ڕۆژانە
-

ژنانی شەنگال بۆ ڕۆژی جیهانی ژنان خۆیان ئامادە دەکەن
یەکێتی ژنانی گەنجی شنگال بە هاوکاری شارەوانی گەل، دەستییان بە ئامادەکارییەکانی چالاکییەکانی ڕۆژی جیهانی ژنان کرد
-

کەرکوک، ڕژاک یادی ژنە تێکۆشەرانی شەهیدی بەرزڕاگرت
لە شاری کەرکوک، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، بەبۆنەی ٨ی مارس بە چالاکییەک یادی شەهیدانی ژنانی تێکۆشەر و شۆرشگێریان بەرزڕاگرت.
-

ژنان تاجەگوڵینەیان لەسەر گۆڕی شەهیدانی ژن دانا
لە درێژەی چالاکییەکانی ٨ی ئادار، کەمپەینی یەکڕیزی ژنان تاجەگوڵینەیان لەسەر شوێنی تیرۆرکردنی تاگیهان ئاکارسەل و مەزاری شەهیدانی ژن دانا.
-

فەڕەنسا مافی لەباربردن لە دەستووردا جێگیر دەکات
فەڕەنسا خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی ببێتە یەکەم وڵات لە جیهاندا کە مافی لەباربردن لە دەستووری خۆیدا جێگیربکات.
-

لە شوباتدا ٢٧ حاڵەتی ڕفاندن، لەناویاندا ٦ ژن و منداڵێک لە عەفرین تۆمارکراوە
تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی لە عەفرینی داگیرکراو بەردەوامە، لە مانگی شوباتدا ٦ کەس کوژران و ٢٧ کەسی دیکەش ڕفێندران، لەناویاندا ٦ ژن و منداڵێک هەن.
-

ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان: لە غەززە ٩ هەزار ژن کوژراون
ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایانگەیاند، نزیکەی ٩ هەزار ژن لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کوژراون و لە هەمان کاتدا ئەو جەنگە دژی ژنان بووە.
-

دووەم ڕووداو لەمڕۆدا، لە خانەقین ژنێک کوژرا
بەیانی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی خانەقین کە شوێنەواری ٧ گولـلە بە لەشییەوە بووە.
-

لە پاکستان بەهۆی بارانی بەخوڕەوە ١٧ کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە پارێزگای خەیبەر پختونخوا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پاکستان ١٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٣ کەسیش بریندار بوون، کەشوهەوای خراپ بەردەوامە و کاریگەری لەسەر ناوچەکە هەیە.
-

یاسای سروشت بۆ نۆژەنکردنەوەی سروشت پەسەند كرا
دوای ناڕەزایەتی جوتیاران لە سەرتاسەری ئەوروپادا، پەرلەمانی ئەوروپا یاسای سروشتی بۆ نۆژەنکردنەوەی سروشت پەسەند کرد.
-

"با لە ٨ی ئاداردا بە جۆشەوە لەسەر شەقامەکان بین"
ژنانی ئامەد بە بۆنەی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژنان بۆ ماوەی هەفتەیەک لە گۆڕەپاندا دەبن، ئامینە ئاکشاهین، ئەندامی کۆمیتەی ڕێکخستنی داکاپ ڕایگەیاند، لە ٨ی ئاداردا گردبوونەوەیەکی گەورەی کۆتایی ئەنجام دەدەن.
-

لە کەلار منداڵێکی کچ بە گوماناوی گیانی لەدەستدا
لە شارەدێی ڕزگاری کەلار، منداڵێکی کچی ١٤ ساڵ بە گوماناوی، کە شوێنەواری گولـلە بە لەشییەوە هەیە، گیانی لەدەستدا.
-

ژنانی ئێزدی: ئازارەکانمان دەکەینە هێز و ئیرادە
ژنانی ئێزدی ئاماژەیان بەوەکرد، دەوڵەتی تورکیا بە هێرشەکانی سەر شەنگال ڕێکخراوی ژنان و کۆمەڵگەی ئێزدی کە دوای فەرمانی ٣ی ئاب بەهێز بوو دەکاتە ئامانج، بەڵام ئازارەکانیان دەگۆڕن بۆ هێز و ئیرادەو ژیانی ئازاد.
-

ڕەمزیە محەمەد: پاراستنی بەهاکانی شۆڕش بەرزکردنەوەی تێکۆشانە
ڕەمزیە محەمەد، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار، هەڵسەنگاندنی دەستکەوتەکانی ژنانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ساڵی ٢٠٢٣دا کرد و وتی: ئەمساڵ ڕێکخراوی ژنان سەرکەوتوو بوو و دەستکەوتەکانمان بە هاوکاری کۆمەڵایەتی مسۆگەر کرا.
-

ژنێک بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەستدا
تەرمی ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵ کە بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەست دابوو، لە وێستگەی بی ئاڕ تی لە تاران دۆزرایەوە.
-

ڕێژەی وازهێنان لە خوێندن لە ئێران زیادی کردووە
بریکاری خوێندنی ناوەندی وەزارەتی پەروەردە لە ئێران ناسنامەی ٢١٦ هەزار خوێندکاری ڕاگەیاند کە لە قۆناغی یەکەمی دواناوەندی نەیانتوانیوە بخوێنن.
-

لە پێناو کۆتایهێنان بە شەڕ لە کەرتی غەززە چالاکوانان خۆپیشاندانیان کرد
زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و فێمینیستەکان داوای خۆپیشاندانیان کردووە لە سەرانسەری جیهان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی مەدەنی لە غەززە و داوای ئاگربەستی هەمیشەیی دەکەن.
-

کەمترین ڕێژەی بەشداربوون لە هەڵبژاردنی ئێران تۆمار کرا
بەپێی ئامارە بەراییەکان ڕێژەی بەشداربوون کەمتر لە ٤١٪ بووە و لە ناوچە کوردییەکانیش ١٢٪ـی تێنەپەڕاندووە، شارەزایانیش هۆکاری ئەمەیان گەڕاندەوە بۆ شەهیدکردنی ژینا ئەمینی و ئەو توندوتیژیانەی لە شۆڕشی 'ژن-ژیان-ئازادی' بەرامبەر بە خەڵکیان دەکرد.
-

مەترسی لە خراپبوونی دۆخی سودان هەیە
بەگوێرەی ئەوەی لەلایەن کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤەوە پشتڕاستکراوەتەوە، هەزاران هاوڵاتی مەدەنی لە سودان لەئەنجامی بەردەوامی ململانێکان و تێکهەڵچوونە بەردەوامەکانی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا کە مەترسی لەسەر ئاشتی ناوچەکە دروست دەکەن، لە
-

"شانۆ هەوڵێکە بۆ پەرەپێدانی تواناکانی ژنان و گوێگرتن لە دەنگیان"
حەنان سالک، ئەکتەری مۆریتانیا ئاماژەی بەوەکرد، شانۆ یەکێکە لەو ئامرازانەی کە دەتوانێت پاڵپشتی ژنان بکات و هۆشیارییان بەرز بکاتەوە و سەرنجییان ڕابکێشێت بۆ کارەکانیان، بۆ ئەوەی بتوانێت ببێتە هێزێکی یەکگرتوو.
-

کۆنگرەی ستار کۆبوونەوەیەکی بۆ ٨ی ئادار لە حەسەکە ڕێکخست
بە دروشمی "بە ئیرادەی ژنانی ئازاد، سیاسەتەکانی قڕکردن و داگیرکردن و گۆشەگیری تێکدەشکێنێنین"، کۆنگرەی ستار لە شاری حەسەکە کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.