڕیاریدا بەشداری لە پڕۆژەکەدا بکات.
ڕوونیکردەوە، سەرەتا ترسام، قسەکردن لەسەر بابەتەکە بۆ من قورس بوو، بە خەیاڵمدا نەدەهات کە بە ئاسانی باوەڕکەن بکەم یان بتوانم ئەو بیرۆکەیە قبوڵ بکەم کە ئەوەی لەسەری پەروەردە بووین هەڵەیە، ئێمە لە دایک و باوک و باپیرەمانەوە بە میراسمان گرتووە کە خەتەنەکردنی مێینە داب و نەریتی ڕەسەن و سروشتییە، و ئەگەر منداڵێکی کچ خەتەنە نەکرێت، لە دواتردا لە ژیاندا ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە.
دوای ئەوەی پەیوەندی بە پڕۆژەکەوە کرد، بەسەر ترسەکانیدا زاڵ بوو و دەستی کرد بە تێگەیشتنی زیاتر، هەموو شتێکی لەبارەی پرسی خەتەنەکردنەوە فێربوو، وتی لەگەڵ گروپەکە هاوکاریم کرد و زانیاریم لەسەر ئەو یاسایانە وەرگرت کە خەتەنەکردن بە تاوان دەزانن و ئەو سزایانەی ڕووبەڕووی دایک و باوک یان پزیشکەکان دەبنەوە کە ڕێکارەکە ئەنجام دەدەن، هەروەها لە سزای ئایینی ڕاستەقینە تێگەیشتم کە ئەو فەرموودانەی هەندێک بۆ پاساوهێنانەوە بە شێوەی خەتەنەکردن بەکاریدەهێنن ڕەسەن نین و هیچ بنەمایەکیان لە فێرکارییە ئیسلامییەکاندا نییە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوە دەستمکرد بە چوون بۆ گوندەکان بۆ هۆشیارکردنەوەی ژنانی گەنج و دایکان، دانیشتنم بۆ منداڵانی تەمەن ۱۰ بۆ ۱۱ ساڵ ئەنجامدا، بۆیانم ڕوونکردەوە کە خەتەنەکردنی مێینە چییە هەروەها ئەوە پاککردنەوە نییە، بەڵکو خەتەنەکردنی ئەندامی زاوزێی مێینەیە.
سەبارەت بەو ئاڵەنگاریانەی ڕووبەڕووی بووەتەوە، ئایە مستەفا ڕوونیکردەوە، کە هەندێک لە دایکان پێیانوابوو منداڵە کچەکانیان هان دەدەین بۆ یاخیبوون و ئەخلاقی خراپ، بەڵام دووبارەبوونەوەی دانیشتنەکان و ڕوونکردنەوەی زیانە تەندروستی و دەروونییەکانی خەتەنەکردنی مێینە وایکرد باوەڕە بەهەندێک لە دایکان بێنین و لە بیرۆکەی خەتەنەکردنی منداڵە کچەکانیان پاشەکشە بکەن، هەندێکجار چاومان بەو دایکانە دەکەوت کە پێداگرییان لەسەر ئەنجامدانی خەتەنەکردن لەسەر منداڵە کچەکانیان دەکرد، لە کەیسێکی لەو جۆرەدا کاتێک وادەی نەشتەرگەریەکەمان دەزانی، هێڵی یارمەتی منداڵمان ئاگادار دەکردەوە، دەستبەجێ مامەڵەیان لەگەڵ کەیسەکاندا دەکرد.
هەوڵەکانی ئایە مستەفا تەنها لە کارەکانیدا لە پرۆژەکەدا سنووردار نەبوو، ئەوانیش درێژبوونەوە بۆ ماڵەکەی خۆی، ڕوونیدەکاتەوە، خوشکە گەورەکانم خەتەنەکردنی مێینەیان ئەنجامدا ، بۆیە بڕیارماندا خوشکە بچووکەکەم کە تەمەنی ۱۲ ساڵە، بپارێزین لەو زیانە دەروونی و جەستەییانەی کە تووشی بووین، لەگەڵ خێزانەکەمان قسەمان کرد، هەرچەندە سەرەتا ڕەتیانکردەوە، بەڵام پێداگریمان لەسەر هەڵوێستی خۆمان کرد و ئەو زیان و مەترسیانەمان بۆ ڕوونکردەوە کە بەھۆی خەتەنەکردنەوە بەرگەی دەگرین، لە کۆتاییدا، ئەوان پاشگەزبوونەوە و خەتەنەیان بۆ ئەنجام نەدا.
ئایە مستەفا، لە کۆتاییدا، ئامۆژگارییەکی پێشکەش بە منداڵانی کچ کرد و وتی: هانی هەموو منداڵێکی کچی وەک خۆم دەدەم کە دەنگێکی هەبێت بۆ دەربڕینی خۆی، نەترسێت لە قسەکردن، هەموو هەر شتێک ڕەت بکاتەوە کە زیانی دەروونی یان جەستەیی لێبکەوێتەوە و هیچ بیانوویەک قبوڵ نەکات.
ڕێژەی خەتەنەکردنی مێینە کەم دەبێتەوە
ئاسیوت لە نێو ئەو شارانەدایە کە ڕێژەی خەتەنەکردنی مێینەیان بەرزە بە بەراورد بە شارەکانی دیکە، لە ساڵی ٢٠١٥ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان "یونیسێف" توێژینەوەیەکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا ڕێژەی خەتەنەکردنی مێینەی لە چەند شارێکی میسردا نیشاندا، لەوانە قاهیرە و ئەسکەندەریە و هەندێک لە شارەکانی سەرەوەی میسر، ئەنجامەکان دەریانخستووە کە لە ٩٤%ی منداڵانی کچی ئاسیوت خەتەنەکردنیان ئەنجامداوە، ئەمەش بە پشتبەستن بە داتای خۆڕاپۆرتی منداڵانی کچی تەمەن ١٣ بۆ ١٧ ساڵ، لە کاتێکدا لە قاهیرە ٦٥% و لە ئەسکەندەریە ٣٩%.
لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دکتۆر مایا مورسی، وەزیری هاوپشتی کۆمەڵایەتی، کەمبوونەوەی ڕێژەی منداڵانی کچی تەمەن ١٥ بۆ ١٧ ساڵانی ڕاگەیاند، کە خەتەنەکردنی مێینەیان ئەنجامداوە، بە نزیکەی ٦١% لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ ٣٧% لە ساڵی ٢٠٢١ لە ٧٥% لە ساڵی ٢٠٠٠ بۆ ٣% لە ساڵی ٢٢٢١ دابەزیوە.
وتیشی: خەمڵاندنەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە حەوت ملیۆن منداڵانی کچ لە میسر لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠٣٠ لە مەترسیدا دەمێننەوە کە تووشی ئەم تاوانە ببن، ئەمەش پێویستی بە زیادکردنی ١٥ هێندە لە خێرایی کارکردنی ئێستا هەیە بۆ گەیشتن بە ئامانجی نەتەوە یەکگرتووەکان کە تا ساڵی ٢٠٣٠ بە تەواوی نەهێشتنی خەتەنەکردنە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، لیژنەی نیشتمانی بۆ نەهێشتنی خەتەنەکردنی مێینە، بە هاوکاری ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ منداڵی و دایکایەتی و ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ ژنان، کە پووچەڵکردنەوەی هەوڵی خەتەنەکردنی حەوت منداڵای کچ لە ئاسیوت، جگە لە دۆسیەیەکی دیکە لە سۆهاگ، بە هەماهەنگی لەگەڵ داواکاری گشتی، لە ماوەی مانگی تەمووزی ٢٠٢٥دا ڕاگەیاند.
پزیشک سەحەر سەنباتی، سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ منداڵی و دایکایەتی ڕوونیکردەوە، سکاڵاکە بە هێڵی یارمەتی منداڵان "١٦٠٠٠" گەیشتووە، کە ڕاپۆرتی دا ئەو منداڵە کچانەی کە ئامۆزاکانیان لە ناوچەی ئەبنوب لە ئاسیوت نیشتەجێن، وە تەمەنیان لە نێوان ١٠ بۆ ١٢ ساڵدایە، خێزانەکانیان دەیانویست کە خەتەنەکردنی مێینەیان بۆ ئەنجام بدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، داواکاری گشتی دەستبەجێ لەگەڵ وەرگرتنی ڕاپۆرتەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە، هەروەها خێزانەکان دەستگیرکراون پێش ئەوەی تاوانەکە ئەنجام بدرێت، پاشان وایان بەڵێننامەیەکیان پێ واژۆ کردن کە منداڵا کچەکانیان نەخەنە مەترسییەوە یان ڕێکارەکە تەواو بکەن.