ڕۆژانە
-

دورینهوهی ئازار له ههڵهبجه نمایش كرا
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، شانۆیی دوورینەوەی ئازاد نمایشکرا.
-

ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردی قاهیرە بەشداری هەڵمەتی هاوپەیمانێتی نادای کرد
ناوەندی لێکۆڵینەوەی کورد لە قاهیرە، بەشداری لە هەڵمەتی واژۆ کۆکردنەوەی هاوپەیمانێتی نادا، بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان بەسەر وریشە مورادی کرد.
-

بە هۆی هێرشی دەوڵەتی تورک لە زرگان کەسێکی مەدەنی گیانی لەدەستدا
حکومەتی تورکیا خەڵکی مەدەنی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکاتە ئامانج، لە گوندەکانی هەرمەل و مەهرمەلی سەر بە شاری زرگان لە کانتۆنی جزیرە، هاوڵاتییەکی مەدەنی گیانی لەدەستداو دوو کەسیش برینداربوون.
-

کۆچبەرانی عەفرین و شەهبا: چەتەکان کۆمەڵکوژییان لە دژی خەڵکی مەدەنی ئەنجامدا
ئەو ژنانەی لە شەهبا تل ڕەفعەت و عەفرینەوە کۆچیان کرد بۆ ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاماژەیان بەوە کرد، چەتەکان کۆمەڵکوژییان لە دژی خەڵکی مەدەنی ئەنجامداوە.
-

هێرشەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامن
هێرش و کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر مەنبج و ناوچەکانی دیکەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە.
-

گولـلەی داگیرکەری تورکیا ژنێک و منداڵەکانی کردە ئامانج
دوای ئاوارەبوونی زۆرەملێی خەڵکی عەفرین چەند جارێک لە شارەکانیانەوە، هێرشەکانی چەتەکانی داگیرکەری تورکیا بۆسەر ئاوارەکان بەردەوامی هەیە و ژنێک کوژرا و دوو منداڵیشی برینداربوون.
-

"دەبێت بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر ئاستی جیهانی ئەنجام بدرێت"
جەمیلە کەرموومە ئاماژەی بەوەدا، توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان دۆخێکی تایبەتی وڵاتێک نییە و لە هەموو وڵاتانی جیهان ژنان ڕووبەڕووی چەندین جۆری توندوتیژی دەبنەوە، پێویستە لەسەر ئاستی جیهانی خەبات بکرێت.
-

دەوڵەتی تورکیا لە عەین عیسا کۆمەڵکوژی ئەنجامدا؛ ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا
هێرشە دڕندەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە. ئێوارەی دوێنێ دەوڵەتی تورکیا بە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر خەڵکی مەدەنی لە عەین عیسا و کۆمەڵکوژی ئەنجامدا.
-

نور پەکتاش: ڕۆژئاوا بە ڕەنجی ژنان دروستکراوە، دەبێت ئاگاداری بین
نور پەکتاش، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی ژنانی سۆسیالیستی SKM وتی: لە بەرامبەر شەڕەکانی داگیرکاریدا پێویستمان بە هێڵێکە کە داوا لە ژنان بکات بۆ ئازادی خەبات بکەن، ڕۆژئاوا بە ڕەنج و خوێنی ژنان بونیاد نراوە، دەبێت ئاگاداری بین.
-

لە تل تەمرەوە؛ بەرخۆدانمان بەردەوامە
حەمدیە کوت پرۆسەکانی شەڕ و هێرشەکانی سەر تل تەمر و بەرخۆدانی ئێستای بەبیرهێنایەوە و وتی: بە هێز و ڕۆحی ئیڤان ئەفریقی و شەمیرام ئاشووری و هەبوون کۆبانێ، پلانی هێزە هەژموونخوازەکان بۆ داگیرکردنی تل تەمر تێکشکێندرا.
-

کۆچبەرانی شەهبا: تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت
کۆچبەرانی شەهبا ڕایانگەیاند، خاکی خۆیان بەجێناهێڵن، لە هەر کوێیەک بمێننەوە، بەرخۆدان و تێکۆشانیان بەردەوامی پێدەدەن، هەمیشە لە پێناو خاکی خۆیان و ئازادی خۆیان تێدەکۆشن.
-

ژنێک بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی هات
ژنێکی، کە ئاسەواری فیشەک بە جەستەیەوە بووە، لە شارۆچکەی حاجیاوا کوژرا، ژنەکە خێزاندارە و دایکی سێ منداڵە.
-

ژنانی شەنگال: دەبینە دەنگی گەلی ڕۆژئاوا
ژنانی ئێزدی ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر هێرشەکانی سەر حەلەب و شەهبا و ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ڕایانگەیاند، تا کۆتایی لەگەڵ گەلی ڕۆژئاوا دەبن و لە هەموو شوێنێک دەنگی ئەوان دەبن.
-

"ژنان ناتوانن دەستبەرداری خاکەکەیان ببن بۆیە کۆچبەری دووجار سەختە بۆیان"
ژنانی بەشداربووی پێشەنگای کتێب لە شاری سلێمانی، باس لە دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن و دەڵێت: هاوخەمی ژنانی ڕۆژئاوای کوردستانین، کۆچبەری بۆ ژنان دووجار سەختە، چونکە ناتوانن دەستبەرداری ماڵ و خاکی خۆیان ببن".
-

هاوڵاتیانی ڕۆژئاوای کوردستان لە سلێمانییەوە هاوکاری بۆ ڕۆژئاوا دەنێرن
بەشێک لە هاوڵاتیانی ڕۆژئاوای کوردستان، کە دانیشتووی باشووری کوردستانن، لە ڕێگای مانگی سوورەوە هاوکاری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەنێرن.
-

نزیکەی ٤٠٠ خێزان گەیشتنە کانتۆنی تەبقا
ڕاگەیەندرا، ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە نزیکەی ٤٠٠ خێزانی خەڵکی کانتۆنی عەفرین- شەهبایان تێدایە، گەیشتوونەتە کانتۆنی تەبقا.
-

لە پانێڵێکدا باس لە چۆنیەتی ڕووماڵکردنی هەواڵەکانی کوشتن و توندوتیژی ژنان کرا
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی، بە ئامادەبوونی چالاکوان و سیاسەتمەداران، لە بارەی "ڕۆڵی ڕاگەیاندن و توندوتیژی ژنان" پانێڵێکی ڕێکخست.
-

بانگەوازی دیالۆگ لە خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکەوە
خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەردەم بینای ئیدارەی ڕەققە سەبارەت بە ڕووخاندنی ڕژێمی سووریا بەیاننامەیەکی بۆ ڕۆژنامەنووسان خستەڕوو ڕایگەیاند، ئامادەن بۆ دیالۆگ لەگەڵ هەموو لایەنەکان.
-

لە کۆیە دیداری زانستی " ژنان لە ڕێگەی ئازادی و هۆشیاریدا" بەڕێوەچوو
لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە زانكۆی كۆیە دیدارێكی زانستی بەناونیشانی "ژنان لە ڕێگەی ئازادی و هۆشیاریدا" بەڕێوەچوو.
-

پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ کانی مەحمود کرایەوە
لە سلێمانی پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ کانی مەحمود کرایەوەو تێیدا ٤٦ تابلۆ نمایشکرا.