ڕۆژانە
-

ژنانی مەخموور: پێویستە لە دژی گۆشەگیری تێبکۆشین
ژنانی کامپی مەخموور جەختیان لە تێکۆشان بۆ شکاندنی گۆشەگیریی توندی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد کردەوە و ڕایانگەیاند، لە بەرامبەر ئەو گۆشەگیرییە سەختەدا پێویستە ژنان و خەڵکی ئازادیخواز لە هەموو لایەک لە خەباتێکی گەورەدا بن.
-

ڕۆژنامەنووسانی ئازاد: بەهۆی خستەڕووی ڕاستییەکان گوڵستان و هێرۆ کرانە ئامانج
خەباتکارانی ڕاگەیاندنی ئازاد بە چالاکییەک لەبەردەم کۆنسوڵخانەی عێراق لە بروکسل هێرشی سەر ڕۆژنامەنووسانیان شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند، ڕۆژنامەنووسان گوڵیستان تارا و هێرۆ بەهادین بەهۆی ئاشکراکردنی هاوپەیمانی و تاوانە چەپەڵەکانەوە بە ئامانج گیران.
-

لە بۆردوومانەکەی ئەمڕۆی چوارتا سێ کەس گیانیان لەدەستداو منداڵیان تێدایە
کەمێک پێش ئێستا دەوڵەتی تورک بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکی هاوڵاتییانی مەدەنی لە گوندی هەرمێلە لە سنووری شارۆچکەی چوارتا کردو بە هۆیەوە سێ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان منداڵە.
-

لە چوارتای سلێمانی ئۆتۆمبێلێک بە فڕٶکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج
کەمێک پێش ئێستا، دەوڵەتی تورک بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکی لە سنووری شارۆچکەی چوارتا کردو زیانی گیانی هەیە.
-

ئۆتۆمبێلێک کە کرێکارانی کشتوکاڵی هەڵگرتبوو تووشی ڕووداو بوو منداڵێک گیانی لەدەستدا
ئۆتۆمبێلی کرێکارانی کشتوکاڵی وەرزی کە لە وێرانشارەوە بەرەو ئۆردو دەڕۆیشتن تووشی ڕووداوێک بوو، لە ڕووداوەکەدا منداڵێک گیانی لەدەست دا و ٢٥ کەسیش بریندار بوون.
-

بۆ دووەم ساڵ مانگی ئاب گەرمترین بوو
ئاژانسی چاودێری کەشوهەوای ئەورووپا ئاشکرای کرد، تۆمارەکان دەریدەخەن مانگی ئاب گەرمترینی ئەم مانگە بووە لە مێژوودا، بەمەش بۆ دووەم ساڵی لەسەریەکە مانگی ئاب ئەوەندە گەرم بێت.
-

بە بیانووی شەرەف کچێک لە سوەیدا لەلایەن باوکیەوە کوژرا
کوشتنی ژنان بە بیانووی شەرەف، بەهۆی نەبوونی یاسایەک کە پارێزگاری لە ژنان بکات، زیاتر دەبێت، لە نوێترین ڕووداودا کچێک لە شاری سوەیدای سووریا لەلایەن باوکیەوە کوژرا.
-

سارا تاوسی ڕۆژنامەنووسی ئێرانی بە گوماناوی گیانی لەدەستدا
ڕۆژنامەنووسی ئێرانی سارا تاوسی دوای گرتنی وێنەی کوڕی ڕەزا عارف، جێگری سەرۆک کۆماری ئێران کە بەشداری کۆبوونەوەیەکی حکوومەتی کردبوو، بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا.
-

دوابەدوای ناڕەزایەتی لایەنگرانی فەلەستین پۆلیسی دانیمارک گرێتا تونبێری چالاکوانی دەستگیر کرد
چالاکوان گرێتا تونبێری دوای ئەوەی ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بەو پراکتیزە و پێشێلکاریانەی کە هێزەکانی ئیسرائیل لە ژێر ڕۆشنایی شەڕی بەردەوامیان لە کەرتی غەززە ئەنجامی دەدەن، دەستگیرکرا.
-

کەسوکاری گیان بەختکردووانی خەلەکان: بێدەنگی هاوبەشیە لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا
ئەمڕۆ مەراسیمی بەخاک سپاردنی تەرمی گیان بەختکردووانی کۆمەڵکوژییەکەی دوێنێی خەلەکان بەڕێوەچوو، کەسوکارەکەی ئاماژەیان بەوەدا، بێدەنگی کردن لە ئاستی ئەو تاوانە جگە لە هاوبەشیکردن تێیدا هیچی دیکە نییە، تکایە لەمەودوا هەڵوێست وەربگرن.
-

واژۆ بۆ پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی کۆکرایەوە و بۆ ١٤ ڕێکخراو نێردراوە
ئەو واژۆیانەی یەرەژە لە دژی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و شەریف محەمەدی لە هەڵمەتی "نا بۆ لەسێدارەدان" کۆکراونەتەوە، بۆ ١٤ ڕێکخراوی ناردووە.
-

"هێرشەکانی حکومەتی شام کاردانەوەی سەرکەوتنی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکە"
شەهرزاد جاسم، ئەندامی کۆمیتەی هەماهەنگی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا، ئیدانەی ئەو هێرشانەی کرد کە ژنان و منداڵانی دێرەزووریان کردە ئامانج و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هێرشانە دژی هاودەنگی گەلانی ناوچەکەو پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکە.
-

بەرەی ژنانی باشوور: ڕۆژانە کورد بە دەستی تورک کۆمەڵکوژ دەکرێت
لە دژی بۆردوومانەکەی دوێنێی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ڕێگای خەلەکان- کانی وەتمان کە تێیدا باوکێک و دوو کوڕی گیانیان بەختکرد، بەرەی ژنانی باشووری کوردستان ڕایگەیاند، ئامانجیان لەناوبردن و قڕکردنی گەلی کوردە.
-

لە شەنگال پەرتوکخانەیەک کرایەوە
یەکێتی گەنجانی ئێزدیخان و یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال پەرتوکخانەی شەهید ڤەژینیان لە خانەسۆر کردەوە، ئەمە یەکەم پەرتوکخانەیە لە شەنگال کە پەرتوکی مێژوویی و ڕۆشنبیری و فەلسەفی و هونەری تێدایە.
-

باوکێک و دوو کوڕەکەی لە بۆردوومانەکەی خەلەکاندا گیانیان بەختکرد
بە پێی زانیارییەکان لە بۆردوومانەکەی ئەمڕۆ دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگای خەلەکان – کانی وەتمان باوکێک و دوو کوڕەکەی گیانیان بەختکرد، کە دانیشتووی شارەدێی حاجیاوان لە هەرێمی ڕاپەڕین.
-

لەگەڵ دەستپێکردنەوەی خوێندن ناڕەزایەتی خوێندکاران لە زانکۆی کۆڵۆمبیا بەردەوامی هەیە
لەگەڵ دەستپێکردنەوەی وانە خوێندن، دەیان خوێندکار لە دەرەوەی کامپی زانکۆی کۆلۆمبیا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا ئەمەش وەک ناڕەزایەتی و ڕەتکردنەوەی بەردەوامیی شەڕی ئیسرائیل لەسەر کەرتی غەززە.
-

دەوڵەتی تورکیا بۆ جاری سێیەم هاوڵاتیانی مەدەنی دەکاتە ئامانج
کاتژمێر ١:٢٥ خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆدا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، لەسەر ڕێگای نێوان دوکان - کانی وەتمان و لە نزیک شارەدێی خەلەکان، بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندکروزەری کرد.
-

ژنانی جەزائیر خۆیان بۆ هەڵبژاردن ئامادە دەکەن
ژنانی جەزائیر لە زۆر بواردا کاردەکەن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، کە بڕیارە لە ٧ی ئەیلولدا بەڕێوەبچێت، هەر لە سیمینار، کۆبوونەوە، کارکردن لە گەڕەکەکاندا تا دەگاتە بانگەشەی بانگەشەی هەڵبژاردن، بۆ ئەوەی ژنان لە بواری سیاسیدا بەهێز بن.
-

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ خوێندنەوەی دووەمی یاسای باری كەسێتی دواخرا
بە پێی کارنامەی پەرلەمانی عێراق، دوێنێ بڕیار بوو خوێندنەوەی دووەم بۆ هەموواری یاسای باری كەسێتی بكرێت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی ڕێژەی تەواوی پەرلەمانتاران بۆ کارێکی نادیار دواخرا.
-

کونسوڵی ئەمریکا داوای گونجاندنی مەودای ئازادی کاری ڕۆژنامەوانی دەکات
كونسوڵی ئەمریكا لە هەولێر لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە كۆبووەوە و جەختیان لە دروستکردنی مەودای گونجاو و ئازادی کاری ڕۆژنامەوانی کرد لە هەرێمی کوردستان.