ڕۆژانە
-

بەلەمێكی کۆچبەران کە دەیان هاوڵاتی کوردی تێدایە چارەنوسی نادیارە
بەلەمێكی چوپ، کە زیاتر لە ١٠٠ کۆچبەرى هەڵگرتووەو زیاتر لە ٢٠ کەسیان كوردن و لە ئاوى نێوان فەرەنسا-بەریتانیا کون بووەو چەند کاتژمێرێکە سەرنشینانی ئەو بەلەمە چارەنووسیان نادیارە.
-

دوو فەرماندەی یەکەی ژنانی ئێران: لە یاریگاکاندا چاودێری جلوبەرگی ژنان دەکەین
دوو فەرماندەی یەکەی تایبەتی ئێران ڕایانگەیاند، دوای ڕەزامەندی لەسەر ئامادەبوونی ژنان لەنێو یاریگاکاندا بڕگە جیاکراوەکان لەبەرچاو گیراوە، دەشڵێن، لە یاریگاکاندا چاودێری جلوبەرگی ژنان دەکەین و لە كاتی پێویستدا هۆشدارییان پێدەدەین.
-

لە ئەڵمانیا دژی سیاسەتەكانی ئێران گردبوونەوە بەڕێوەچوو
lە شارەکانی ئەڵمانیا هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە دروشمی “شەممەی ناڕازی” دژی سیاسەتەكانی ئێران گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، بەشداربووانی گردبوونەوەكەش دەڵێن، گردبوونەوەکان بەردەوام دەبێت تا داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت.
-

تاهێرە نوروزی سزا دراو چاودێری خرایەسەر
تاهێرە تاهێرێ نوروزی لە دەرەوەی زیندان بە جووڵەی سنووردار لە ژێر چاودێری ئەلیکترۆنیدا سزا درا.
-

ژنانی کۆبانی بە جلوبەرگەکانیانەوە خۆیان بۆ ٨ی ئادار ئامادە دەکەن
بەبۆنەی نزیکبوونەوەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی تێکؤشانی ژنان، ئیلهام ئەحمەد، ئەندامی دەزگای ژنانی ئازاد لە کۆبانێ، باسی لە ئامادەکارییەکانی ژنان بۆ ئەم ڕۆژە کرد و وتی: ژنانی کۆبانێ بە فۆلکلۆر و فەرهەنگی خۆیان بۆ ٨ی ئادار ئامادەکاری دەکەن.
-

هاووتەبێژی هەدەکە: دەبێت پەرلەمان هەنگاو بنێت
مەرال دانیش بێشتاش، هاووتەبێژی هەدەکە ئاماژەی بەوەدا کە بانگەوازەکەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بۆ هەموو کۆمەڵگەیە، هەروەها تیشکی خستە سەر لایەنی یاسایی و وتی کە پێویستە پەرلەمان هەنگاو بنێت لەسەر ئەم پرسە.
-

یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا چالاکییەکانی ٨ی ئاداری ڕاگەیاند
یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە-سە) ئامادەکارییەکانیان بۆ چالاکییەکانی پیرۆزکردنی ٨ی ئادار تەواوکرد و ڕایانگەیاند، ئەمساڵ دەبێت بە هۆکاری ئەوەی ژنان مۆری خۆیان لەم سەدەیە بدەن و تۆڕی تێکۆشان و ڕێکخراوبوونیان بونیات بنێنن.
-

مەخموور: دەوڵەتی تورکیاش دەبێت بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات
ژنانی کامپی پەنابەرانی مەخموور تا کۆتایی پشتیوانی خۆیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی و ڕایانگەیاند: دەوڵەتی تورکیاش دەبێت بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات.
-

لەسەر گۆڕی ژنانی بێناونیشان لە سلێمانی چالاکییەکانی ٨ی ئادار دەستیپێکرد
ژنانی باشووری کوردستان، بە درووشمی “بە فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی، گۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیاد دەنێن” سەردانی گۆڕی ژنانی بێناونیشانیان کرد لە سلێمانی و لەوێوە چالاکییەکانی ٨ی ئاداریان دەستیپێکرد.
-

'دەبێت گۆڕانکاری یاسایی پێویست بۆ "مافی هیوا"ی عەبدوڵا ئۆجالان بکرێت'
کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد ڕێگای چارەسەری بکاتەوە، پێویستە دەستبەجێ سیستەمی گۆشەگیری لەسەر ئیمرالی کۆتایی پێبێت و وتی: دەبێت گۆڕانکاری یاسایی پێویست بۆ "مافی هیوا"ی عەبدوڵا ئۆجالان بکرێت.
-

تەڤگەری سیاسی فێمینیستی سووریا بۆ پێشکەوتنی ژنانە
ڕەویا شامەر، پارێزەر و ئەندامی سکرتاریەتی گشتی تەڤگەری سیاسی فێمینیسی سووریا، ڕایگەیاند، تەڤگەرەکەیان لە دژی کەمکردنەوەی ڕۆڵی ژنان و دوورخستنەوەیان لە کایەکانی ژیاندا بنیات نراوە و لەسەر بنەمای گەشەپێدانی ژنان خۆی بەهێزتر دەکات.
-

ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە باسیان لە ڕۆڵی ژنان کرد لە سیاسەت و چارەسەری دیموکراسیدا
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک-پەیەدە وۆرک شۆپێکی لە ژێر دروشمی "ڕۆڵی ژنان لە سیاسەت و چارەسەری دیموکراسی لە سووریا" سازکرد.
-

"با بانگەوازی ئاشتی و دیموکراسی سەرەتای ڕێگای ئاشتی بێت"
دایکانی شەممە کە لە هەفتەی ١٠٤٠ی چالاکییەکانیاندان، پرسیاریان لە چارەنووسی کونیت ئایدنلار کردووە، کە ٣١ ساڵە بێسەروشوێنە و ڕایانگەیاند، کە دەیانەوێت بانگەوازی 'ئاشتی و دیموکراسی' سەرەتای ڕێگای ئاشتی بێت.
-

خوێندكارانی زانکۆی کۆیە ڕۆژی جلی كوردییان بەرز ڕاگرت
خوێندکارانی زانکۆی کۆیە پێش هاتنی مانگی ڕەمەزان، ڕۆژی جلی کوردییان بەرز ڕاگرت و وتیان: جلی كوردی ناسنامەی گەلی كوردە، بۆیە پێویستە هەموو تاكێك جلی نەتەوەیی خۆی بپارێزێت.
-

تۆڕی ٨ی مارس کۆبوونەوە و ئامادەکاری بۆ چالاکی دەکەن
تۆڕی” ٨ـی مارس” بە مەبەستی ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکانی ٨ـی ئادار بە بەشداریی ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی ژنان و کۆمەڵگەی مەدەنی و داکۆکیکارانی مافەکانی ژنان کۆبوونەوە.
-

دەزگای شەمس ئافریدا ساڵانە پێشانگایەک بۆ بەرهەمەکانی ژنان سازدەکات
ئەو ژنانەی کە پاڵپشتییان لە دامەزراوەی شەمس ئافریدا وەرگرتووە، کارە دەستییەکانیان لە پێشانگاکی ساڵانەدا بە ناوی 'ئافریدا' پێشکەشکرد، تابلۆکانی ناو پێشانگاکە دەریدەخەن کە ژنان لەسایەی ئەم دامەزراوەیە لە توندوتیژی پارێزراون.
-

شەش شاخەوان لە بانە بەهۆی هەرەسی بەفرەوە گیانیان لەدەستدا
بەهۆی بەفربارینی توند لە بەرزاییەکانی هەفتەشی شاری بانە، شەش شاخەوان کە دوو شاخەوانی ژن بوون، کەوتنە ژێر هەرەسی بەفرەوە.
-

دەستپێشخەریی عێراقی بۆ ئازادیی ئۆجالان: پەیامەکە هەنگاوی گرنگە
دەستپێشخەریی عێراقی بۆ ئازادیی ئۆجالان ڕایگەیاند، بانگەوازێکی دڵسۆزانە بوو بۆ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بە دەسەڵاتدارانی تورکیاشەوە بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێ سەربازییەکان و هەنگاونان بەرەو چارەسەریی سیاسی ئاشتیانە.
-

ژنانی ئێزدی: دوای پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ پێویستە خەباتی خۆمان بەهێزتر بکەین
ژنانی ئێزدی بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە پێشوازییان لە پەیامی مێژوویی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد، داوایان لە هەموو ژنان کرد خەبات چڕتر بکەنەوە بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەکی جەستەیی ڕێبەرایەتی ئازاد بکەن.
-

“دەبێت حکومەت بەرپرسیارێتی خۆی لەم بانگەوازە مێژووییەدا جێبەجێ بکات”
ژنانی دانیشتووی ئامەد ڕایانگەیاند کە بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد دەستپێکی پرۆسەیەکی نوێیە، دەرفەتێکە بۆ گەل، دەبێت حکومەت بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات.