ڕۆژانە
-

پرۆسەکانی ئاشتی و ئامادەبوونی ژنان لە دانوستانەکاندا – 2
ژنانی بەشدار لە پرسی کورد لە تورکیە بەدرێژایی ساڵان ئەزموونی بەنرخیان کەڵەکە کردووە. هالیدە تورکئۆغڵو، وتەبێژی مەجلیسی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراتی گەلان، پلانەکانی ئەم دواییەی خۆی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵەکەمان باس کرد.
-

بانگهێشتکردن و هەڕەشەکردن لە چالاکانی ژن لە شاری سنە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانی ژنان
لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانیی ژناندا، هێزەکانی فەرەج لە شاری سنە چەندین چالاکی مەدەنییان بانگهێشت کردووە، لەوانە سورەیا خدری، سیمین چایچی، بەهار زەنگیبەند و بەڵێننامەی نووسراویان گرتووەتە بەر و هۆشدارییان داوە لە بەشداریکردن لە هەر کۆڕ و کۆنفڕانسێک.
-

بازاڕێکی نەورۆز بۆ خەونی منداڵی ژنان
بازاڕی خێرخوازیی ژنانی نەورۆز ڕێکخراوێکی خێرخوازییە کە ساڵانە بۆ یارمەتیدانی ژنانی ژێر چاودێری ئەو کچانە بەڕێوەدەچێت. بەشداربووان دەڵێن: لەم کاتە سەختە ئابوورییەدا پێویستە هەوڵبدەین زەردەخەنەیەک بە یەکتر بدەین، هەرچەندە بچووک و کورت بێت.
-

کرێکارانی کۆچبەر ئاهەنگەکەمان کشانەوەی دەوڵەتی تورکیایە لە خاک و ماڵەکانمان
کرێکارانی کۆچبەر کە لە کۆپەراتیفە تەنووری عیشتار کار دەکەن و پشکی خۆیان لەو کۆچەدا وەرگرتووە، باسیان لە ٨ی ئادار کرد و ڕایانگەیاند کە بە کشانەوەی دەوڵەتی تورک لە ماڵ و خاکەکانیان، بەختەوەر دەبن.
-

تاجە گوڵینەی بەنداو: ڕۆناهی یەکتا
فەرماندە ڕۆناهی یەکتا کە لە پاراستنی بەنداوی تشرین ئازایانە خەباتی کرد، هاوکات لە کۆبانێ شانبەشانی باوکی شارەکەی پاراست، وتی: ئەم شەڕە شەڕی شەرەفە، پێویستە هەموو کەسێک خاوەنداری لە کەرامەتی بکات.
-

وتەی ژنان لە یادەوەری مێژوودا نەمر دەبن
سوزان برونێل ئەنتۆنی لە تەمەنێکی بچووکدا دەستی کرد بە کۆکردنەوەی داواکاری دژی کۆیلایەتی و بە سەبر و حیکمەت و ئیرادە توانی کۆمەڵێک مافی ژنان بەدەستبهێنێت.
-

" مافی کورد بەڕێگەی ئاشتی بدرێت چەکەکان بێدەنگ دەبێت"
چرۆ شوانی، چالاکوانی سیاسی ئاماژە بەوەدەکات، هەبوونی پرسی ئاشتی لە لایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بانگەوازییە بۆ ئاشتی و خەباتی مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەڵا تورکیا هێرشەکانی بەردەوامی پێدەدات.
-

تەلەفزیۆنی ڕووداو ستایشی بازرگانیکردن بە ژنانی کرد!
تەلەفزیۆنی ڕووداو ستایشی بازرگانیکردن بە ژنانی سوریای کرد و ڕایگەیاند، ژنان لە سوریاوە هێنراونەتە ژوورەوە بۆ ئەوەی لە باشووری کوردستان هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو پیاوانەدا بکەن کە پێشتر هاوسەرگیریان کردووە.
-

ڕۆژنامەنووس جیهان بیلگین لەسەر گۆڕەکەی بەبیرهێنرایەوە
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA) جیهان بیلگین کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە شەهیدکرا، بەبۆنەی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانەوە، لەسەر گۆڕەکەی بەبیرهێنرایەوە.
-

ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان: ژنان لە سەرانسەری جیهاندا ڕووبەڕووی هەڕەشە دەبنەوە
دەزگای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی ژنان و یەکسانی جێندەری جەختی لەوە کردەوە کە سەرەڕای تێپەڕبوونی سی ساڵ لەو کاتەوەی سەرکردەکانی جیهان پلانێکییان بۆ گەیشتن بە یەکسانی جێندەری گرتەبەر، بەڵام مافەکانی ژنان لە هێرش کردنە سەر بەردەوامن.
-

مێهرەنگ بەلوچ بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠٢٥ کاندید بوو
مێهرەنگ بەلوچ، چالاکوانی مافی مرۆڤ و چالاکی مافی ژنان بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠٢٥کاندید کرا.
-

دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی شەنگال بە بۆنەی ٨ی ئادار سەردانی تاژێیان کرد
بە بۆنەی نزیکبوونەوەی ٨ی ئادار، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال، خزمەتگوزاری ئاسایشی ئێزدیخان و ئەندامانی شارەوانی شەنگال سەردانی بارەگای تاژێیان کرد.
-

ناوی " ژینا ئەمینی" لە پەرلەمانی تورکیا سانسۆر کرا
گوڵدەرەن ڤارلی، پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراتی گەلان "دەم پارتی" کە لە کۆبوونەوەی گشتیی پەرلەمان قسەی کرد و ناوی ژینا ئەمینی هێنا کە لە ئێران کوژرا، مایکەکەی لێ کوژانێندرایەوە.
-

لە سویسرا بانگەوازی لە ژنان کرا لە ٨ی ئادار لە مەیدانەکان بن
لە بەردەوامی کار و چالاکییەکاندا بە بۆنەی ٨ی ئادارەوە، ژنان لە سویسرا لە بەردەم نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوە و داوایان کرد، لەو ڕۆژەدا هەموو ژنان بچنە مەیدانەکان.
-

لە جەزائیر مافی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ پێشێل دەکرێت
دوابەدوای پەرەسەندنی ڕێوشوێنەکانی دەسەڵاتدارانی جەزائیر لەدژی چالاکوانان و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ، نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دا لە زیادبوونی سەرکوتی سیستماتیک و پێشێلکردنی جدی ئازادییە بنەڕەتییەکان، لەوانەش ئازادی ڕادەربڕین و گردبوونەوە.
-

بە بۆنەی ٨ی ئادار لە مەخموور نەمام و نێرگز چێندران
لە کامپی پەنابەرانی مەخموور، ژنانی ئەندامانی شارەوانی لە چوارچێوەی زنجیرەیەک چالاکیی ٨ی ئاداردا نەمام و نێرگزیان چاند.
-

"٨ ئادار هێمای خەباتی ژنانە بۆ ڕزگاری و دەرفەتێکە بۆ وەستانەوە لە دژی دەسەڵاتی ئێران"
شۆرای هاوکاری هێزە چەپ و کۆمۆنیستەکان ڕایانگەیاند، شۆرشەکانی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دژی دەسەڵاتدارانی ئێران پێی ناوەتە قۆناغیکی تازەوە، ٨ ئادار هێمای خەباتی ژنانە بۆ ڕزگاری و دەرفەتێکە بۆ وەستانەوە لە دژی دەسەڵاتی ئێران.
-

میشل ئەلیۆماری: پێویستە هەنگاو بنرێت بۆ بەرگری لە ژنانی ئێران
میشل ئەلیۆماری، سیاسەتمەداری فەڕەنسا ڕایگەیاند، ڕۆژی ٨ی ئاداری ئەمساڵ دەرفەتێکە، کە دەتوانین بە ئازادانە قسە بکەین، دەبێت حکومەتە ڕۆژئاواییەکان هەنگاوی کرداری بنێن بۆ بەرگریکردن لە ژنانی ئێران.
-

ئێلینۆر ساندرێس: ژنانی ئەفغانستان بە بارودۆخێکی مەترسیداردا تێدەپەرن
ئێلینۆر ساندێرس، پەرلەمانتاری بەریتانیا ڕایگەیاند، ژنانی ئەفغانستان بە بارودۆخێکی مەترسیداردا تێدەپەرن، دەشڵێت، دەبێت وڵاتانی جیهان بەردەوام بن لە جێبەجێكردنی بەرپرسیارێتیەکانیان بەرامبەر ژنانی ئەفغانستان تا بارودۆخیان بگۆڕن.
-

ژن نیوز: لە مانگی شوباتدا ١٥ ژن کوژراون
بەپێی ئاماری توندوتیژییەکانی JINNEWS لە مانگی شوباتدا ١٥ ژن و دوو منداڵ کوژراون و ١٨ ژن و منداڵێکیش بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.