ڕۆژانە
-

لەگەڵ زیادبوونی پێکدادانەکان ئاوارەبوون لە غەززە زیادی کردووە
کەرتی غەززە کارەساتێکی مرۆیی بەخۆیەوە دەبینێت و بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر باکوور و باشووری ئەو وڵاتە بەردەوامە، کە بەهۆیەوە دەیان هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون و زۆربەشیان ژن و منداڵن.
-

بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ١٦ نەمام چێندرا
لە درێژەی چالاکییەکانی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژی بەرەنگاربوونەی توندوتیژی دژی ژنان، ١٥ نەمام لە پارکی دایک چێندرا.
-

کۆچبەرانی کورد لەسەر سنوری ئەوروپا سوکایەتییان پێدەکرێت
دەزگاى لوتکە بۆ کاروبارى ئاوارە و پەنابەران لەبارەى دۆخى کۆچبەران لە کاتى گەشتنیان بە خاکى یۆنان ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە، ئەو کۆچبەرانەی کە دەگەنە سنووری یۆنان توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت سوکایەتییان پێدەکرێت.
-

دەرهێنەرێکی فیلمی میسری کۆچی دوایی کرد
ناهید فەرید شەوقی، دەرهێنەری میسری، دوای ئەوەی بە بەرهەمەکانی جێپەنجەی لە مێژووی هونەری میسردا دیاریکرد، لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
-

مهاباد، پێشانگایەکی کاری دەستی بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کرایەوە
لە شاری مهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشانگایەک بۆ نمایشکردنی بەرهەمی دەستی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کرایەوە.
-

زارا محەمەدی خەڵاتی جەمال نەبەزی وەرگرت
بە هۆی هەوڵ و تێکۆشانی زارا محەمەدی، لەپێناو پاراستنی زمانی کوردیدا، خەڵاتی جەمال نەبەزی بۆ بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بەدەستهێنا.
-

سنووری بامەڕنێ بۆردوومان کرا و کەسێک گیانی لەدەستدا
دەوڵەتی داگیركەری تورك سنووری بامەڕنێی نزیك لە پارێزگای دهۆكی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومان كرد و کەسێک گیانی لەدەستدا و برینداریش هەیە.
-

ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی لافاوەکەی تانزانیا زیادی کردووە
ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی لافاوەوە لە وڵاتی تانزانیا بەرز بووەتەوە بۆ ٥٧ کەس و ٥٨ کەسی دیکەش هێشتا لە نەخۆشخانەکان چارەسەر وەردەگرن.
-

یونیسێف بۆ منداڵانی غەززە هۆشداری بڵاودەکاتەوە
وتەبێژی ڕێکخراوی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان-یونیسێف خستیەڕوو، بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر غەززە، زۆرترین منداڵ بوونەتە قوربانى و زیان بەر منداڵان کەوتووە، داواش دەکات دووبارە ئاگربەست ڕابگەیەندرێتەوە.
-

بەهۆی زیان گەیاندن بە ژینگە و ئاژەڵان دوو تۆمەتبار دەستگیر کران
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی هاوڵاتییەکیان دەستگیر کرد کە زیاتر لە ١٠٠ داری بەڕووی بڕیوەتەوە، لە دەربەندیخانیش کەسێک دەستگیر کرا بە تۆمەتی زیندانیکردنی ئاژەڵی کێوی.
-

لە ئێران ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت ناتوانن بە تەنیا بچنە دەرەوە
نیگار م.، کە خاوەن پێداویستی تایبەتە و لە ئێران دەژی، باسی لەوە کرد، ماوەی چەند ساڵێکە کورسی گەڕۆک بەکاردەهێنێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی شارەکە بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دیزاین نەکراوە، ناتوانێت بە تەنیا بچێتە دەرەوە.
-

مانگرتن لە خواردن لە ڕۆژی ٩دا بەردەوامە
مانگرتنی ئێشکگری زیندانیانی سیاسی کە بە داواکاری "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" لە زیندانەکان دەستی پێکرد، لە ڕۆژی ٩یەمدا بەردەوامە.
-

سیما مورادبیگی: ئەگەری چاندنەوەی جومگەی ئانیشکم نییە
سیما مورادبیگی، یەکێک لە قوربانیانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" کە زیاتر لە ٢٠٠ گولـلە لە ئانیشکیدا بوو، ڕایگەیاند، بەپێی دوایین پشکنینەکان هیچ ئەگەرێکی چاندنەوەی جومگەی ئانیشکی نییە.
-

ئیتاب حەسەن: ڕێکخراوە فریاگوزارییەکان وەڵامی داواکارییەکانی ژنان نادەنەوە
ئیتاب حەسەن، ئەندامی فەرمانگەی خزمەتگوزارییە مرۆییەکانی تل تەمر، ڕایگەیاند، هەزاران کەس کە بەهۆی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکەوە ناچاربوون ڕوو لە تل تەمر بکەن، پێویستیان بە پشتیوانی هەیە و ڕێکخراوە مرۆییەکانیش وەڵامی داواکارییەکانی ژنان نادەنەوە.
-

ئیسرائیل هێرشی کردە سەر پزیشکانی بێ سنوور
ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور ڕایانگەیاند، کە ئیسرائیل هێرشی کردە سەر کاروان و کلینیکەکانیان، لە ئەنجامدا پەرستارێکی خۆبەخش و ئەندامێکی خێزانی یەکێک لە خۆبەخشەکان گیانیان لەدەستدا.
-

سێ ڕۆژنامەنووس کە کار لەسەر پرسەکانی ژن دەکەن خەڵاتیان پێبەخشرا
له چوارچێوهی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بهرهنگاربوونهوهی توندوتیژی دژی ژنان، ڕێكخراوی نوێ دووهمین خەڵاتی ساڵانهی ڕوناكی نوێی دابهشكرد.
-

نێرگس محەمەدی: دەنگم بەرزتر دەکەمەوە بۆ جیهان
نێرگس محەمەدی زیندانی سیاسی کە چاوپێکەوتن و پەیوەندیکردن لەگەڵیدا قەدەغەکراوە، لەڕێگەی پارێزەرەکەیەوە لە پەیامێکدا دەڵێت: دەنگم بۆ جیهان بەرزتر دەکەمەوە.
-

زیاتر لە هەزار منداڵی کارکەر لەسەر شەقامەکانی سلێمانین و توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت
بەپێی دواین ڕووپێوی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێم، زیاتر لە هەزار منداڵی کارکەر لەسەر شەقامەکانی سنووری سلێمانی کاردەکەن و ڕووبەڕووی توندوتیژیی جەستەیی و زایەندی و دەروونی دەبنەوە.
-

تەندروستی جیهانی: بەکارهێنانی سووتەمەنییەکان هۆکاری لەپێشینەی پیسبوونی هەوان
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، بەکارهێنانی سووتەمەنییەکان هۆکاری لەپێشینەی پیسبوونی هەوان، ساڵانە بەهۆی پیسبوونی هەواوە ٧ ملیۆن کەس گیان لەدەستدەدەن.
-

خۆپیشاندەران داوای تەرخانکردنی بودجە دەکەن بۆ خەڵک نەک بۆ جەنگ
بە دروشمی "بودجەیەک بۆ خەڵک نەک بۆ جەنگ"، ژنانی کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا چوونە سەر شەقامەکان بۆ داواکردنی مافەکانیان و مافەکانی هەموو خەڵک لە کاتێکدا ڕووبەڕووی هەژارییەکی بەربڵاو بوونەوە لە وڵاتەکەدا.