ڕۆژانە
-

چالاکی ئێشکگری ئامینە شەنیاشار لە ڕۆژی ١١دایە
ئامینە شەنیاشار کە ماوەی ١١ ڕۆژە لەبەردەم پەرلەمان بەردەوامە لە چالاکی ئێشکگری بۆ دادپەروەری، دەڵێت: "ئەمە چ دەوڵەتێکی ناڕەوا و خیانەتکارە، کوڕەکانم چییان کردووە"، هەروەها بانگەوازی لە دەسەڵات کرد،
-

مانگرتنێکی گشتی و ناڕەزایەتی لە دوای کوشتنی بارمتە ئیسرائیلییەکان بەڕێوەدەچێت
دوای شەپۆلێکی ناڕەزایەتی کە دوای دۆزینەوەی تەرمی ٦ بارمتە دەستیپێکرد، ئەمڕۆ مانگرتنی هەمەلایەنە لە هەموو کەرتە گرنگەکانی ئیسرائیل دەستیپێکرد.
-

ژنان لە ڕۆژی ئاشتیدا وتیان: سیاسەتی جەنگ هیچ سوودێکی نییە
ئەو ژنانەی لە ١ی ئەیلول، ڕۆژی جیهانی ئاشتی قسەیان کرد، جارێکی دیکە ویستی خۆیان بۆ ئاشتی دەربڕی و ڕایانگەیاند، سیاسەتە جەنگییەکانی حکومەت هیچ سودێکی نییە و پێویستە لەبەرامبەردا هەمووان بەرپرسیارێتی هەڵبگرن.
-

ڕۆژدا یڵدز: دابەشبوونمان بە حەقیقەت دەرباز کرد
ڕۆژدا یڵدز، ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ژنۆلۆژی ڕایگەیاند، لە دوایین ژمارەی گۆڤارەکەدا دۆسیەیان لەسەر هەموو پارچەکانی کوردستان دروستکردووە و وتی: بە پێنووس و حەقیقەتی خۆمان سنوورەکانمان دەرباز کرد.
-

بۆ دووەم ڕۆژ بایکۆت لە سلێمانی و هەڵەبجە بەردەوامە
بەهۆی دواکەوتن و پێنەدانی مووچەی دوو مانگی ڕابردوو، بۆ دووەم ڕۆژى لەسەر یەک بەشێک لە فەرمانگەکانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە بایکۆتی کارەکانیان کردووە.
-

"ئێزیدییەکان تا کۆتایی لە پشت پارتەکەیانن"
تاژێ و خۆبەڕێوەبەری شەنگال چالاکییەکی سێ ڕۆژەیان لە ناوەندی شەنگال بۆ پشتیوانی لە پادێ دەستپێکرد، چالاکییەکە بە بەیاننامەیەک کۆتایی هات و ئەو ژنانەی کە بەشدارییان کرد، ڕایانگەیاند کە تا کۆتایی پشتگیری لە پادێ دەکەن.
-

ژنان لە ڕێگەی پەروەردەوە هۆشمەندی پیاوان دەگۆڕن
ئەکادیمیای شەهید ژیان لە کامپی مەخموور بە ئامانجی گۆڕینی تێڕوانینی پیاوان دەستی بە خولێکی پەروەردە کرد بۆ مامۆستایانی پیاوی بەشی مەخموور، خولی پەروەردەکە بە بەشداری ٢٨ مامۆستا دەستیپێکرد و ماوەی ١٢ ڕۆژی خایاند.
-

"دەبێت هەمووان دژی یاساکە بووەستنەوە"
لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی ژنانی چالاکوان سیمینارێک بۆ دکتۆر ڕازاو گوڵی بە ناونیشانی "یاسای باری کەسێتیی ژمارە ۱۸۸ی ساڵی ۱۹٥۹ی عێراقی" ڕێکخرا و جەختکرایەوە هەموارەکە هاندانی دەستدرێژیکردنە سەر کچانی نۆ ساڵە لە ژێر ناونیشانی هاوسەرگیریدا.
-

کۆنفرانسی ئاشتی و دیموکراسی لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوامە
کۆنفرانسی ئاشتی و دیموکراسی کە لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، لە ڕۆژی دووەمدا بە پانێڵی "جینۆسایدی کۆمەڵایەتی، جینۆسایدی ژنان و جینۆسایدی ئیکۆلۆژی" بەردەوامە.
-

لە ماوەی ٥ ساڵدا زیاتر لە ١١ هەزار تۆمەتباری ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کراون
بە پێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان زیاتر لە ١١ هەزار تۆمەتباری ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کراون و چەندین جۆر ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەردا گیراوە.
-

بەهۆی بۆمبی پاشماوەی داعش چوار منداڵ لە سنووری نەینەوا گیانیان لەدەستدا
لە گوندێکی شارۆچکەی بەعاج لە سنووری پارێزگای نەینەوا بۆمبێکی پاشماوەی داعش بە خێزانێکدا تەقییەوەو چوار منداڵی خێزانەکە گیانیان لەدەستدا.
-

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان پێشێلکارییەکانی مانگی ئابی بڵاوکردەوە
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتەکەیدا ئەو پێشێلکاریانەی مافەکانی ئاشکرا کرد کە لە مانگی ئابدا ڕوویانداوە، بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ١٤ کەس لە سێدارە دراون.
-

٦٤٠ منداڵ لە کەرتی غەززە کوتانیان بۆ دەکرێت
ئەمڕۆ نەتەوە یەکگرتووەکان بە هاوکاری لەگەڵ بەرپرسانی تەندروستی فەڵەستین دەستی بە کوتانی ٦٤٠ هەزار منداڵ لە کەرتی غەزوە کرد.
-

"خەباتی ژنانی فەلەستینی و کورد ڕەنگدانەوەی یەکڕیزیی دۆز و چارەنووسە"
ئەنجومەنی هەماهەنگی کوردستان لە ڕێپێوانی جیهانی ژنان دووپاتی کردەوە کە ئازارەکانی خالێدە جەرار درێژکراوەی خەباتی ژنانی کوردە، بەو پێیەی ئەم پەیوەندییە لە نێوان خەباتی ژنانی فەلەستینی و ژنی کورد ڕەنگدانەوەی یەکگرتوویی دۆز و چارەنووسە.
-

خولێکی پیشەیی بۆ ٢١ لە دەرچووانی پەیمانگا و زانکۆکان بەڕێوەچوو
ڕێکخراوی چەتر بە هەوکاری سەنتەری کار بۆ وەرزی هاوینی ئەمساڵ چوارەم خولی فێربوونی بڕین و دوورمانی کردەوە و تا ئێستا نزیکەی ١٠٠ ژن بەشداریان لە خولەکاندا کردووە.
-

تەرمی ٦ بارمتەی ئیسرائیلی دۆزرایەوە کە دوویان ژنن
کۆبوونەوەکانی ئاڵوگۆڕی بارمتەکان و ئاگربەست لە غەززە هیچ ئەنجامێکی نەبوو، سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، تەرمی ٦ بارمتەی ئیسرائیلیان لە باشووری ناوچەکە دۆزیوەتەوە.
-

بە دروشمی "ئێوە ئایندەی گەشن" یەکەمین فێستیڤاڵی چالاکی هونەری قوتابخانەکان بەڕێوەچوو
بە دروشمی "ئێوە ئایندەی گەشن" لە سەنتەری گەنجانی کۆیە یەکەمین فێستیڤاڵی چالاكی هونەری قوتابخانەكانی پەروەردەی كۆیە بەڕێوەچوو، تیایدا منداڵان چالاکییە هونەرییەکانیان پێشکەشکرد.
-

هیچ پێشکەوتنێک لە دۆسیەی بێسەروشوێن بوونی ناریندا نییە!
پارێزەر موژدە تۆزبای، سەرۆکی کۆمەڵەی دەستپێکی ژنان و منداڵان کە سەردانی بنەماڵەی ارینی بێسەروشوێنی لە ئامەد کرد، وتی : بە ڕووداوی نارین جارێکی دیکە بینیمان کە منداڵەکانمان پارێزراو نین.
-

"هەڵمەتی جیهانی بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان دەستکەوت و پێشکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە"
ڕیحان عەلۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار دووپاتی کردەوە، پێویستە قۆناغی داهاتووی هەڵمەتی "ئازادی فیزیکی بۆ ڕێبەر ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کاریگەرتر و چالاکتر بێت، بۆ ئەوەی ببێتە هێزێکی فشار لەسەر هەموو ئەو زلهێزانەی کە دەسەڵاتیان لە جی
-

ژنانی عەفرین: گۆشەگیری ڕێبەر ئاپۆ دەشکێنین
ژنانی عەفرین کە ڕوویان لە شەهبا کردووە، کاردانەوەی خۆیان بەرامبەر بە زیادبوونی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی و ڕایانگەیاند، داگیرکەران لە ڕێگەی گۆشەگیرییەوە هەوڵی جێبەجێکردنی پلانەکانیان دەدەن.