"جانتای فریاگوزاری" بۆ ژنانی فەڵەستینی بووەتە درێژکراوەی نیشتمانە دزراوەکەیان

"جانتای فریاگوزاری" بۆ ژنانی فەڵەستینی بووەتە درێژکراوەی نیشتمانە دزراوەکەیان لە ناوەڕاستی شەڕدا، هەموو واتاکانی ژیان و نۆستالژیا و ترس و دایکایەتی لەخۆدەگرێت، جانتاکە لە ڕێگەی چیرۆکی سەحەر بولبولەوە دەگۆڕێت بۆ نیشتمانێکی بچووک.

رەفيف ئێسليم 


غەززە ـ ژنانی فەڵەستینی یادەوەرییەکانیان لەناو جانتایەکدا لەسەر پشتیان هەڵدەگرن، لەم جانتایەدا کە پێی دەوترێت جانتای فریاگوزاری، بەشێک لە ئێستایان و ڕابردوویان و بەشێکی دیکەی ئەو ماڵە هەیە کە بە زۆر لێیەوە ئاوارە بوون، لە کۆتا خولەکدا ەڵی دەدەنە سەر شانەکانیدا و لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەڕۆن بۆ ئەوەی هەڵبێت بۆ شوێنێک کە وایە سەلامەتە، نازانێت کێ ڕزگاری دەبێت- ئەو یان جانتاکە.


سەحەر بولبول جانتای فریاگوزاری بە جانتایەک پێناسە دەکات کە لەسەر شان یان پشت هەڵدەگیرێت، لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕ لە کەرتی غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ناوی " فریاگوزاری"ی بەدەستهێناوە، چونکە تەنها چەند خولەکێک پێش ئەوەی لە ماڵەکە دەربچێت، بۆ ئەوەی گرنگترین کەلوپەلەکانی تێدابێت پڕکراوە، بەڵام لە ڕابردوودا ژنان و کچان ئەم جانتایەیان بەکاردەهێنا بۆ کاتی چوونە سەردانێک بۆ کەنار دەریا یان شوێنێکی تر.

 

"جانتای سەرلێشێواوی"
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەتوانرێت جانتای فریاگوزاری ناوببرێت بە جانتای سەرلێشێواویش، کاتێک ژنێک یان کچێک ئامادەی دەکات، نازانێت کام کەرەستە لە ناوەوە جێیدەبێتەوە- جل و بەرگ، کاغەزی ناسنامە، دەرمان، یان هەندێک خواردن و ئاو- کامیان چەند چرکەیەک پێش ئەوەی لە ماڵەکە دەربچێت ببات، جی بەجێدەهێڵرێت و فڕێدەدرێتە سەر زەوی، جا چ دوای هەڕەشەی لێدانی مووشەک، تۆپ، یان ڕەنگە پەیوەندییەکی سەربازێکی ئیسرائیلی کە خۆی بۆ وێرانکردنی تەواوی بیناکە ئامادە دەکات.


ژنەکە ترسی هەیە بۆ ئەو کەلوپەلانەی کە ماونەتەوە، ئەویش جانتای فریاگوزارییە، هەروەها ترسی هەیە بۆ منداڵەکانی، وەک سەحەر بولبول باسی کردووە، بەنرخترین بەش لە کەلوپەلی ماڵەکەی لەناو جانتاکەدا هەیە، ئەگەر بتوانێت ئەو ماڵە کۆنکرێتییە فرە نهۆمییە لەسەر پشتی هەڵبگرێت و لەگەڵیدا ڕابکات، ئەوا بەبێ دوودڵی ئەو کارە دەکات، بەڵام ئەمە تەنها شتێکە کە توانیویەتی هەڵیبگرێت دوای چەندین ساڵ لە ماندوێتی و زەحمەتکێشان لە ئامادەکردنی  ماڵێک کە لە چەند چرکەیەکدا وێران بوو، کاتێک ژنێک ئەو جانتایە هەڵدەگرێت، ناچێتە سەیران، بەڵکو بە پێی بێ پێڵاو ڕادەکات و لە تەپوتۆزی فیشەک و مووشەک ڕزگاری دەبێت، ئەو جانتایە بۆ ئەو بارگرانییەکە کە ناتوانێت هەڵیبگرێت و پێی ڕابکات، بەتایبەتی کاتێک منداڵی هەبێت و دەیەوێت دوای هەموو هەنگاوێک دڵنیابێت لەوەی کە ئەوان لەگەڵ ئەو دەڕۆن.


زۆر جار سەحەر بولبول بیری لەوە دەکردەوە کە ئەو جانتایە فڕێ بدات و لەگەڵ منداڵەکانیدا بفڕێت، بەبێ ئەوەی ئەو چارەنووسە نادیارە لەبەرچاو بگرێت کە بەبێ ئەو جانتایە چاوەڕێیان دەکات، بەڵام هێزی خۆی وەرگرتەوە، وەبیری دێتەوە منداڵەکان چۆن دەخۆن؟ چۆن جلەکانیان دەگۆڕن؟ چۆن ناسنامەی نوێ بەدەست دەهێنم؟ و هەزاران نیشانەی پرسیاری دیکە کە لە مێشکیدایە.

 

ئەوان نوێنەرایەتی خودی خۆی و بوونەکەی و ساتەکانی دەمارگیرییەکەی دەکەن
بیری دێتەوە کە کاتێک دوای گەیشتن بە پەناگەکە جانتاکەی لە پشتی دەبرد، ئاهێکی هەڵدەکێشا کە دەگەیشتە ئاسمان و پێی سەیر بوو ئایا ئەمە منم؟ ئایا ئەوە تەنها شتێکە کە توانیم لە ماڵەکەمەوە هەڵیبگرم؟ ئایا بەڕاستی ماڵەکەم بووەتە داروپەردوو، و ناتوانم بگەڕێمەوە بۆی؟ پاشان دەستی لە شانی خۆی دەدا و دڵنەوایی دەدا و وتی: من لێرە لەناو ئەو جانتایەدا چەند یادگارییەکی جوان و ژیانێکی نوێم هەیە و ئەوە بەسە بۆ من تا ماڵێکی نوێی دیکەم دەبێت.
بەنرخترین شت کە لەناو ئەو جانتایەدا هەڵیگرتبوو، وێنەی خێزانەکەی بوو، بەو پێیەی نەیدەتوانی متمانە بە ئامێرە مۆدێرنەکان بکات، مۆبایلەکان دەتوانن زیان بە وێنەکان بگەیەنن یان بە هەڵە بیسڕنەوە، هەروەها منداڵەکانی خوویەکیان هەیە کە ناتوانن بەبێ ئەو بژین، بەتایبەتی بچووکترینیان، کە زۆر حەز دەکات پێش خەوتن وێنەی باوکی ونبووی لە باوەش بگرێت، ئەوە تاکە شتێکە کە وا دەکات هەست بە سەلامەتی بکات لە نێوان دەنگی زەقبوونەوەی فڕۆکە و تەقەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.


سەحەر بولبول بەبیرهێنایەوە کە زۆرێک لە ژنان لە کاتی بۆردوومانی ماڵەکەیاندا جانتای فریاگوزارییان حازرکردووە و لەبیریان کردووە، تێیدا زەڕەنگەری و هەموو ئەو شتانەی کە خاوەندارێتییان دەکرد لەبیریان چوووە، فڕێیاندایە سەر زەوی، چونکە لە گەشتە دوور و درێژەکەدا ماندوو بوون و ترسیان هەبوو لە کاتی کۆچکردنەکەدا تەقەیان لێبکرێت، بەڵام دواتر پەشیمان بوون لە جێهێشتنی ژیانی خۆیان و یادەوەرییەکانیان، جانتاکە نوێنەرایەتی خودی ژنانی فەڵەستینە و بوونەکەی و ساتەکانی دەمارگیری و ئاڵەنگاری خۆی دەکات.


سەحەر بولبول جەختی لەوە کردەوە کە جانتای فریاگوزاری لە یادەوەری ژنانی فەڵەستینیدا چەسپاوە، تەنانەت ئەگەر شەڕەکەش کۆتایی پێبێت، وەک خراپترین شت کە بەسەریاندا هاتووە دەمێنێتەوە، چونکە تەنها بە یەک جانتا ماڵەکەیان بەجێهێشتووە، ئامۆژگاری ژنانی ناوچە جێناکۆکەکان دەکات کە ئەو جانتایە ئامادە بکەن و فڕێی بدەنە لایەک و چاوەڕێی کاتژمێرەکانی کۆتایی نەکەن، نەک پەشیمان بن لە شتێک کە نەیانتوانیوە وەریبگرنەوە.