تشرینی پەمەیی: ژنێکی مەغریبی دووجار بەسەر شێرپەنجەدا زاڵ بووو ئەزموونەکەی دەکاتە پەیامی هیوا

شەش ساڵ لەمەوبەر، حەنان خەمار، ژنێکی مەغریبی خەڵکی شاری جەدیدە، هەرگیز بە خەیاڵیدا نەدەهات کە گرێیەکی بچووک لە مەمکیدا ژیانی بە تەواوی بگۆڕێت، ئەو لە لوتکەی ژیانیدا بوو تا ئەو دەستنیشانکردنەی وەرگرت کە نوقمی ماوەیەکی دوور و درێژی بێدەنگی کرد.

حەنان حارت

 

مەغریب- لە سەردەمێکدا کە زۆر کەس شێرپەنجە بە مردنەوە دەبەستنەوە، حەنان خەمار ئەم چەشنە کۆنەپەرستانە دەشکێنێت و نموونەیەکی زیندوو پێشکەش بە ژنێک دەکات کە ئازاری گۆڕیوە بۆ هیوا و نەخۆشی بۆ پەیامی ژیان، گەشتەکەی لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە لە ساڵی ٢٠١٩ دەستیپێکرد، کاتێک گرێیەکی لە مەمکیدا دۆزیەوە، بەهۆی ترسەوە داوای چارەسەری دواخست، تەنها بۆ ئەوەی دواتر ڕووبەڕووی قۆناغە پێشکەوتووەکانی نەخۆشییەکە ببێتەوە، سەرەڕای ئەمەش وازی نەهێنا

 

لە کاتێکدا، شارەکانی جیهان لە مانگی تشرینی یەکەمدا بە ڕەنگی پەمەیی ڕازێنراونەتەوە، کە ئەمەش مانگی هۆشیاری نێودەوڵەتی بۆ شێرپەنجەی مەمک، حەنان خەمار ئاڵای خۆی لە شەڕی دژی نەخۆشییەکەدا بەرز دەکاتەوە، لە قسەکانیدا، بۆ ئاژانسەکەمان بە زەردەخەنەیەکی ئارامەوە کە گەورەیی ئەو شتانەی کە بەسەریدا هاتووە پووچەڵ دەکاتەوە، وتی: دووجار ڕووبەڕووی شێرپەنجە بوومەتەوە، دووجاریش بەهێزتر و دڵسۆزتر بۆ ژیان گەڕامەوە.

 

گۆڕینی ئازار بۆ پەیامی هیوا

وتی: گەشتەکەم لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە لە ساڵی ٢٠١٩ دەستیپێکردووە، کاتێک گرێیەکی لە مەمکیدا دۆزیوەتەوە، بەڵام لە ترسەوە پشتگوێی خستووە، لە ترسا بۆ ماوەیەکی زۆر گرییەکەم شتگوێ خستووە، ئەگەر لە کاتی خۆیدا پزیشکم بینیبا، نەدەگەیشتم بە قۆناغی لابردنی تەواو، هەروەها نەخۆشییەکە دووبارە نەدەبووەوە.

 

دوای چاکبوونەوەی سەرەتای، هەڵبژارد ئازارەکانی بکاتە پەیامی هیوا، مەڵپەڕێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی دروستکردووە بۆ پەروەردەکردنی ژنان لە گرنگی زوو دەستنیشانکردن و بەرەنگاربوونەوەی ترس و تێڕوانینە هەڵەکان، وتی: هێشتا هەندێک لە ژنان شێرپەنجە بە مردنەوە دەبەستنەوە و ئەم بیرۆکە کوشندەیە دەبێتە هۆی ئەوەی زۆرێک لە خۆیان بڕیار بدەن پێش ئەوەی دەرمان دەرفەتی چاکبوونەوەیان پێبدات.

 

سەرەڕای سەختییە جەستەی و دەروونییەکان، وریا بوو کە ڕواڵەتەکەی ڕەنگدانەوەی شکست نەبوو، وتی: ئەم ویست ئەوە نیشان بدەم ئەم نەخۆشییە ناتوانێت ژنبوونم و ئیرادەم لەناو ببات.

 

حەنان خەمار، وتی: شێرپەنجە بە واتای مردن نییە، دەتوانێت سەرەتایەکی نوێ بێت پڕ بێت لە ڕووناکی و باوەڕ، هەروەها دۆزینەوەی پێشوەختە زێڕی ژیانە.

 

نەخۆشیەکە دووبارە دەرکەوتەوە

دوای دوو ساڵ لە چاکبوونەوەی، لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١، نەخۆشییەکە گەڕایەوە، ئەمجارەیان لە جگەر و بڕبڕەی پشتدا بوو، وتی: بۆ جاری دووەم ژیانم هەڵبژارد، بەخۆمم وت وازناهێنم، هەرچەندە پزیشکەکان وتیان نەخۆشییەکە لە قۆناغی کۆتاییدایە، بەڵام باوەڕم وابوو هەموو شتێک ئەگەری هەیە.

 

پێی وایە نەخۆشییەکە لە ناخەوەوە گۆڕیویەتی، بەو پێیەی فێری ئەوە بووە باشتر ئاگاداری خۆی بێت و تەندروستی دەروونی و جەستەیی خۆی لە پێشینەی کارەکانیدا دابنێت، وتی: بومە کەسێکی جیاواز، دەستم کرد بە بەشداریکردن لە چالاکییە نوێیەکان و باسکردنی چیرۆکەکەم لەگەڵ کەسانی دیکە، ئاسوودەییم لە یارمەتیدانی خەڵک و لە هاندانی ژنێک بۆ گەڕان بەدوای چارەسەردا دۆزیەوە.

 

حەنان خەمار، لە زانکۆی محەممەدی شەشەمی زانستە تەندروستییەکان درێژەی بە خوێندن دا و لەوێ بڕوانامەی "هاوبەشی نەخۆش لە شێرپەنجە"ی بەدەستهێنا، شایستەی ئەوە دەکات کە یاوەری نەخۆشانی شێرپەنجە بکات، دوای ئەزموونەکەم لەگەڵ نەخۆشییەکەدا توانیم بەردەوام بم لە خوێندن بۆ ئەوەی ببمە ڕاوێژکاری تووشبووانی شێرپەنجە، ئەمڕۆ بوومەتە ڕاهێنەر و چارەسەرکەری وزە، یارمەتی ئەو کەسانە دەدەم کە بەو شتانەدا تێپەڕن کە بەسەرمدا هاتووە.

 

وتی: یارمەتی زۆر کەسم داوە بەسەر ئازار و ترسەکانیاندا زاڵ بن، هەروەها توانیم دڵنەوایییان بدەمەوە، ئاگاداریان بکەمەوە لە نەخۆشیەکەیان، یارمەتیان بدەم لەگەڵ شێرپەنجە و بیروباوەڕە نەرێنییەکانی پەیوەست بەو شێرپەنجە ڕێکبکەون.

 

هۆشداریشیدا، لە بەکارهێنانی گیا یان چارەسەری گیایی لەگەڵ چارەسەری پزیشکی، چونکە دەبنە هۆی ئاڵۆزیی ڕاستەقینە، چونکە شێرپەنجە نەخۆشییەکە و پێویستی بە پزیشکی پسپۆڕ هەیە.

 

وتی: بە داخەوە باسی لەوە کرد، کە کۆمەڵگە هێشتا بە بەزەی یان بە ترسەوە سەیری نەخۆشەکان دەکات، کاتێک باسی مەمکبڕین دەکەم، تێبینی دەکەم هەندێک لە ژنان لەو بیرۆکەیە دەترسن، وەک ئەوەی گوێیان لە شتێکی قەدەغەکراو بێت، ئەم بۆچوونە لەڕووی دەروونییەوە ئازاری نەخۆشەکە دەدات و دەبێتە هۆی ئەوەی تەنانەت پێش دەستپێکردنی چارەسەریش دەستبەرداری بێت، چونکە ترس هۆکاری سەرەکییە کە ژنان خۆیان لە پشکنینی پێشوەختە بەدوور بگرن، لەبەر ئەوەی ئێمە شێرپەنجە بە مردنەوە دەبەستینەوە، ئەم تێڕوانینە ڕەشبینە مەترسیدارترە لە خودی نەخۆشییەکە.

 

شێرپەنجە وەک پەیامێک بۆ ژیان

حەنان خەمار پێی وایە نەخۆشی سزا نییە، بەڵکو پەیامێکە، نەخۆشی دەرفەتێکە بۆ گۆڕانکاری نەک شکست،لە شێرپەنجەدا چاکەم زیاتر دۆزیەوە نەک خراپ، ئەوە فێری ئارامی کردم  و باوەڕ بەهێزتر کردم.

 

بەهۆی چالاکییەکانی هۆشیارکردنەوەی ئۆنلاین، ئێستا پەیامی ژنانی وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی پێدەگات کە سوپاسی دەکەن بۆ ئەوەی هانیان داوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر یان پشکنین کرد لە دوای بینینی ڤیدیۆکانی، وتی: کاتێک خوێندمەوه ژنێک بەهۆی منەوە بڕیاریداوە ڕووبەڕووی نەخۆشییەکەی ببێتەوە، هەستم کرد کە گەورەترین کارم بەدەستهێناوە.

 

پەیامێکی هیوا دەنێرێت، وتی: شێرپەنجە وەک هەر نەخۆشییەکی ترە، تەنها ئارامی و باوەڕی دەوێت، بۆ جاری دووەم لە قۆناغی چوارەمدا دەستنیشانکرام، کە قۆناغێکی زۆر پێشکەوتووە، بەڵام چارەسەرم کرد و ئاگاداری خۆم بووم، و لێرەم ئەمڕۆ، چوار ساڵ بە تەندروستییەکی تەواوەوە دەژیم.

 

پەیامی پەمەیی مانگی تشرین

وتی: شێرپەنجە یەکسان نییە بە مردن، بەڵکو سەرەتای ژیانێکی نوێ و باشتر و جوانترە، لەکۆتایی قسەکانیدا، حەنان خەمار ئاڵای تایبەتی خۆی بۆ تشرینی پەمەیی بەرزدەکاتەوە، هوەروەها شێرپەنجە قژم و بەشێک لە تەندروستی منی بردەوە، بەڵام ڕۆحی منی پێدامەوە، فێری کردم کە ژیان بە ژمارەی ڕۆژەکان ناپێورێت، بەڵکو بەو خۆشەویستی و باوەڕ دەپێورێت کە دەیچێنین.