ڕۆژانە
-

ژنان هەڵمەتی واژۆکردنیان دژی تاڵیبان دەستپێکرد
گروپێک لە داکۆکیکارانی مافی ژنان هەڵمەتێکی واژۆکردنیان دەستپێکرد و داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، هەنگاو بنێت بۆ ئەوەی لە ئەفغانستان کە لە ژێر دەسەڵاتی تاڵیباندایە، مافی ژنان زیاتر پێشێل نەکرێت.
-

میدیا ئەحمەد: بەئامانجکردنی ژنانی ڕۆژنامەنووس ڕۆڵی گرنگی ئەوان نیشان دەدات
ڕۆژنامەنووس میدیا ئەحمەد دووپاتی کردەوە کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر شاری سلێمانی و بەئامانجگرتنی ژنە ڕۆژنامەنووسان ڕۆڵی قەڵەمەکەیان نیشان دەدات و ڕایگەیاند، پێویستە هەمووان ناڕەزایەتی دەرببڕن بەرامبەر بە بێدەنگی عێراق.
-

عێراق ٤٢١ حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی تۆمار کردووە کە ٣٢٧یان ژنن
بە پێی ڕاپۆرتێکی ئاماریی بەشی ڕووداوە سێکسییەکانی بەشی پزیشکی دادوەری عیراق، لە ماوەی ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا ٤٢١ حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی و توندوتیژی لە وڵاتەکەدا تۆمار کراوە، کە ٣٢٧ حاڵەتیان ڕووبەڕووی ژنان بووەتەوە.
-

بەرەی هاوپەیمانی ۱۸۸ کارنامەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕەتدەکاتەوە
بە بەشداری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و بەرەی هاوپەیمانی ۱۸۸ی ڕێکخستنی کوردستان، دژی دانانی خوێندنەوەی هەمواری یاسای باری کەسێتی عێراقی لە کارنامەی پەرلەماندا، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا.
-

دوای ٢٨ ڕۆژ لە مانگرتن دۆخی تەندروستی مریەم مەهرابی بەرەو خراپتر دەچێت
باری تەندروستی مامۆستا مریەم مەهرابی دوای ئەوەی بۆ ماوەی ٢٨ ڕۆژ مانی لە خواردن گرت لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بەو سزایەی کە لە دژی دەرچووە، خراپتر بوو.
-

لە ناوچە داگیرکراوەکان توندوتیژی زیادی کردووەو باوکێک ئازاری کچەکەی دا
ناوچە داگیرکراوەکان ڕۆژانە شایەتحاڵی تاوانی توندوتیژی و کوشتنی ژنان و منداڵانن لە لایەن چەتەکانی داگیرکەری تورکیا کە بەبێ هیچ لێپرسینەوەیەک لە تاوانباران بەردەوامی هەیە.
-

كەسوكاری ئەنفالكراوانی كۆیە دژی شێواندنی گۆڕە بەكۆمەڵەكان ناڕەزایەتییان دەربڕی
بەشێك لە كەسوكاری ئەنفالكراوانی سنووری كۆیە بەهۆی شێواندن و هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان لە ڕێگەی شۆفڵ و حەفارەوە گردبوونەوەیەكیان ئەنجامدا و چەند داواکارییەکیان خستەڕوو.
-

لە ئێران زیاتر لە ٤٠٠ کەس لە سێدارە دراون کە ١٥یان ژن بوون
گروپی پسپۆڕانی سەربەخۆ ڕایانگەیاندووە، لەمساڵدا زیاتر لە ٤٠٠ کەس لە ئێران لەسێدارە دراون کە ١٥یان ژن بوون.
-

لە فەڕەنسا دژی دەستدرێژی زایەندی لەلایەن هاوژینێکەوە بۆ سەر ژنیک ناڕەزایەتی بەردەوامە
١٥ ژن لە فەڕەنسا لەبەردەم دادگای تاوانەکانی فەرەنسا بۆ دەربڕینی توڕەیی خۆیان لە تاوانی دەستدرێژی زایەندی کە لەلایەن هاوژینێکەوە ئەنجامدراوە ناڕەزایەتییان دەربڕی.
-

هەتاو ئەکرەمی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سزای بەسەردا سەپێندرا
هەتاو ئەکرەمی، ژنێکی شاری بۆکان، بە تۆمەتی "ھاوکاریکردنی حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان" سزای ٨ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
-

گەنجانی نێودەوڵەتی سەردانی شەنگالیان کرد
شاندێکی گەنجانی نێودەوڵەتی "ئینتەرناسیۆنالیست" لە ئەوروپا سەردانی شەنگالیان کرد و لەلایەن تاژێ-وە پێشوازی لێکرا.
-

بنەماڵەی گوڵستان تارا سەردانی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژنامەنووسانی میزۆپۆتامیایان کرد
بنەماڵەی ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارا کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە لە سلێمانی تیرۆر کرا، سەردانی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژنامەنووسانی میزۆپۆتامیایان کرد و بەڵێنی درێژەدانیان بە ڕێبازی شەهید گوڵستان دا.
-

ژنان لە هەموو جیهانەوە دژی قەدەغەکاری تاڵیبان هۆنراوەیان خوێندەوە
ژنان لە هەموو جیهانەوە ڤیدیۆی گۆرانی و هۆنراوەیان بڵاودەکەنەوە کە دژی ئەو یاسایەی تاڵیبان دەرچووە، کە دەنگی ژنان قەدەغە دەکات و داواش لە هەموو لایەک دەکەن دژی سیاسەتەکانی دژە ژنان بوەستنەوە.
-

لە یەمەن ژنان بە هۆی نایەکسانی لە بارودۆخێکی سەختدا کار دەکەن
ماریا ڕەشید، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی لیژنەی نیشتمانیی ژنان، جەختی لە گرنگی دابینکردنی کەشێکی کارکردنی گونجاو بۆ ژنان کردەوە و وتی: پێویستە ئەم دەرفەتە لە دامودەزگاکانی دەوڵەت لە یەمەن دروست بکرێت.
-

ماوەت و قەندیل و چۆمان بۆردومان کران
لە درێژەی هێرشە بەردەوامەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، سنووری گوندی گەڵاڵەی شارباژێرو ناوچەکانی بناری قەندیل و چۆمان لە سنووری هەولێر بۆردومان کران.
-

پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای باری کەسی دەکات
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات، بەپێی خشتەی كارنامەی كۆبوونەوەكە خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای باری كەسی دەكرێت.
-

دەیان کەس لە کەرتی غەززە کرانە ئامانج و گیانیان لەدەستدا
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، هێزەکانی ئیسرائیل سێ کۆمەڵکوژییان لە دژی خێزانەکان ئەنجامدا و ٤٨ کەس گیانیان لەدەستداو ٧٠ کەسیش بریندار بوون.
-

لە سودان بەهۆی کۆلێراوە ٩٨ کەس گیانیان لەدەستدا
وەزارەتی تەندروستی سوودان بڵاویكردەوە، ژمارەی تووشبوون بە كۆلێرا بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە ٩٨ كەسی دیکەش بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە.
-

تەژەکە-ئە: هەنگاوی هەڵمەتی ئازادی بۆ ئۆجالان چووەتە قۆناغێکی نوێوە
کۆردیناسیۆنی تەژەکە-ئە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا بە هەنگاوی نوێی 'تیشکەکانی خۆر' بیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەگەیەنن بە هەموو کەس و جێگەیەک.
-

پەرستاران ڕووبەڕووی خزمەتگوزاری ناستاندارد، سەپاندنی کاتی زیادەی زۆرەملێ و مووچەی کەم دەبنەوە
بەهۆی بەردەوامی ناڕەزایەتی پەرستاران، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی فریاکەوتنی پزیشکی ئێران، "نەبوونی کارمەندانی فریاکەوتن"، "خزمەتگوزاری ناستاندارد" و "کاتی زیادەی زۆرەملێ" بە گرنگترین کێشەی کارمەندانی فریاکەوتن و کارمەندانی پزیشکی دادەنێت.