ڕۆژانە
-

ساروناز ئەحمەدی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەت دەکاتەوە
ساروناز ئەحمەدی وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر شێوازی چارەسەری پزیشکی و ڕێگریکردن لە مۆڵەتی پزیشکی، دەرمانەکانی ڕاگرتووە.
-

ژنانی حەسەکە: ئامانجی هێرشەکانی تورکیا تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەیە
ژنانی شاری حەسەکە لە کانتۆنی جەزیرە لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئیدانەی هێرشەکانی تورکیایان کرد کە ئازارەکانیان زیاتر دەکەن و ئامانجیان بڵاوکردنەوەی ترس و نائارامییە لەناو خەڵکی ناوچەکەدا.
-

بە هۆکاری نادیار ئاگر لە شارباژێر کەوتووەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئاگر لە سنوری گوندی گەڕەدێ و کانی شێخان لە شارباژێر کەوتووەتەوە و ١٥ دۆنم پووش و پاوان و دار سووتاون.
-

بەرەی ژنانی باشوور: وەستانەوە لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا ئەرکی هەمووانە
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرەی ژنانی باشووری کوردستان هەڵوێستی خۆیان دژی لەشکرکێشییەکانی دەوڵەتی تورکیا خستەڕوو ئاماژەیان بەوەدا، دەوڵەتی تورکیا داعش دەهێنێتە باشووری کوردستان.
-

دیبەیتێک لە بارەی هەموواری یاسای باری کەسێتییەوە ڕێکخرا
لە دیبەتێکدا هەریەک لە نیان عومەر، پارێزەر و بەهار عەبدولڕەحمان، یاساناس و تریفە جەلال چالاکوانی مافی مرۆڤ باسیان لە لێکەوتەکانی هەمووارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی عێراق کرد.
-

١١ چالاکوانی ژن سزای سەرجەمی زیاتر لە ٤٠ ساڵیان بەسەردا سەپێنراوە
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاپۆرتێکیان بڵاوکردەوە و بە پێی زانیارییەکان ١١ چالاکوانی ژن سزای سەرجەمی زیاتر لە ٤٠ ساڵیان بەسەردا سەپێنراوە و ٢٣ ژنیش لەلایەن کەسوکاریانەوە کوژراون.
-

بەهۆی کۆلێراوە لە سودان ١٥٦ کەس گیانیان لەدەستدا
لە سودان ژمارەی تووشبووان و گیان لەدەستدان بەهۆی پەتای کۆلێراوە بۆ ١٥٦ کەس بەرزبووەوە، هەروەها ٤ هەزار و ١٩٠ حاڵەتی توشبوونیش تۆمار کراوە.
-

"ئێمە داوای مافەکانمان دەکەین تا گەندەڵی لەناو دەبەین"
دەنگی خۆپیشاندەران بە بەشداریی بەربڵاوی ژنان لە گۆڕەپانی کەرامەت لە شاری سوەیدای سووریا بەرزبووەوە، داوایان کرد بکوژی جولنار ئەزقوڵی بچوک لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت و یاساکان جێبەجێ بکرێن.
-

چالاکییەکانی دایکانی شەممە لە هەفتەی ١٠١٥دا بەردەوامە
لە هەفتەی ١٠١٥ی چالاکییەکانیاندا، دایکانی شەممە داوای دادپەروەرییان بۆ کەنان بیلگین کرد کە بێسەروشوێنە و وتیان: "کەنان بیلگین لە کوێیە؟"
-

بەهۆی بۆردوومانی دەوڵەتی تورکیاوە منداڵێک و دوو ژن بریندار بوون
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سووریا بڵاوی کردەوە، بە هۆی بۆردوومانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر تل ڕەفعەت منداڵێک و دوو ژن بریندار بوون.
-

کۆڕبەندی "ڕژێمی حەقیقەت" لە شاری ڕەقە دەستی پێکرد
لە زانکۆی شەرق لە شاری ڕەققە کۆڕبەندی وتووێژی پەیوەندیدار بە "رژێمی حەقیقەت" دەستی پێکرد، لە کۆڕبەندەکەدا بیرۆکەکانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد لە ٣ بەشدا تاوتوێ دەکرێن.
-

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا دەیان فەلەستینی لە غەززە گیانیان لەدەستدا
دەیان فەلەستینی کە ژن و منداڵی تیادایە، بەهۆی هێرشە توندەکانی ئیسرائیل لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ڕۆژی هەینی لە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە ئەنجامیدا، گیانیان لەدەستدا.
-

ئەفغانستان؛ داواکاری نێودەوڵەتی پێشکەش دەکرێت تا تاڵیبان یاسای ئەخلاق هەڵبوەشێنێتەوە
ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش داوایان لە تاڵیبان کرد بە خێرایی هەموو ئەو سیاسەت و پراکتیزانە پێچەوانە بکاتەوە، کە سوود وەرگرتن لە مافە مرۆییەکان و ئازادییە بنەڕەتییەکانی ژنان سنووردار دەکەن.
-

یەکەمین پەیمانگای باڵای هونەر لە ڕۆژئاوای کوردستان کرایەوە
دوای ١٢ ساڵ لە شۆڕش، بۆ یەکەمجار لە ڕۆژئاوای کوردستان پەیمانگای باڵای هونەر لە شاری دێرک دەکرێتەوە، سیهام داود، بەڕێوەبەری پەیمانگا ئاماژەی بەوەدا، کار بۆ بەرەوپێشبردنی هونەر دەکەن.
-

پەرتوکی "ڕەنگی مۆری سیاسەتی کوردی" قەدەغە کرا
دادگای تاوانە قورسەکانی چوارەمی ئیزمیر پەرتوکی "ڕەنگی مۆری سیاسەتی کوردی"ی لە نووسینی سیاسەتمەدار گوڵتان کشاناکی قەدەغە کرد.
-

"ڕاپەڕینی ژینا هەنگاوێکی گەورەیە لە خەباتی گەلانی ئێراندا"
نێرگس محەممەدی بەندکراوی ئێرانی نامەیەکی بۆ کۆنفرانسی ئاشتی نۆبڵ نووسی و ڕایگەیاند کە "ڕاپەڕینی ژینا" وەک تەقینەوەیەکی کوانتەمی خەباتی گەلی ئێران وایە.
-

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە قوتابخانەیەکی کینیا ١٧ منداڵ گیانیان لەدەستدا
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بەشە ناوخۆی قوتابخانەکەیان لە ناوەڕاستی کینیا، لانیکەم ١٧ خوێندکار گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، کە برینی ١٦ قوتابییان سەختە.
-

وەڵامی نامەیەکی ٦٩ براوەی خەڵاتی نۆبڵ درایەوە کە نیگەرانن لە دۆخی ئۆجالان
کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا، دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا و کۆمیتەی رێگری لە ئەشکەنجە (سی پی تی) وەڵامی ئەو نامانەیان دایەوە کە لەبارەی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە ئاراستەیان کرابوو.
-

دەوڵەتی تورک لە ماوەی ٣ ڕۆژدا ٧ کەسی بە ئامانج گرتووە کە منداڵیشیان تیادایە
دەوڵەتی تورک لە ماوەی ٣ ڕۆژدا ٧ هاوڵاتی لە باشووری کوردستان کردووەتە ئامانج کە منداڵیشیان تیادایە.
-

کەمپەکانی غەززە مەترسی لەسەر تەندروستی خەڵک دروست دەکەن
هیدایە حەسنین، کە لە کەمپی باشووری غەززە نیشتەجێیە، دەڵێت: هێواش هێواش دەمرین، ژیان لە چادرەکاندا زۆر سەختە، ٧ بۆ ١٦ کەس لە یەک چادردا دەمێننەوە و چەندین نەخۆشیش بڵاوبووەتەوە.