بەڵگەفیلمێک تیشک دەخاتە سەر ژیانی ژنان

شۆڕشی ڕۆژئاوا پێشکەوتنێکی بەرچاوی بە سینەمای ناوخۆیی بەخشی، ڕۆڵی هەبوو لە گەیاندنی دەنگو و وێنەی شۆڕشەکە بۆ هەموو جیهان، ژنان بەشداری خۆیان لە بواری سینەما و نواندندا سەلماند.

شیرین محەمەد

 

قامیشلۆ-لەگەڵ سەرهەڵدانی شۆڕشی ڕۆژئاوا لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ژنان دەستیان کرد بە هەنگاونان بەرەو سەرکەوتن و بونیادنانی بناغەیەکی بەهێز بۆیان لە هەموو بوارەکاندا، بە سینەماشەوە، لە ڕێگەی پیشەسازی فیلم و بەڵگە فیلمەوە ڕاستی خەباتی خۆیان بە هەموو جیهان نیشان دا.

 

لە گوندی "ژن وار" کە تایبەتە بە ژنان، منداڵان و ژنان لە شوێنە جیاوازەکانەوە بڕیاریان دا لەوێ بژین دوور لە ژاوەژاو و قەرەباڵغی شار، بۆ بونیادنانی کەسایەتی خۆیان لە ڕێگەی سیستمێکی پێکەوەژیانی یەکگرتووەوە کە پشت بە خۆیان دەبەستێت لە تەواوکردنی کارەکانیان بە شێوەی جۆراوجۆر، بۆیە دەرهێنەر نادیا دەروێش لە ڕێگەی بەڵگەفیلمی "ژن وار" "گوندی ژنان" تیشک دەخاتە سەر ژیانی ڕۆژانەی ژنانی گوندەکە.

 

"ژیان لە گوندەکە نەرم و ئاسوودەیە"

نادیا دەروێش ئاماژەی بەوەکرد، بۆ ئەوەی جیهان بە گوندی ژن وار و ژیانی سروشتی بناسێنێت، بڕیاری داوە بەڵگەفیلمێک بەرهەم بهێنێت کە باس لە هەموو لایەنەکانی ئەم گوندە دەکات لە سەرەتای دامەزراندنیەوە، وتی: فیلمەکە بۆ یەکەم جار لە ١٠ی ئاداری ٢٠٢٤ لە هەمان گوند نمایشکرا، ئەم فیلمە شایانی ئەو ماندووبوون و هەوڵە بوو کە ئێمە بۆ سەرکەوتن ئەنجاممان دا، ئامانجی نمایشکردنی فیلمەکە یەکەم جار لە گوندەکەدا بۆ ئەوە بوو ئەو ژنانەی کە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە گوندەکەدا نەژیاون بیبینن، هەروەها بۆ ئەوەی ببینن چۆن ژنان خانووەکانیان بە دەست و ماندووبوونیان دروستکردووە.

 

ئەوەشیخستەڕوو، فیلمەکە باس لە گوندەکە و سروشتی ژیانی گوندەکە دەکات کە چۆن ژنان مامەڵە لەگەڵ یەکتر دەکەن، وردەکارییەکان لە فیلمەکەدا دەردەکەون کاتێک ژنان خۆیان نان دروست دەکەن و هاوکاری دەکەن بۆ کشتوکاڵکردن و دروێنەکردن و کۆکردنەوەی ڕووەکی سروشتی بۆ بەکارهێنانی لە پزیشکی سروشتیدا، هەروەها شەو و ڕۆژ بە نۆرە گرتن گوندەکە دەپارێزن، ئەمەش ئەو شتەیە کە سەرنجی منی ڕاکێشاوە و ئیلهامی بیرۆکەی کارکردنی پێبەخشیووم، ژیان لە گوندەکە بەتەواوی دوورە لە شار و ژاوەژاو، ژیان لەوێ نەرم و ئاسوودەیە.

 

"ژیانی ژنان و هاوکاریکردنیان بەیەکەوە هانیدام بۆ وێنەگرتنی فیلمەکە"

نادیا دەروێش پشتڕاستی کردەوە کە هەوڵدەدات ئەم کارە بگاتە لە شانۆ نێودەوڵەتییەکاندا، وتی: گوندی ژن وار بێهاوتایە و شوێنێکە بۆ هەموو ژنانی هەموو ئایینەکان و پێکهاتەکان، دیزاینی گوندەکە و خەباتی ژنان بۆ بونیادنانی خۆی هاندەرێکە بۆ وێنەگرتنی هەموو وردەکارییەکانی ڕۆژانەی گوندەکە، ماوەیەکی زۆری خایاند بۆ وێنەگرتنی فیلمەکە، و زانیاری زۆرمان بەدەست هێنا دەربارەی ژیانی گوندەکە، کارێکی پڕ لە هاوکاری بوو و ئەو ژنانەی لەوێ دەژیان بە هەنگێک دەچوون کە بەپەلە یارمەتی یەکتر بدەن.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، گوندی ژن وار بە هەموو وردەکارییەکانیەوە ڕێز لە سروشت دەگرێت، ئەو خانووانەی لەوێ لە قوڕ دروستکراون و دەبینن درەخت و گوڵ لە هەموو وەرزەکانی ساڵدا کەشێکی بەهاری دروست دەکەن، ژنانی گوندەکە بەرەو باشتر گۆڕاون، ئەمەش یەکێکە لەو خاڵانەی کە بەڵگە فیلمەکە تیشکی خستووەتەسەر فیلمەکە لە هەموو شار و ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ماوەی داهاتوودا نمایش دەکرێت.