ڕۆژانە
-

ئەزموونی ئاوارەیی پڕ لە ئاڵەنگاری دەبێتە هەلێک بۆ بەهێزکردنی ئابووری
شێخا ئەحمەد، وەک هەزاران ژن، بەهۆی هێرشەکانی تورکیای داگیرکەر ناچار بوو ئەو گوندە جێبهێڵێت کە تێیدا گەورە بووە، لەناو گەشتە سەختەکەی ئاوارەبووندا، بڕیاریدا بە کارکردن لە پیشەسازی تەنووری قوڕ و شانە هەنگەکاندا ڕووبەڕووی بارودخی سەخت ببێتەوە.
-

سەحەر بایار: پێداگری لەسەر هێما کولتوورییەکان و جێبەجێنەکردنی یاساکان لە هۆکارە سەرەکییەکانی پەرەسەندنی توندوتیژییە
لەدوای هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتننامەی ئیستەنبوڵ، ژمارەی کوشتنی ژنان بە ڕێژەی ١٦٢% زیادی کردووە، سەحەر بایار، کۆمەڵناس پێیوایە، پێداگری لەسەر هێما کولتوورییەکان و جێبەجێنەکردنی یاساکان لە هۆکارە سەرەکییەکانی پەرەسەندنی توندوتیژییە.
-

تامی بروس: ڕاگرتنی هەماهەنگی ئێران لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆم جێگای قبوڵكردن نییە
تامی بروس، وتەبێژی وەزارەت وتی: هەنگاوی ئێران بۆ ڕاگرتنی هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پێچەوانەكردنەوەی رێڕەو و هەڵبژاردنی ڕێگای ئاشتی و خۆشگوزەرانییە جێگەی قبوڵكردن نییە.
-

لە شەقامەکانی کرماشان پێشێلکاری و چاودێریکردن بووەتە سیستماتیک
لە کاتێکدا کە دەسەڵاتدارانی ئێران لە ڕاگەیاندنەکانەوە باس لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە دەرەکییەکان دەکەن، ڕاستی لەسەر شەقامەکانی کرماشان تەواو جیاوازە، زۆر پێشێلکاری ڕوودەدەن، لەوانە گوێگرتن لە تەلەفۆن، گەڕان بە تەلەفۆن، دەستگیرکردنی بێدەنگ.
-

ڕاگواستنی زۆرەملێی پەنابەرانی ئەفغانی لە ئێران پێشێلکردنی کەرامەتی مرۆڤە
تەڤگەری ژنان بۆ ئازادی لە ڕاگەیاندراوێکدا دووپاتیکردەوە کە بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی ئەفغانی لە ئێران تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە و پێشێلکارییەکی ئاشکرایە بۆ مافە بنەڕەتییەکانیان، داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی ئەم پرۆسەیە دەکات.
-

کۆبوونەوەیەکی راوێژکاریی سەبارەت بە رۆڵی ژنان لە ئاشتی و ململانێکاندا بەڕێوەچوو
کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری لە هۆتێل شیراتۆن لە هەولێر بەڕێوەچوو، ژمارەیەک ژن لە ئاستی جیادا لە ناوخۆو دەرەوەی کوردستان تێیدا بەشداربوون.
-

هالیدە تورکئۆغلو: پێویستە ژنان لە دەوری بانگەوازی ئاشتی کۆببنەوە
هالیدە تورکئۆغڵو، وتەبێژی دەم پارتی ەیوەست بە هەندێک پرسی بنەڕەتی ژنان قسەیکرد و بە سەرنج خستەسەر پرۆسەکە جەختی لەوەکردەوە پێویستە ژنان ببنە کارەکتەری سەرەکی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک.
-

دانیمارک لەم مانگەوە ژنان ناچار دەکات خزمەتی سەربازی بکەن
دەسەڵاتدارانی دانیمارک جێبەجێکردنی یاسایەکی نوێیان ڕاگەیاند کە پێویستە ژنانی تەمەن ١٨ ساڵ لەگەڵ پیاوان بەشداری خزمەتی سەربازی بکەن، ئەم یاسایە لەسەر بنەمای ئەو یاسایانە دامەزراوە کە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لەلایەن پەرلەمانەوە دەرچووە.
-

دەسەڵاتدارانی ئێران سینەماکارێکیان دەستگیرکرد
ئیتلاعاتی ئێران دوای هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی و دەستبەسەرداگرتنی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی نێگین ئەمینزادە، سینەماکاریان لە شیراز دەستبەسەر کرد.
-

ژنانی کرماشان لەناو ئاگردا هاوار دەکەن
لە خاکێکدا کە هەژاری و نەریت و یاسا جەستەی ژن دەخوات، ژنانی کرماشان لە ئاگرەوە هاوار دەکەن، بەڵام قەقنەس نین و کەسیش بەجێناهێڵن بۆ گێڕانەوەی چیرۆکەکەیان، تەنها خۆڵەمێش و لەبیرچونەوەیان دەمێنێتەوە.
-

سەرەڕای شەڕ و ئاڵەنگاری تەعز میراسەکان زیندوو دەکاتەوە
دامەزراوەی "ئارنیادا" و "سروح" بۆ گەشەپێدانی کولتووری و مرۆیی، بۆ یادکردنەوەی "ڕۆژی گۆرانی یەمەن" بۆنەیەکی هونەرییان سازکرد، چالاکییەکە لەنێوان کەشێکی کارلێککردن و ئامادەبووندا بەڕێوەچوو، لە چالاکییەکەدا نمایشی ژمارەیەک هونەرمەندی یەمەن پێشکەشکرا، کە فۆڕ
-

ڕێبەری گەلی کورد پەیامێکی بۆ ئەو شاندە نارد کە داوای دیداریان کردووە
ڕێبەری گەلی کورد پەیامێکی بۆ شاندەکەی ئەورووپا نارد، کە بە خواستی دیداری ڕێبەر ماوەی دوو ڕۆژە لە تورکیان و وتی: هیوادارم لە ژینگەیەکدا کە کۆمەڵگەی دیموکراتیکی تێیدا بونیاد نرابێت، بتوانین چاومان بەیەکتر بکەوێت.
-

کاتێک توندوتیژی دەبێتە جێگرێکی هەمیشەیی سیستمی سیاسی مێژوو دووبارە دەبێتەوە
نەوال بالکەز، شایەتحاڵی کۆمەڵکوژی سێواس دەڵێت: ئەو کۆمەڵکوژییە خاڵی وەرچەرخان بوو لە مێژووی تورکیادا، ئەوەی ئەمڕۆ لە سووریا ڕوودەدات هاوشێوەی ئەو کاتەیە.
-

دەیان مەدەنی لە گوندەکانی ڕۆژئاوای حومس کرانە ئامانج و دەستگیر کران
ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئاسایشی گشتی سەر بە هەتەشە هێرشیان کردە سەر گوندی زەرزوریە، کە زۆرینەی شیعەنشینە لە گوندەکانی حومس لە ڕۆژئاوای شاری حومس هەڵمەتێکی دەستگیرکردنیان دەستپێکرد.
-

پێشێلکارییەکانی سەر ئازادییەکانی ڕاگەیاندن لە یەمەن لە ٥٠% زیادی کردووە
ڕوانگەی ئازادی ڕاگەیاندنی یەمەن لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا مانگی حوزەیرانی ڕابردوو ٥٥ پێشێلکاریی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان و ئاژانسەکانی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی بەڵگە کردووە، لە کاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا تەنها ٣٦ کەیسی تۆمارکردووە.
-

ژنانی گەنج: خاوەنداری لەم پرۆسەیە دەکەین
ژنانی گەنج جەختیان لەوەکردەوە کە زیلان "زەینەب کناجی" بە چالاکی خۆنەویستانەی هێڵی ئازادی ژنانی پاراست، لە پێناو بیرکردنەوە و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەستایەوە.
-

دەنیز دەریا: لایەنگری هێڵی سێیەمین
دەنیز دەریا ئەندامی کۆردیۆناسیۆنی کژار ئاماژە بەوەدەکات، ڕێبەر ئاپۆ هۆشداریدا لەوەی کە ئەو زلهێزانەی دەیانەوێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ستراتیژێکی ڕوونیان هەبێت، دەبێت خۆیان لەسەر پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک بونیاد بنێن.
-

لە مانگی حوزەیران سێ ژن لە هەرێمی کوردستان کوژراون
لە باشووری کوردستان لە مانگی حوزەیران سێ ژن کوژراون وچوار ژنیش لە کاتی دەستبەسەرکردندا توندوتیژییان بەرامبەر کراوە.
-

لێکۆڵینەوەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە هەزار و ٥٠٠ هاوڵاتی مەدەنی عەلەوی لە کۆمەڵکوژییەکانی کەناراوەکاندا کوژراون
لێکۆڵینەوەیەکی ئاژانسی ڕۆیتەرز وردەکاریی ئەو کۆمەڵکوژییە ترسناکانەی لە شارەکانی کەناراوەکانی سووریا لە دژی کۆمەڵگەی عەلەوییەکان ئەنجام دراون ئاشکرا دەکات.
-

بەشداربووانی هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان" داوای ئازادکردنی زیندانیان دەکەن
بۆ ٧٥هەمین هەفتەی لەسەریەک هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان" لە ناو زیندانەکانی ئێران بەردەوامە، زیندانیانی ٤٧ زیندان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە پەرەسەندنی سەرکوت و زیادبوونی ژمارەی لەسێدارەکان زیندانیان مانگرتنیان لە خواردنیان ڕاگەیاند.