ڕۆژانە
-

لە سووریا بوونی ژنان لە شوینە گشتییەکان سنووردار دەکرێت
لە سووریا بوونی ژنان لە شوێنە گشتییەکان سنووردار دەکرێت و عایشە شەعبان، چالاکوانی مافی مرۆڤ دەڵێت: بڕیارەکە تەنها نوێنەرایەتی هەڵاواردنی یاسایی ناکات، بەڵکو پەیامێکی ڕاستەوخۆ بۆ ژنان کە بوونیان مەرجدارە.
-

"گۆڕینی بیرکردنەوەی کۆمەڵگە و جێبەجێکردنی سیستمی هاوسەرۆکایەتی هەنگاوێکی گرنگە بۆ سووریای نوێ"
لە کۆنگرەیەکدا کە ڕۆژی ٢٣ی حوزەیران لە قامیشلۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەچوو، ژنان یەکدەنگ بوون کە گۆڕینی عەقڵیەتی پیاو لە کۆمەڵگەدا ڕێگە خۆش دەکات بۆ جێبەجێکردنی فراوانتری سیستمی هاوسەرۆکایەتی.
-

"ناوەندی ئەرشیف، توێژینەوەو پەرتوکخانەی ژنی کورد بە ئەکادیمی کار بۆ گەڕانەوەی پێگەی ژن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات"
لە شاری سلێمانی دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی ناوەندی ئەرشیف، توێژینەوەو پەرتوکخانەی ژنی کورد، بە بەشداری ژنانی مێژوونوس و داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان، بە بەبیرهێنانەوەی شەهید ناگیهان ئاکارسەل بەرز ڕاگیرا.
-

گوڵاڵە سدیق: ناکرێت بەهۆی هەڵەیەکی سیاسیەوە هاوڵاتیان و موچەخۆران باج بدەن
گوڵاڵە سدیق، شارەزایی دارایی و بانک دەڵێت: لەماوەی ١٠ساڵی ڕابردوودا ٦٠ موچەمان بەتەواوەتی پێدراوە و ٤٨ موچەشمان بەلێبڕینەوە پێدراوە، ١٢ موچەشمان پێنەدراوە.
-

کۆنگرەی ستار: دەنگی ژن کپ ناکرێت
ڕێکخراوە ژنان لە شاری حەلەبی سووریا تاوانباری ئەو پێشێلکاریانەیان کرد کە بەرامبەر بە ژنان دەکرێت، لەوانە دەستدرێژی و ناوزڕاندن و تەنانەت کوشتن، کە بە بیانووی "شەرەف" بۆتە پەتایەک لە کۆمەڵگەدا.
-

بەهۆی نەبوونی بەڵگەی تەواو ڕۆژنامەنووس دەریا رەن بێتاوان دەرچوو
دادگای تاوانەکانی پێنجەمی پلە یەک لە شاری نەزیپ لە دیلۆک، دوای ئەوەی دادگاکە گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە توخمە یاساییەکانی ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کراوە، ئامادە نەبوون، ڕۆژنامەنووس دەریا رەنیان بێتاوان دەرکرد.
-

ڕێکخراوەکانی ژنان جەخت لەسەر گرنگی پاراستنی پەیکەری کۆمەڵایەتی سووریا و ڕەتکردنەوەی هەوڵەکانی چاندنی ناتەبایی دەکەنەوە
ڕێکخراوەکانی ژنان لە قامیشلۆ، لە جەزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، جەختیان لە گرنگی هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی پەیکەری کۆمەڵایەتی سووریا، دووپاتکردنەوەی یەکێتی نەتەوەیی، ڕەتکردنەوەی هەر هەوڵێک بۆ چاندنی ناتەبایی کردەوە.
-

هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان"ی لە هەفتەی ٧٣دا، بەئامانجگرتنی زیندانی ئێڤین شەرمەزار دەکات
هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان" هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر ناوەند و زیندانە مەدەنییەکان، لەوانەش ئەوانەی لە دەروازەکانی زیندانی ئێڤین، شەرمەزار کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هێرشانە نوێنەرایەتی پەرەسەندنێکی مەترسیدار دەکەن.
-

ڕۆژی جیهانی ژنانی دیپلۆماسی؛ گرنگی بەشداری ژنان لە بونیادنانی ئاشتی و چارەسەرکردنی ناکۆکی
لە ڕووی مێژووییەوە دیپلۆماسی دۆمەینی پیاوان بووە، تا ساڵی ٢٠١٤ بە گشتی ١٤٣ وڵات لە دەستوورەکانیاندا یەکسانی نێوان ژن و پیاویان گەرەنتی کردووە، ٥٢ وڵاتی دیکە هێشتا ئەم بەڵێنە گرنگەیان نەداوە.
-

سیما باهۆس: چەوساندنەوەی سیستماتیکی ژنانی ئەفغانستان بەتەواوی قبوڵکراو نییە
سیما باهۆس، جێگری سکرتێری گشتی و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان، هۆشداریدا لە بەردەوامی تێکچوونی دۆخی ژنان لە ئەفغانستان، جەختی لەوە کردەوە کە ستەمکردن زیاتر سیستماتیک بووە و لە چوارچێوەی یاسا و پێکهاتە فەرمییەکاندا چەسپاوە.
-

پەیمان ڤیان: پەیوەست بە پێشهاتە نوێیەکانەوە بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادەین
پەیمان ڤیان، هاوسەرۆکی پژاک ئاماژەی بە چارەسەری بۆ ئاڵۆزییەکان کرد و وتی: پرسی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شەڕ چارەسەر نابێت بەڵکو پێویستی بە سیستەمێکی دیموکراتیک هەیە، وەک کورد بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادەین.
-

دوای ١٢ ڕۆژ لە هێرشەکان ئاگربەست لە نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و ئێران دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
لە دوانزەیەمین ڕۆژی دەستپێکی ئاڵوگۆڕی هێرشەکانی نێوان ئێران و هێزەکانی ئیسرائیل، دوای ئەو وێرانکارییەی بەهۆی بۆردوومانەکان هەبوون، هەردوولا ئاگربەستیان ڕاگەیاند.
-

ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی: نابێت زیندانی ئێڤین ببێتە مەیدانی جەنگ
ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بە بارودۆخی خراپی زیندانی ئێڤین لە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل و ئاماژەی بەوەکرد، ئەو جۆرە هێرشانە بە تاوانی جەنگ دادەندرێت و نابێت زیندانەکە ببێتە مەیدانی جەنگ.
-

دایکانی ئاشتی: دەوڵەت دەبێت هەنگاوی کۆنکرێتی بەرەو ئاشتی بنێت
دایکان کە بەشداری کۆبوونەوەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ "ÎHD" لە ئامەد لە باکووری کوردستان بە ناوی "رێگای ئاشتی: یادەوەری و دادپەروەری" کرد جەختیان لەوە کردەوە کە ڕەنگی فرمێسکی دایکان وەک یەکە، هەروەها داوایان لە دەوڵەت کرد هەنگاو بەرەو گەیشتن بە ئاشتی بنێت.
-

تەژەئا و دەبەپە و دەم پارتی سەردانی پرسەی گوڵیزار یەڵدزیان کرد
تەژەئا و دەبەپە و دەم پارتی سەردانی پرسەی گوڵیزار یەڵدزیان کرد کە شەوی ٢٢ی حوزەیران لە ناوچەی سلۆپی شرناخ کوژرا.
-

ژنان ڕۆڵێکی بەرچاویان هەیە لە هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە دژی قسەی ڕقاوی و گەیاندنی سووریا بۆ ئاشتی
وەک دەرئەنجامێکی سروشتیی لێپرسینەوە نەکردن، پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە گروپە ئایینی و نەتەوەییە جیاوازەکانی سووریا بەردەوامن، لە دوایینیاندا بۆردوومانی تیرۆریستی لە دیمەشقی پایتەخت کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان کریستیان.
-

ژنانی دێرەزوور لە وتارێکدا باس لە پەیامی کۆتایی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن
ژنان لە دێرەزوور لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە کۆڕێکدا لە شاری هەجین لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، پەیامی کۆتایی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بۆ ئەکادیمیای ژنۆلۆژی تاوتوێ کرد، دەیان ژن و نوێنەری ئەنجومەنە ناوخۆییەکان و لیژنەکانی ژنان بەشداربوون.
-
"ئەوەی لە ئێراندا ڕوودەدات تەنها ململانێیەکی سەربازی نییە بەڵکو ململانێیە لە نێوان ڕووخان و مانەوە"
مورشیدە قائیدی جەختی لەوەکردەوە کە شەڕ ئامرازێک بووە و هەرواش دەمێنێتەوە، کە ڕژێمە پاوانخوازەکان بۆ چەوساندنەوەی هاوڵاتیان بەکاری دەهێنن، ئەوەی ڕوودەدات تەنها ململانێیەکی سەربازی نییە، بەڵکو ململانێیەکی وجودییە لە نێوان ڕووخان و مانەوە.
-

بڕیاری بەدوادانەچوون سەبارەت بە ڕۆژنامەنووس ڕەبیعە ئۆنڤەر درا
بڕیاری بەدوادانەچوون لەو لێکۆڵینەوەیەدا درا کە سەبارەت بە ڕۆژنامەنووس ڕەبیعە ئۆنڤەر بەهۆی ڕاپۆرتە هەواڵییەکانەوە کرایەوە.
-

دانیشتوانی تاران لەنێوان گەڕانەوەی زۆرەملێ و ئاگری هێرشەکاندان
لەنێوان نەبوونی ئاسایشدا، ژنانی تاران پشتڕاستیان کردەوە کە ڕۆژانە لە ڕاستییەکدا کە تادێت تاریک تر دەبێتڕووبەڕووی ئاڵەنگاری دەبنەوە، بەشێکی زۆریان ناچاربن لەژێر بۆردووماندا بمێننەوە.