ژنانی کرماشان قوربانی تابۆی کۆمەڵایەتی و هەڵاواردنی پیاوانن
لە شاری کرماشان، ژنانی بێ ماڵ و حاڵ ڕووبەڕووبوونەوەی دووگیانی نەخوازراو دەبنەوە، زیانبەرکەوتووی سووڕێکی خراپەی هەژاری و ئالوودەبوون و چەوساندنەوەن، بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن کە هەندێک لە دەزگاکانی حکومەت هاوبەشن لە بەردەوامی ئەم سووڕە.

نەسیم ئەحمەد
کرماشان- زۆرێک لە ئاماژەکان بوونی بەربڵاوی تۆڕەکانی دابەشکردنی دەرمان ئاشکرا دەکەن، سەرەڕای هەوڵە فەرمییەکان بۆ کەمکردنەوەی کەسایەتییە ئالوودەبوونەکان بۆ باشترکردنی وێنەی شاری کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ناتەبایی لە داتا فەرمییەکان گومان لەسەر متمانەپێکراوییان دروست دەکات، تەنانەت ئامارە دابەزینەکانیش بەردەوامی ڕێژەی بەرزی ئالوودەبوون لە ناوچەکەدا پشتڕاست دەکەنەوە.
داتا دژبەیەکەکانی تایبەت بە ئالوودەبوون لە پارێزگای کرماشان ئاماژە بە ڕاستییەکی پشتگوێخراو و نکۆڵیێکراو دەکات، پارێزگاری پێشووی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەی ئالوودەبووان لە ساڵی ٢٠٢٣ لە ٧ هەزار کەس تێنەپەڕاندووە، لە کاتێکدا ئامارە فەرمییەکان لە ساڵی ٢٠١٢دا ئاماژەیان بە ٥٥ هەزار ئالوودەبوو کردووە.
ئەم دابەزینە بەرچاوەی ژمارەکان پێدەچێت ناڕاستەقینە بێت، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی بوونی کەمتر لە ٣٠ ناوەندی چارەسەری مۆڵەتپێدراو، کە هەریەکەیان توانای لە ٢٠ بۆ ٣٠ کەس زیاتر نییە، ئەمەش دەرفەتەکانی چاکبوونەوە لەڕادەبەدەر سنووردار دەکات.
بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە ئالوودەبووان بێ ماڵ و حاڵن، دووبارەبوونەوەی ئالوودەبوونەکە دوای جێهێشتنی ناوەندەکانی چارەسەرکردن باو و ئاساییە، ئەمەش متمانەی ئامارە فەرمییەکان تێکدەدات، جگە لەوەش زۆربەی ئالوودەبووانی کرماشان دەبنە قوربانی سیستەمێکی چەوساوەیی کە لەلایەن باندەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە بەڕێوەدەبرێت.
لە پارێزگای کرماشان ژنان لەو گروپانەن کە زۆرترین کاریگەرییان لەسەر سووڕی گیرۆدەبوون و چەوساندنەوە هەیە کە تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان ئەنجامی دەدەن، بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١١، ژنان نزیکەی ٨%ی ئەو ٥٥ هەزار ئالوودەبووەیان پێکهێناوە، واتە نزیکەی ٥ هەزار ژن، کە زۆربەیان قوربانی ئەو پیاوانە بوون کە ناچاریان کردووە لە بەرامبەر ماددە هۆشبەرەکاندا سواڵ بکەن.
زۆرێک لە ژنە ئالوودەبووەکان پەنا دەبەنە بەر کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک یان بەشداریکردن لە سواڵکردن، ئەمەش زۆرجار بەرکەوتەی چەوساندنەوەی سێکسی دەبن، ئەمەش دەبێتە هۆی دووگیانی نەخوازراو، دواتر منداڵەکان وەکو هێڵی چەوساوە لەناو سووڕی چەوساندنەوەدا بەکاردەهێنرێن.
ماریا محەممەدی، چالاکوانی کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەدا کە زۆربەی ئەو ژنانە تووشی دووگیانی و لەباربردنی منداڵ بوون و بە کۆنترۆڵی پیاوانی ئالوودەبوودا دەژین کە بە شێوەیەکی سێکسی دەیانقۆزنەوە، یاسا ناوخۆییەکان ئازارەکانیان زیاتر دەکەن، بەو پێیەی ئەو ژنانەی کە منداڵی نایاساییان هەیە تاوانبار دەکرێن، جگە لەوەش، ئەو چەند ناوەندەی چارەسەری ماددە هۆشبەرەکان لە کرماشان، ژنانی خاوەن منداڵ وەرناگرن، ئەمەش دەرفەتی چاکبوونەوەیان بە کردەوە نەماوە و دۆخی ناجێگیریان زیاتر خراپتر دەکات.
ڕووی ڕاستەقینەی سیاسەتەکانی حکومەت
لە کرماشان پێیان وایە کە پاراستنی تۆڕی ئالوودەبوون یەکێک لە شێوازەکانی حکومەت بێت بۆ ملکەچکردنی تاکەکان و گۆڕینیان بۆ ئامرازی گوێڕایەڵ، ئالوودەبوون توانای بیرکردنەوەی ئازادانەیان لێدەسەنێتەوە و زیاتر گوێڕایەڵ و ملکەچتریان دەکات، نەبوونی دەسەڵاتداران لە بەدواداچوون بۆ بازرگانانی سەرەکی ماددە هۆشبەرەکان، ئاماژەیە بۆ بەشداریکردنیان لە پشتیوانیکردن لەم سیستەمەدا.
کوروش قاسم، بازرگانی خاشاک، لایەنێکی دیکەی ئەم خولە ئاشکرا دەکات، وتی: زۆرێک لە خاشاک کۆکەرەوەکان بە ژن و پیاوەوە، کەرەستەی کۆکراوەی خۆیان لە ناوچەی جەعفەرئاباد دای گۆڕننەوە بە ماددەی هۆشبەر نەک پارە، لە زۆر کەیسدا پێیان دەوترێت بڕی ئەو کەرەستەی کە کۆیان کردۆتەوە لە بەهای مادددە کە ڕادەستیان کردووە زیاترە، ئەمەش دەیانخاتە بازنەی قەرزی زۆرەملێ و ناچاریان دەکات بەردەوام بن لە کارکردن بەبێ قەرەبووکردنەوە و هێشتنەوەیان لە کۆنترۆڵی بازرگانەکاندا.
"ژنانی قەرزدار و منداڵی بێ ماڵ و حاڵ"
گوزارشت لەو ڕاستییە تراژیدییە دەکات کە ژنانی بێ ماڵ و حاڵ لە کرماشان ڕووبەڕووی دەبنەوە، ڕەگەز تەنانەت کاریگەری لەسەر شێوازی کۆکردنەوەی پاشماوەکان هەیە و هۆکارێکی دیاریکەری ژیانیانە.
کوروش قاسم باسی لەوەشکرد، زۆرینەی ئەو ژنانەی کە کاری خاشاک کۆکەرەوە دەکەن، ئالوودەبوون و زۆرجار گرنگی بەو منداڵانە دەدەن کە باوکیان نادیارە، بەمەش ئەوان بەتەنها بەرپرسیارێتی دایکایەتی لە ئەستۆ دەگرن، هەڵگرتنی منداڵ ژنێک هێندەی تر لاواز دەکات، ناچاری دەکات ئەو پاشماوەیەی کۆی دەکاتەوە بە هەرزانترین نرخ بفرۆشێت تەنها بۆ ئەوەی بڕە پارەیەکی کەم لەبری ماددە هۆشبەرەکان بەدەستبهێنێت، بەو هیوایەی شتێک بۆ منداڵەکەی بکڕێت، بۆ نموونە ئەگەر بەهای ئەو پاشماوەیەی کە کۆی دەکاتەوە ٢٠٠ هەزار تۆمان بێت، ئەوا تەنها ٢٠ هەزار تۆمان وەردەگرێت، زۆرجار ژنانی ئالوودەبوو بە شێوەیەکی توندتر دەچەوسێننەوە، چونکە مافەکانیان لێدەسەندرێتەوە و ماڵ و موڵکەکانیان دەدزرێت بەهۆی لاوازی کۆمەڵایەتییەوە.
ژنان قوربانی پەراوێزخستن و هەڵاواردن و چەوساندنەوەی سێکسین
پێگەی ژن گرنگ نییە، ئەو تێڕوانینەی پیاوان بۆی هەیەتی، بەردەوام دووبارە دەبێتەوە، ئەمەش ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە بۆچی ئەو ژنانەی کە وەک خاشاک کۆکەرەوە کاردەکەن دەبنە قوربانی پەراوێزخستن و جیاکاری و چەوساندنەوەی سێکسی لەلایەن پیاوانی دەوروبەریانەوە، بۆیە تەنانەت لە ئاستە نزمەکانی کۆمەڵگەشدا، وەک سواڵکردن و ئالوودەبوون، پێویستە چاوەڕوانی ڕەفتاری ژنکوژی بکرێت.
ئالودەبوون و کۆکردنەوەی خاشاک
هەرچەندە دیاردەی ئالوودەبوون و کۆکردنەوەی خاشاک لە نێو ژنان و پیاوانی کرماشان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرفراوانتر دەبێت، بەڵام حکومەت هەوڵی شاردنەوەی ئەو ڕاستییە دەدات، ئەو چەرخەی کە سیستەمی ئالوودەبوون و سواڵکردن لە شاردا دەباتە پێشەوە، سیاسەتە فەرمییەکان دەجوڵێن کە گرنگی بە سەپاندنی باڵاپۆشی دەدەن بەسەر ژناندا، نەک سەریان لە سەبەتەی خاشاکدا دەربهێنن، ئەمەش سیاسەتێکە کە تیشک دەخاتە سەر ڕواڵەت و چاوپۆشی لە ناوکی قەیرانی مرۆیی دەکات.