کەسوکاری زیندانییەکان: تا گۆشەگیری تێکدەشکێت لە چالاکی بەرەوامین

ژنان باسیان لە چالاکییەکانی مانگرتن لە خواردن و پێشێلکردنی مافەکان لە زیندانەکاندا کرد و داوایانکرد هەنگاوێک زووتر بنرێت، چونکە تا گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی پێدێت، بەردەوام دەبن لە چالاکی.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد- مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسی، بە داوای ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد و چارەسەری سیاسی پرسی کورد لە ٢٧ی ئەم تشرینی دووەمە بەردەوامە، جگە لە مانگرتن، زیندانییەکان ماوەی سێ مانگە بڕیاریان داوە نەچنە دەرەوە بۆ کۆبوونەوە و پەیوەندی تەلەفۆنی و دادگاکان، بۆ بەردوامیدان بە چالاکی زیندانیان، کەسوکارەکانیان دەستیان بە ئێشکگری دادپەروەری کرد و بوونە دەنگی زیندانییەکان.

 

لەگەڵ دەستپێکردنی مانگرتنەکەدا، پێشێلکارییەکانی ناو زیندانەکان هێندەی تر زیاتر بوو، زیندانیانی ناو مانگرتنەکە ناوی سزای دیسپلین و سزای کۆبوونەوە و پەیوەندی و چوونە نەخۆشخانەیان پێدەدرێت، ئیدارەی زیندان ئەم سزا دیسپلینیانە دەکاتە بیانوو بۆ دواخستنی ئینفازی زیاندانییەکان، لە بەرامبەردا کەسوکاری ئەو زیندانیانەی کە لە ئێشکگری دادپەروەریدان، بڕیاریاندا چالاکییەکانیان زیاتر بکەن.

 

"هەرچییەک ڕووبدات ئێمە لە پشتیانەوەین"

ڕەمزیە بیلر، کەسوکاری زیندانی باسی مانگرتن لە خواردن و پێشێلکردنی مافەکانی کرد و وتی: داواکارییەکانی منداڵەکانمان داواکاری منن، تا چالاکیی مانگرتنەکەیان بەردەوام بێت ئێمە لە پشتیان دەبین، لێرە و شوێنەکانی تر پێنج مانگ بەسەر مانگرتندا تێپەڕیوە، ئیتر کەس گوێی لە دەنگی زیندانەکان نییە، ئەوەی ئێمە دەیڵێین لە گوێیەکدا دەچێتە ناوەوە و لە گوێیەکی دیکەدا دەچێتە دەرەوە، ئەم کەسانە بۆ دەربڕینی داواکاری یاسایی خۆیان مانیان لە خواردن گرتووە، ئێستا واز لەم بێدەنگییە بێنن، ئێمە هەمیشە لە تەنیشت ئەوان دەبین ئەم گۆشەگیرییە دەبێت کۆتایی بێت و تا جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان ئێمە بەردەوام دەبین.

 

"پێویستە وەزارەت هەنگاو بنێت پێش ئەوەی درەنگ بێت"

هاتیجە گونەش، هاوسەرۆکی لقی ئامەدی کۆمەڵەی یارمەتیدانی خێزانی زیندانییەکان (TUAY-DER) هەڵسەنگاندنی بۆ پرۆسەی ئێستا کرد و وتی: لە ئێستادا هەم بنەماڵە و هەم زیندانیان ڕووبەڕووی پێشێلکاری مافەکانیان دەبنەوە، ڕێگە نادرێت خێزانەکان داواکارییەکانیان دەرببڕن، لە پرۆسەکەیەدا و بە دواوە هەم دەنگی کەسوکاری زیندانیان دەبیسترێت و هەم دەنگی خەڵک دەبیسترێت، ئێمە چالاکی جیاواز ئەنجام دەدەین، داواکاری کەسوکاری زیندانیان مافێکی سەرەتاییە، بەڵام چەندین جار ڕێگرییان لێکرا، پێشێلکارییەکان لە زیندانەکاندا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبن، ئامانجیان ترساندن و بێدەنگکردنی خەڵکە، کەس نایەوێت باسی زیندانەکان بکات، بەڵام نە ئێمە و نە کەسوکاری زیندانییەکان بێدەنگ نابین، ئێمە بەردەوام دەبین لە بەکارهێنانی سروشتیترین مافی خۆمان.

 

"با خێزان و پارێزەران کۆببنەوە"

هاتیجە گونەش بەبیری هێنایەوە کە پێویستە دەستبەجێ ئەو گۆشەگیرییەی کە هەیە هەڵبگیرێت و وتی: پێویستە وەزیری داد ئەوەی لە توانایدایە لەم بابەتەدا بیکات. بەهۆی داواکارییەکەوە هەزاران کەس مانیان لە خواردن گرتووە. دەزانین ئەم مانگرتنە بەردەوام دەبێت. بۆئەوەی ئەم نایاساییە زیاد نەکات، پێویستە گۆشەگیری لەسەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت، درەنگ نییە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارێزەران و خێزانەکان، ئێمە خەبات بۆ ئازادی کۆمەڵایەتی دەکەین.