ڕۆژانە
-

ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان: قەیرانی مافی ژنان لە ئەفغانستان توندترین قەیرانی جیهانە
ڕێکخراوی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە نزیکەی ٨٠%ی ژنانی ئەفغانستان بە دەسەڵاتی تاڵیبان لە خوێندن، دامەزراندن، یان خولی پەروەردەی پیشەیی بێبەشن، ئەمەش وایکردووە ئەفغانستان ڕووبەڕووی یەکێک لە توندترین قەیرانەکانی جیهان ببێتەوە.
-

تەرمی سەباحەت ئاتابەی بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەخاک سپێردرا
تەرمی سەباحەت ئاتابەی کە لە ناوچەی جەیهان کوژرا، لەلایەن ژنانەوە لە جزیرە بەخاک سپێردرا.
-

زیندانەکانی 'جۆری بیر' شوێنی ئەشکەنجەدانی نوێن
بە هەزاران زیندانی لە زیندانەکانی جۆری Y و S کە چالاکوانانی مافی مرۆڤ بە "جۆری بیر" پێناسەی دەکەن، لە ژووری تاکەکەسیدا ڕاگیراون. وەزارەتی داد زانیاری گشتی بڵاو ناکاتەوە.
-

لە شەنگال زەینەب کناجی بەبیرهێندرایەوە
لە ٣٠یەمین ساڵیادی شەهید کردنیدا، زەینەب کناجی "زیلان" لە شەنگال بەبیرهێندرایەوە.
-

بەهۆی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئێڤین ٧١ کەس کوژراون
راگەیەندرا بەهۆی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئێڤین ٧١ کەس کوژراون، ببینای زیندانەکەش زیانی بەرکەوتووەو داڕماوە.
-

پێکهاتەکان داوای ئازادی فیزیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن
دانیشتوانی شاری حەسەکە بە هەموو پێکهاتەکانیانەوە - کورد، عەرەب، ئەرمەنی و سریانی - ڕێپێوانێکی جەماوەرییان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد ڕێکخست.
-

١٢هەمین فێستیڤاڵی ساکینە جانسز دەستیپێکرد
لە شاری زیوریخی سویسرا، ١٢هەمین فیستیڤاڵی ساکینە جانسز دەستیپێکرد، لە فێستیڤاڵەکەدا کە زیاتر لە ٢٠ ڕێکخراوی ژنان پێکەوە ئەنجامی دەدەن، پەیامی "بە فەلسەفەی 'ژن ژیان ئازادی' کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیاد دەنێین" دەدرێت.
-

٣٨ ساڵەی کیمیاباران کردنی سەردەشت بە چەکی کیمیایی بەبیرهێندرایەوە
٣٨ ساڵ بەسەر کیمیاباران کردنی سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تێدەپەڕێت، زیانبەرکەوتووان دەڵێن: ۆژ بەڕۆژ بارودۆخی برینداران تێکدەچێت.
-

ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار: شەهید زیلان فەلسەفەیەک کە بوو بە ئایکۆن و ئاگرێکی نەکوژاوە
ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار بە بۆنەی ٢٩یەمین ساڵیادی ئۆپراسیۆنی شەهید کردنی شەهید زیلان (زەینەب کناجی) ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، بەڵێنی نوێکردەوە بۆ درێژەدان بە خەبات تا گەیشتن بە ئامانجەکانی شەهیدان بۆ گەیشتن بە ئازادی و دیموکراتیکی بڵاوکردەوە.
-

لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا ١٥ ژن و ٣ منداڵ لە ئێران کوژران
کوشتنی ژنان لە ئێران بەردەوامە و لەم دواییانەدا لانیکەم ١٥ ژن و ٣ منداڵ کوژراون.
-

فاشر لە ژێر ئاگردایە... هاوڵاتیانی مەدەنی ڕووبەڕووی گەمارۆ و بۆردوومانی بەردەوام دەبنەوە
تۆڕی پزیشکانی سودان ئاشکرای کرد، لە ئەنجامی تۆپبارانەکانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ سەر فاشر، پایتەختی پارێزگای دارفۆری باکوور لە ڕۆژئاوای سودان، ١٣ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و٢١ کەسی دیکەش برینداربوون.
-

ساڵی ڕابردوو لە هەرێم ١٣ هەزار و ١٧ سکاڵای توندوتیژی خێزانی تۆمارکراوە
ڕێکخراوی هاریکاری یاسای ژنان لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە هەرێمی کوردستان بەگشتیی ١٣ هەزار و ١٧ سکاڵای توندوتیژی دژی خێزان و ژنان تۆمار کراوە، دەشڵێت: داوامان کردووە یاسای توندوتیژی خێزانی هەمووار بکرێتەوە.
-

لە پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا یەرەژە پابەندبوونی خۆی بۆ بونیادنانی ڕاگەیاندنی ئازاد بەردەوام دەکات
یەرەژە بەبۆنەی پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و جەختی لەوەکردەوە کە دامەزراندنی ڕاگەیاندنێکی ئازاد و دیموکراتیک پێویستییەکی مێژوویی و ڕێکخراوەیی بوو، پابەندبوون دووپات دەکەنەوە بۆ بەردەوامبوون لەو ڕێگایەی دەستیان پێکردووە.
-

لە ئێران دەستگیر کردن و کوشتنی ژنان بەردەوامی هەیە
لە ئێران توندوتیژی سەر ژنان بەردەوامی هەیەو دوو ژنی بەهایی دەستگیر کراون و هێزە ئەمنییەكان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی دوو ژنی دیکەش، ژنە مامۆستایەکی بەلووچیش کوژراوە.
-

لە گرتووخانەکانی تورکیادا زیاتر لە ٢٠٠ هەزار منداڵی زیندانیکراو هەیە
لە تورکیا هەموو ڕۆژێک نزیکەی هەزار و ٣١ منداڵ دەبنە تاوانبار یان تاوانیان بەرامبەر دەکرێت، بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی دادی تورکیا بۆ ساڵی ٢٠٢٤، لە گرتووخانەکاندا زیاتر لە ٢٠٠ هەزار منداڵێ زیندانیکراو هەیە.
-

زەینەب دویگو: دەبێت پێش کوشتنی ژنان چیرۆکەکانی توندوتیژی ئاشکرا بکرێن
لەبەرامبەر سیستمێکی یاسایی و کۆمەڵایەتی کە زۆرێک لە ژنان بێدەنگی وەک ڕزگاربوون دەبینن، زەینەب دویگو، چالاکوانی ژن دەنگی بەرز دەکاتەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی سیستمی پیاوسالاری و ئەنجامدانی سیاسەتی لێپرسینەوە دەکات.
-

ژنانی سووریا و نەخشەڕێگای ئازادی لە سووریا
شەڕ لە نادادپەروەرییەکەیدا ناڕەوا بوو، گەورەترین بارگرانی کەوتە سەر شانی ژنان، کە ئازیزانیان لەدەستدا، بەرپرسیارێتی خێزانەکانیان لە ئەستۆ گرت، لە پەنابەرییەوە بۆ ئاوارەبوون و لە ترسەوە بۆ بێدەنگی، دواتر لە بێدەنگیەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە گۆڕا.
-

ژنان داوای کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن
ژنانی پێکهاتە جۆربەجۆرەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پشتیوانی خۆیان بۆ هەڵمەتی "دەمەوێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینم" دەربڕی کە ئامانجی تیشک خستنەسەر گرنگی ڕۆڵی ڕێبەری گەلی کورد لە بونیادنانی ئاشتی و دیموکراتیکە.
-

شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران کە ماوەی ١٢ ڕۆژەی خایاند، زیاتر لە پێنج هەزار و ٦٠٠ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤ، هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کە لە ١٣ی حوزەیرانەوە دەستیپێکردووە و بۆ ماوەی ١٢ ڕۆژ بەردەوام بووە، زیاتر لە پێنج هەزار و ٦٠٠ کەسی کوشتووە و برینداربوون و زیانی گەورەی بە ژێرخانی ژیانی ئەو وڵاتە گەیاندووە.
-

مامۆستای بەلووچ حەسەنیە کەلەکلی بە تەقەیک لە ئێرانشار گیانی لەدەست دا
حەسەنیە کەڵەکولی، مامۆستای تەمەن ٤١ ساڵ و دایکی چوار منداڵ، دوای تەقەی هێزێکی نەناسراو لە ئێرانشار، لە نەخۆشخانەی زاهیدان گیانی لەدەست دا.