ڕۆژانە
-

"قەیرانی ئاو لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پەیوەستە بە چارەسەری سیاسی"
بەشداربووانی سیمیناری هەفتەی جیهانی ئاو جەختیان لەوە کردەوە، کە قەیرانی ئاو لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وەک چەکێکی سیاسی بەکاردەهێنرێت بۆ تێکدانی خۆڕاگری دانیشتوان بە کۆنتڕۆڵکردنی وێستگەی عەلووک دەڵێن: قەیرانی ئاو لە چوارچێوەی سیاسی جیاناکرێتەوە.
-

٤٤ زیندانی سیاسی سزای لەسێدارەدان بۆ سێ چالاکوانی ژن شەرمەزار دەکەن
٤٤ زیندانی سیاسی ڕاگەیەندراوێکیان بۆ شەرمەزارکردنی سزای لەسێدارەدان بەسەر سێ چالاکوانی ژن بە ناوەکانی شەریفە محەمەدی و وریشە مورادی پەخشان عەزیزی دەرکرد، داوایان لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد دەستبەجێ وەڵامی هەڵوەشاندنەوەی ئەو سزایانە بدەنەوە.
-

خەڵاتی غوربەتلی ئارسۆز بۆ ژنانی ڕۆژنامەنووس؛ ڕێی ژنانی ڕۆژنامەنووس ڕووناک دەکاتەوە
شەهید غوربەتلی ئارسۆز بەردەوامە لە ڕۆشنکردنەوەی ڕێگای ژنانی ڕۆژنامەنووس، ئەمساڵ بۆ یەکەمجار خەڵاتی غوربتلی ئارسۆز بۆ ژنانی ڕۆژنامەنووس بەڕێوەدەچێت، کە هیوایەکی نوێ بە ژنانی ڕۆژنامەنووس دەبەخشن و ئیلهامبەخشن بۆ ئیرادەیان.
-

گیان لەدەستدان و برینداربوون بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان لە زیادبووندایە
حكومهتی ئهفغانستان بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو بوومەلەرزە وێرانکەرەی دوێنێ وڵاتەكەی گرتەوە ژمارەی قووربانییەکان بۆ زیاتر لە هەزار کەس بەرزبووەوە.
-

ژیان لەسەر بنەمای یەکسانی ڕەگەزی لەگەڵ کۆمین پەرەیپێدەدرێت
ئیدلی کوردێکی تەمەن ٧٣ ساڵە و ئێلیا کە تەمەنی ٦٧ ساڵە لەسەر بنەمای ئازادی ژنان و بوونە کۆمەڵایەتییەکانیان بەرەو پێش دەچن و یارمەتیدەرن بۆ تێگەیشتن لە بناغەی ڕاستەقینەی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی و ژینگەی.
-

دەفەگە: لە مانگی ئابدا ٣٣ ڕۆژنامەنووس دەستگیرکراون
کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات "دەفەگە" ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافەکانی مانگی ئابی ئاشکرا کردو ئاماژەی بەوەدا تا ئێستا ٣٣ ڕۆژنامەنووس دەستگیرکراون.
-

کۆمەڵە ژنانی زەنوبیا: ئاشتی تەنها لە ڕێگەی دیموکراتی و دادپەروەری و ئازادی ژنانەوە بەدی دێت
لە ڕۆژی جیهانی ئاشتیدا، کۆمەڵە ژنانی زەنوبیا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دووپاتی کردەوە، کە ئاشتی تەنها دروشمێک نییە کە لە بۆنە تایبەتەکاندا بەرز دەکرێتەوە، بەڵکو مافێکی بنەڕەتییە کە لە ئازادی و دادپەروەری و یەکسانیدا بەرجەستە کراوە و مەرجێکی بنەڕەتییە.
-

دەستپێشخەریی عێراقی بۆ ئازادیی ئۆجالان لە ڕۆژی ئاشتی جیهانیدا: بانگەوازی ئاشتی دەرفەتێکی مێژووییە
لە ڕۆژی جیهانی ئاشتیدا، دەستپێشخەریی عێراقی بۆ ئازادیی ئۆجالان جەختی لەوە کردەوە کە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، کە لەلایەن بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانەوە پێشنیار کراوە، دەرفەتێکی مێژووییە بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێیەکی درێژخایەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
-

بانگەوازی بۆ پاراستنی ڕۆژنامەنووسانی غەززە کرا
بانگەوازی ڕۆژنامەوانانی بێسنوور "RSF" و تەڤگەری مەدەنی جیهانی ئاڤاز لە سەرانسەری جیهان زیاتر لە ١٥٠ ڕێکخراوی میدیایی بۆ ئەوەی ڕۆژنامەنووسانی غەززە بپارێزرێن، پشتگیری کەمپینێکی هاوبەشیان کرد.
-

سەردانی پزیشکی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ژنانی بێ هاوژین تابۆیەکی نەنووسراوە
سەردانی پزیشکی ژنان سێبەرێکی قورس دەخاتە سەر تەندروستی ژنانی بێ هاوژین لە کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە کۆمەڵگەیەکدا کە سیستەمی پیاوسالاری هێڵی سوور دادەنێت، سەردانی پزیشکی ژنان وەک تابۆیەکی نەنووسراو دەمێنێتەوە.
-

ئەلیزابێس ڕۆدینێسکۆ، دەروونشیکاری فەرەنسی پشتگیری بانگەوازی ڕێبەر دەکات
ئەلیزابێس ڕۆدینێسکۆ، دەروونشیکاری فەرەنسی بە پەیامێک پشتگیری خۆی لە "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیاند.
-

ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان: بانگەوازی لە کوردان دەکەم لەسەر زەمینەیەکی دیموکراتیک کۆببنەوە
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەیامێکی نووسراوی بۆ کۆنفرانسی “ئاشتی بە سەختی بەدەستهێنراوی تورکیا” نارد و بانگەوازیی لە هەموو کوردان کرد کە لەسەر زەمینەیەکی دیموکراتیک کۆببنەوە و یەکگرتووبن.
-

"هێرشەکانی تورکیای داگیرکەر بۆ سەر ناوچەکانمان سەرەڕای ڕێکەوتنەکان بەردەوامن"
ژنانی شاری تل تەمر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا توڕەی و ناڕەزای خۆیان لە هەوڵی چەتەکانی تورکیای داگیرکەر بۆ دزەکردنە ناو شارەکەیان دەربڕی، ئەوان ڕەتکردنەوەی ئەو پێشێلکارییانەیان دووپاتکردەوە و داوای جێبەجێکردنی خێرای ڕێکەوتنی ١٠ی ئاداریان کرد.
-

"شارەوانیەکان بناغەی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکن"
سەرەڕای ئاڵەنگاریەکانی بەردەم شارەوانیەکان، هەوڵیان داوە کارەکانیان پەرەپێبدەن و سەرنجیان خستۆتە سەر باشترکردنی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکان، گرنگیەکی زۆریان بە بەهێزکردنی ژنان لە ڕێگەی پڕۆژە و ئەنجومەنە سەربەخۆکانی ژنانەوە داوە.
-

ژنان لە هەڵمەتی "ڕێبەر ئاپۆ بخوێنەرەوەو هاوبەشی بکە" خۆیان پەروەردە دەکەن
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ڕێبەر ئاپۆ بخوێنەرەوەو هاوبەشی بکە" خولێکی پەروەردەی ١٥ ڕۆژە بۆ ژنان لە سەردەشت کرایەوە. ئەو ژنانەی بەشدارییان لە پەروەردەکەدا کردووە ڕایانگەیاندووە، پەروەردە بەقەد نان و ئاو پێویست و گرنگە.
-

لە ئەفغانستان بوومەلەرزە ڕوویداو نزیکەی ٦٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا
بوومەلەرزەیەک لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان بە گوڕی ٦ پلەی ڕێختەر ڕوویدا و بەهۆیەوە نزیکەی ٦٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
-

"بانگەوازەکەی ڕێبەر ئۆجالان ئیلهامبەخشە بۆ خەباتمان لە بونیادنانی ئاشتی"
ژنانی قامیشلۆ، لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، جەختیان لەوە کردەوە، ئاشتی تەنها دروشمێک نییە کە بەرز بکرێتەوە یان ڕۆژێکە کە ئاهەنگ بگێڕدرێت، بەڵکو پێویستییەکی بەپەلەیە کە پێویستی بە ئیرادەی بەکۆمەڵ و خەباتی بەردەوام هەیە.
-

"ڕاگەیاندنی تەندروست ئەرکی گەیاندنی پەیامی تەندروستە بە بینەر"
زۆربوونی دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە هەرێمی کوردستان، ناڕوونی لای وەرگر دروست کردووەو لە رووداوەکاندا هەواڵی ناڕاست و چەواشەکار دەدەنە وەرگر، لە بەرامبەردا ژنێکی میدیاکاری گەنج لە هەڵەبجە لەڕێگەی سیمینارو وۆرکشۆپەکانەوە هۆشیاری بڵاودەکاتەوە.
-

تاڵیبان هەڵمەتی سەرکوتکردنی ئارایشتگا نهێنییەکانی قژی ژنان دەستپێکرد
لە کاتێکدا تاڵیبان سنووردارکردنی ژنانی ئەفغانی توندتر دەکات، وەزارەتی بەرەوپێشبردنی فەزیلەت و ڕێگریکردن لە خراپەکاری بزووتنەوەکە، ئارایشتگاکانی هۆشداری داوە کە دەستبەجێ کارەکانیان ڕابگرن، یان ڕووبەڕووی دەستگیرکردن ببنەوە.
-

پەیامی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئاشتی
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە پەیامێکیدا بەبۆنەی ١ی ئەیلوول، ڕۆژی جیهانی ئاشتیا دەڵێت: بە هەوڵ و خۆڕاگری گەل، بەهاکانی ئاشتی و دیموکراسی و ئازادی نەک هەر ڕەگ داکوتێت، بەڵکو لە پەیکەری ژیانی کۆمەڵایەتیشدا خۆیان دەردەخەن.