ڕۆژانە
-

کۆنگرەی ستار: قبوڵ ناکەین کە داهاتوومان ببەسترێتەوە بە هەمان ئەو سیاسەتانەی کە دەیان ساڵە ئازاری ژنانیان داوە
کۆنگرەی ستار جەختی لەوە کردەوە کە هەر کۆنفرانسێک بەبێ ژن بەڕێوەبچێت، بەبێ نوێنەرایەتی ڕاستەقینە و دەنگێکی بیستراو، کۆنفرانسێکی ناشەرعییە و هەر پرۆسەیەکی سیاسیش کە خەبات و قوربانیدانی ژنان لەبەرچاو نەگرێت، پرۆسەیەکی مردووە.
-

ڕۆژنامەنووسان لە تونس ڕووبەڕووی فشار دەبنەوە
ڕۆژنامەنووسانی تونس سەرەڕای هەموو فشارەکان بەردەوامن لە تێکۆشان بۆ ئازادی ڕاگەیاندن و ڕادەربڕین. ڕۆژنامەنووسان سەر بۆ ئەو فەرمانانە دانانەوێنن کە پێچەوانەی دەستکەوتەکانیان بێت.
-

جیهان چاوەڕێی پەیامی مێژووی ڕێبەر ئۆجالانە و لە ڕێگەی شاشەی گەورەوە بڵاودەکرێتەوە
شاندی ئیمراڵی ئەمڕۆ بۆ جاری سێیەم دەچنەوە دیداری ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و کاتژمێر ٥:٠٠ بە کاتی باشووری کوردستان، پەیامی مێژووی ڕێبەر ئۆجالان لەسەر شاشەی گەورە لە چەندین شوێنی جیهاندا پەخش دەکرێت.
-

شارەوانی ژنان: ١٢٢ دامەزراوە کرایەوە و گەیشتە ١٥ هەزار ژن
شارەوانییەکانی دەم پارت هەڵمەتی "قسەکردنمان تەواو نەبووە، پێکەوە توندوتیژی دەوەستێنین"ی ڕاگەیاند و ١٢٢ دامەزراوە ئامادە کراون بکە ١٥ هەزار ژن بەشداری تیادا دەکات
-

بە یەکگرتوویی دەتوانین سوریا لە داگیرکاری ڕزگار بکەین
ڕەمزییە محەمەد هاوسەرۆکی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتی (تەڤ-دەم)، باسی لە کۆمەڵگەی بەردەوام لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد و وتی: بە یەکڕیزی دەتوانین سووریا لە داگیرکاری ڕزگار بکەین و سیستەمێکی لامەرکەزی و فرەلایەنە دابمەزرێنین.
-

ژنانی ئێزدی و عەرەب بە ڕۆحی سەرهڵدان پێشوازی لە ٨ی ئادار دەکەن
ژنانی ئێزیدی و عەرەب، کە باسیان لە ٨ی ئادار کرد، ڕایانگەیاند کە ٨ی ئادار ڕۆژی ڕاپەڕین و سەرکەوتنی ژنانە، داواشیان لە هەموو ژنانی جیهان کرد دژی ستەم و چەوساندنەوە ڕاپەڕن.
-

پڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی هەڵاواردن دژی ژنان بۆ دادپەروەری جێندەری داخرا
دامەزراوەی پرسەکانی ژنانی میسر پڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی هەڵاواردن دژی ژنان بۆ دادپەروەری جێندەری لەگەڵ کۆمەڵێک لایەنی پەیوەندیداری دۆسیەیەکەوە داخرا.
-

ژنە ڕۆژنامەنووسێکی ئەفغانی لە پاکستان دەستگیر کرا
ماڵپەری ژنانی ئەفغانستان بڵاوی کردەوە، ژنێکی ڕۆژنامەنووسی ئەفغانستان لە پاکستان دەستگیر کرا، دەشڵێن: ئەو ژنە ڕۆژنامەنووس و چالاکوانە بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان ناچار بووە ئەفغانستان جێبهێڵێت.
-

خەڵکی سوەیدا ئیدانەی لێدوانەکانی ئیسرائیل دەکەن
بە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر لێدوانەکانی ئیسرائیل، سەدان کەس لە دانیشتووانی سوەیدا لە گۆڕەپانی کەرامەت کۆبوونەوە و نیگەرانی خۆیان لە بێدەنگی حکومەتی کاتی دەربڕی کە لەوانەیە ببێتە هۆی پەرەسەندنی دۆخەکە و شەڕی ناوخۆ.
-

ئازادکردنی عاتیفە تاهرنیا لە زیندانی یاسوج
عاتیفە تاهرنیا هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری دەهدەشت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارەدا دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە لە زیندانی یاسوج ئازاد کرا.
-

پانێڵی ژنان لە حەسەکە بەردەوامە: دەبێت بکوژانی ژنان شەرمەزار بکرێن
پانێڵی ژنان کە لە شاری حەسەکە بۆ شەرمەزارکردنی تۆمەتبارانی ژنکوژی بەڕێوەدەچێت، بە خوێندنەوەی خاڵەکانی پانێڵەکە و گفتوگۆکانی نێوان بەشداربووان بەردەوامە.
-

نامەی ساکینە پەروانە لە زیندانی ئێڤینەوە: پێویستە بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان دەستی یەکبگرین
ساکینە پەروانە، زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی ئێڤین، نامەیەکی بە بیرەوەرییەکانی خۆی لە سێدارەدانی چەند هاوزیندانییەکی لە ماوەی هەشت ساڵ زیندانییەکەیدا بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: "پێویستە دەست یەکبگرین بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان".
-

ژنانی سووریا: ژنان نادادپەروەریی قبوڵ ناكەن
ئەنجومەنی ژنانی سووریا ڕایانگەیاند، ئەو هەنگاوانە ڕەت دەکەینەوە، کە لە کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانی دەردەچێت، چونكە کارەکە بە عەقڵییەتی پەراوێزخستن داڕێژراوە، ژنانی سووریا نادادپەروەرییان قبوڵ نەکردووە و هەرگیز قبوڵی ناکەن.
-

ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ٨ی ئادار دەست بە ڕێپێوان دەکەن
پلاتفۆرمی چالاکی هاوبەشی تەڤگەرو ڕێکخراوەکانی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە دروشمی "با 'ژنان بە ئازادی بژین' سووریایەکی دیموکراتیکبونیاد بنێین"، چالاکییەکانی ٨ی ئاداری دەستپێکرد.
-

پانێڵی دادگاییکردنی بکوژانی ژن لە شاری حەسەکە دەستیپێکرد
ژنان لە پانێڵێکدا بە ئامانجی لێپێچینەوە لە ژنکوژی لە حەسەکە کۆبوونەوە، ڕایانگەیاند کە کوشتنی ژنە سیاسییەکان بەڵگە دەکەن و دەیاننێرن بۆ دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان بە مەبەستی دادگاییکردنی تۆمەتباران.
-

کەژەکە: کەسایەتی شۆڕشگێڕی سەڤیم بەلی لە تێکۆشانماندا زیندوو ڕادەگرین
کەژەکە بۆ کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕ سەڤیم بەلی پەیامێکی پرسە و سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ڕەوڵ و کەسایەتی شۆڕشگێڕانەی ئەو، کە هەمیشە بۆ ئێمە نموونە بووە، لە مێشک و تێکۆشانماندا بە زیندوویی ڕادەگرین.
-

شاندی ئیمراڵی دەم پارتی بۆ دیداری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان داواکاری پێشکەش کرد
ئایشەگوڵ دۆغان، هاووتەبێژی دەم پارتی ڕایگەیاند، بۆ جاری سێیەم داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
-

بۆچی ژنان لە گۆرانی وتن دوور دەخرێنەوە؟
فشار لەسەر گۆرانی وتنی ژنان لە ئێران هەمیشە سیاسەتی کۆماری ئیسلامی بووە و لەم ڕۆژانەدا داخستنی لاپەڕەی تۆڕی کۆمەڵایەتی گۆرانیبێژانی ژن لە لایەن دەسەڵات و دەزگاکانی ئیتلاعاتەوە درێژەپێدەری ئەم فشارەیە کە ئامانج لێی پێشگرتنە لە چالاکییە هونەرییەکانیان.
-

ڕۆژنامەنووس ئۆزنور دەگەر بۆ زیندانی ئەرزینجان گواسترایەوە
زانراوە کە ئۆزنور دەگەر، پەیامنێرو بەڕێوبەری هەواڵەکانی JINNEWS کە لە زیندانی ژنانی جۆری E مێردین بوو، گواستراوەتەوە بۆ زیندانی ئەرزینجان.
-

"گۆڕینی ئایدۆلۆژیای باڵادەستی پیاوان چارەسەری هەموو کێشەکانە"
ڕیما عیسا، ئەندامی کۆردیناسیۆنی ماڵی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، جەختی لەوە کردەوە کە ژنان لە پێناو بونیادنانی ژیانێکی یەکسان و ئازاددا خەباتیان کردووە بۆ گۆڕینی هۆشیاری لە مێژووەوە تا ئێستا و لە پرۆسەی گەڕاندان بە دوای ڕێگەی نوێی خەباتدا.